لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی کارەکانی حکومەتەکەی راگەیاند کە وەک بەشێک لە دەستکەوتەکانی کابینەکەی وەسفیکرد، کە خۆی لە گەشەی وەبەرهێنان، کەمبوونەوەی رێژەی هەژاری، زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و چەند لایەنێکی تردا بینییەوە. 

بەشێک لەو کارانەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند کە لە ماوەی کابینەکەیدا ئەنجامیانداوە دەخەینەڕووە، هەروەها بەشێک لەو لایەنانەش دەخەینەڕوو کە کەموکوڕین بۆ حکومەتەکەی.

         ١١٤ ملیار دۆلار وەبەرهێنان

قەبارەی ئەو وەبەرهێنانەی لەماوەی حکومەتەکەی سودانیدا 

هاتووەتە عێراقەوە ١١٤ ملیار دۆلار بووە، 

لەگەڵ جێبەجێکردنی ٣٢٥٠ پڕۆژە لە کۆی ٥٣٠٠ پڕۆژە

    ٢٩هەزار مێگاوات کارەبا زیادیکردووە

بەپێی حکومەتی سودانی بەرهەمهێنانی کارەبا ٢٩ هەزار مێگاوات

زیادیکردووە، سەرباری چاککردنەوە و فراوانکردنی وێستگەکان

      رێژەی هەژاری بۆ ١٠٪ دابەزیوە

سودانی جەختیکردەوە رێژەی هەژاری لە حکومەتەکەیدا کەمبووەتەوە 

    لە ٢٠٪  بۆ نزیکەی ١٠٪

٩٦٣ خێزانیش لەناو سیستمی چاودێریی کۆمەڵایەتیدا تۆمارکراون

                 ٥٤٣٠ پڕۆژەی پیشەسازی

       جێبەجێکردنی ٥٤٣٠ پڕۆژەی پیشەسازی، 

لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی پشتبەستن بە دەرمانی ناوخۆیی 

   لە    ١٠٪    بۆ نزیکەی  ٤٠٪

                      نەوت و غاز

                      رێگەی گەشەپێدان

          راگرتنی سوتانی گاز و وەبەرهێنان تێیدا

         لە     ٥٢٪     بۆ   ٧٤٪

هەروەها جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێگەی گەشەپێدان 

 بە نزیکەی ١٢٠٠ کیلۆمەتر

 

      ١٠٠٠ کیلۆمەتر رێگاوبان

      ١٩٤٣ خوێندنگە

بەپێی حکومەتی پێشوو ١٠٠٠ کیلۆمەتر رێگەی دەرەکیی نوێ دروستکراوە

هەروەها ١٩٤٣ خوێندنگەی نوێش دروستکراون، 

سەرەڕای کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەربەلا و موسڵ

سەقامگیری لە راکێشانی وەبەرهێنەران

سودانی رایگەیاند، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە 

سەقامگیریی سیاسی و ئابوری ئەوەش رەنگدانەوەی هەبووە 

لەسەر وەبەرهێنان، پڕۆژەکان و خزمەتگوزاری لەگەڵ ئاڵنگارییە

ناوخۆیی و ناوچەییەکان

کەموکوڕییەکانی حکومەتەکەی سودانی

       سیاسی و ئەمنی

  • کۆنترۆڵنەکردنی گروپە چەکدارەکان لەکاتی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
  • چارەسەرنەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی کەرکوکەوە

ئاڵنگارییە ئابوری و داراییەکان

_ حکومەت شکستی هێنا لە کۆنترۆڵکردنی نرخی دینار و دۆلار، ئەوەش بانکی مەرکەزی تووشی کەموکوڕی کردووە لە دراوی بیانیدا

_ کەمیی و نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان بەهۆی کۆنترۆڵی کەرتی گشتی بەسەر پرۆژەکانی وەبەرهێناندا

خزمەتگوزاری

_ قەیرانی کارەبا و وزە، لە وەرزی هاویندا کێشەی کارەبا یەکێکە لە گەورەترین کەموکوڕيیەکانی حکومەتی سودانی

_ گەندەڵی و خراپیی ئیدارەدان وایکردووە کە تائێستا بەشێکی زۆر لە داهاتی وڵات بەهەدەر بدرێت