ڤایرۆسی هانتا ناوە زانستییەکەی ئۆرسۆهانتا ڤایرۆس (Orthohantavirus)ـە
- لە خێزانی ئەو ڤایرۆسانەیە کە لە قرتێنەرەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ
- ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکی تووشبووەوە ناگوازرێتەوە
- شێوازی گواستنەوەی بەرکەوتنە بەو قرتینەرانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن
- لەڕێگەی هەڵمژینی ئەو تۆز و خۆڵەی پیسبووە بە دەردراوەکانی قرتێنەرەکان دەگوازرێتەوە
- بە خواردنی هەر خۆراکێک کە بەو دەردراوانەی قرتێنەرێکی هەڵگر پیسبووبن
- نیشانە سەرەتاییەکانی بە تا، ئازاری ماسولکە، ماندوێتی و سەرئێشە دەستپیدەکات و بەخێرایی دەگۆڕێت بۆ کێشەی توندی هەناسەدان و گورچیلەکان
- هانتا ڤایرۆس بە ڤایرۆسێکی مەترسیداری بکوژ پۆلێنکراوە کە رێژەی مردن بەهۆیەوە دەگاتە ٤٠٪ بۆ ٥٠٪
- رێگای خۆپاراستن، دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە قرتێنەرەکانی تێدایە، بەباشی پاککردنەوەی پیسایی مشک و هەواگۆڕکێی شوێنە داخراوەکان.