دەربارەی ڤیژن پرێس
ڤيژن پرێس، ماڵپه‌ڕێكى میدیایی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجييه، له يادى رۆژنامه‌گه‌ريى كوردى ده‌ست به کارەکانی خۆی فه‌رميى ده‌كات، ئه‌م ميديايه كارده‌كات له‌سه‌ر راپۆرتى شيكارى ورد و بنكۆڵكارييه ميدياييه‌كان، له‌ڕێى په‌خشكردنى پۆدكاست و دیدار و چاوپێکەتن، پرسه گرنگه‌كان ده‌جوڵێنێت و هه‌وڵده‌دات بگاته وه‌ڵامى دروست..
« راگه‌ياندن ده‌كه‌ين به ديدگا »
دروشمى ڤيژن پرێس هاوتاى ئامانجه‌كه‌يه‌تى، لێره ئامانجمانه خوێنه‌ران و بينه‌ران ئاشنا بکەین بە دیوەکانی دیکەی هەواڵ نەک تەنها روکەش، هه‌وڵده‌ده‌ين له قوڵاييه‌وه گۆڕانكارييه‌كانتان پێبڵێين و به بێلايه‌نى و له‌ڕێى ده‌ستگرتن به ته‌واوى بنه‌ماكانى كارى رۆژنامه‌وانييه‌وه زانيارييه‌كان بدەین ئێوه.
ئه‌م ميديايه كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى زۆرترين به‌رهه‌م ناكات بۆ دروستكردنى كاريگه‌ريى كاتيى، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت به كه‌مترين بڵاوكراوه، زۆرترين كاريگه‌رى و ئه‌نجام له ئه‌رزى واقع به‌ده‌ستبێنێت.
به‌شێكى ديكه‌ى كاره‌كانى ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و توێژينه‌وانه ده‌بێت كه له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه ده‌يانگۆڕين بۆ بابه‌تى ميديايى و جگه له لايه‌نه به‌يوه‌نديداره‌كان ده‌مانه‌وێت هاوڵاتييانيش له وه‌ڵامه زانستييه‌كانى كێشه‌كانيان تێبگه‌ن و ئاشنا ببن.