خه‌رجييه‌كان له بوارى سه‌ربازيى له جيهاندا به‌ڕێژه‌ى 2.95 به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌يشتووه‌ته 2887 مليار دۆلار بۆ ساڵى 2025، ئه‌مريكا و چين و روسيا و ئه‌ڵمانيا و هندستان له ريزبه‌ندى ئه‌و پێنج وڵاته‌ن كه زۆرترين خه‌رجيى سه‌ربازييان هه‌بووه و به تێكڕا 58%ـى خه‌رجييه سه‌ربازييه‌كانى جيهان بووه، عێراق و ئێرانيش له ريزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌مترين خه‌رجى سه‌ربازييان هه‌بووه و عێراق له ريزبه‌ندى كۆتا وڵاتدايه.
په‌يمانگاى ستۆكهۆڵمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژينه‌وه‌ى ئاشتى، ئامارى خه‌رجييه سه‌ربازييه‌كانى له جيهاندا بۆ ساڵى 2025 بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى داتاكانى خستويه‌تيه‌ڕوو له 11 ساڵى رابردوودا خه‌رجييه سه‌ربازييه‌كان له جيهاندا له به‌رزبوونه‌وه‌دايه و ئه‌و ئاسته‌ى جيهان بۆ ساڵى 2055 پێيگه‌شتووه به‌رزترين ئاسته كه په‌يمانگاكه تۆماريكردووه.
داتا و ئاماره‌كانى په‌يمانگاى ستۆكهۆڵم ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ئه‌مريكا بۆ ساڵى 2025 رێژه‌ى خه‌رجييه‌كانى به‌ڕێژه‌ى 7.5 كه‌مبووه‌ته‌وه و بووه‌ته 954 مليار دۆلار، له به‌رامبه‌ردا چين خه‌رجييه‌كانى زيادكردووه به رێژه‌ى 7.4 و گه‌يشتووه‌ته 3336 مليار دۆلار.
روسياش يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى خه‌رجييه‌كانى زيادبووه، ئه‌و وڵاته 190 مليار دۆلارى له بواره سه‌ربازييه‌كان خه‌رجكردووه و ژماره‌كه گه‌يشتووه‌ته 190 مليار دۆلار.
له ئه‌وروپا به گشتى خه‌رجى سه‌ربازيى 14% به‌رزبووه‌ته‌وه، وڵاتانى ئه‌وروپا 864 مليار دۆلاريان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى سه‌ربازيى خه‌رجكردووه، وڵاتانى ئاسيا و ئوسترالياش 681 مليار دۆلار بووه و رێژه‌كه 8.1 به‌رزبووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌مترين خه‌رجييان له بوارى سه‌ربازييه‌كه‌ياندا كردووه، فينله‌ندا، سويسرا، ئێران، چيك وه عێراقيش له كۆتايى ريزبه‌ندييه‌كه‌دايه، ئێران 7.4 مليار دۆلار و عێراقيش6.4 مليار دۆلارى خه‌رجكردووه.
په‌يمانگا سويدييه‌كه باسى له پشكى خه‌رجى وڵاتان كردووه كه زۆرترين پاره‌يان له بواره سه‌ربازييه‌كه‌يان خه‌رجكردووه، ئه‌مريكا كه له ريزبه‌ندى يه‌كه‌مدايه 33%ـى به‌رده‌كه‌وێت، به‌دوايدا چين به رێژه‌ى 12% و روسيا 16% و ئه‌ڵمانيا 3.9% و كۆى وڵاتانى ديكه‌ش 20%.
له‌باره‌ى ئيسرائيل و توركياوه كه يه‌كێكن له‌و وڵاتانه‌ى له ساڵى 2025 و پێشتريش ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازييان له وڵاتانى ديكه ئه‌نجامداوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ئيسرائيل خه‌رجييه سه‌ربازييه‌كانى به‌رێژه‌ى 4.9 كه‌مبووه‌ته‌وه و گه‌يشتووه‌ته 48.3 مليار دۆلار، به‌ڵام له شه‌ڕى 12 رۆژه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران و ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى له لوبنان و سوريا خه‌رجييه‌كانى ئيسرائيل له 2025دا 120% به‌رزتر بووه له ساڵى 2016 و 97% به‌رزتر بوو له 2022.
له‌باره‌ى تێچووى سه‌ربازى توركيا بۆ ساڵى 2025 په‌يمانگاكه ده‌ڵێت 30.0 مليار دۆلارى خه‌رجكردوووه و به‌راورد به ساڵى پێشتر خه‌رجييه‌كانى 7.2% به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ساڵى 2016ـيش رێژه‌كه 94% زياتر بووه.