ئێران

  • پاشەکشەی ئابوریی ئێران بەرێژەی ٦.١٪
  • کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەڕێژەی ١٠٪
  • هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە بەڕێژەی ٦٧٪ بۆ ٦٩٪
  • بەهای تمەنی ئێرانی دابەزینی بێوێنە تۆماردەکات و هەر دۆلارێک بەرامبەر دەبێت بە ١.٣٢ ملیۆن تمەنی ئێرانی
  • بەهۆی گەمارۆی ئاوییەوە، ئێران بێبەشدەبێت لە ١٧٥ ملیۆن دۆلار داهاتی رۆژانەی نەوت

 

عێراق

  • پاشەکشەی ئابوریی عێراق بەڕێژەی ٦.٨٪
  • بەهۆی پشتبەستنی عێراق بەرێژەی ٩٠٪ بە داهاتی نەوت، بەردەوامیی جەنگ زیان بە بڕبڕەی پشتی ئابوریی عێراق دەگەیەنێت
  • بەردەوامیی شەڕ مەترسی دەخاتەسەر یەدەگی دراوە جیهانییەکان 
  • بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان 
  • بەردەوامیی شەڕ و نەفرۆشتنی نەوت مەترسیی لەسەر دابینکردنی مووچە دروستدەکات

 

ئیمارات

  • پاشەکشە لە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی بەڕێژەی ٢.٤٪- ٣.١٪
  • پاشەکشەی گەشەی ئابوری بەڕێژەی ١.٥٪
  • داخستنی گەرووی هورمز 20%ی دابینکردنی نەوتی جیهان پەکدەخات و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر توانای هەناردەی ئیمارات هەیە.
  • کەرتی گەشتیاری و فڕۆکەوانی کە پایەیەکی سەرەکی ئابوریی ئیماراتە، پاشەکشەدەکات

 

یەمەن

  • کشانەوە لە بەرهەمی ناوخۆیدا بەڕێژەی ٠.٥٪
  • بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک بەڕێژەی ١٥٪ بۆ ٣٦٪
  • نرخی گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل لە چینەوە لە ٢٥٠٠ دۆلارەوە بۆ ٦ هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە
  • پشتبەستن بە دراوی بیانی وەک (ریاڵی سعودی) زیاتر دەبێت و ئەمەش بەهای دراوی وڵاتەکە زیاتر دەشکێنێت

 

سعودیە

  • کشانەی گەشەی ئابوریی سعودیە بەڕێژەی ٣.١٪
  • کاریگەریی لەسەر ژێرخانی ئابوریی سعودیە و کشانەوەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی
  • کاریگەریی لەسەر کاری کەرتی تایبەت، بەتایبەتی کەرتی گەشتیاری
  • کورتهێنان لە بودجە بەڕێژەی ٣٪ بۆ ٣.٣٪