ئەو گازە سروشتییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، گەورەترین پشکی هەیە لە کۆی گازی عێراق، لە سێ پارێگای هەرێمدا نزیکەی دوو هێندەی کۆی ناوچەکانی دیکەی عێراق گازی سروشتیی هەیە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی پێنج تریلیۆن و 700 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتییە، ئەو قەبارەیە بگۆڕین بۆ پێ سێجا دەکاتە ٢٠١ تریلیۆن پێ سێجا، لەبارەی ئاستی غازی هەرێمی کوردستان و توانای سوود لێوەرگرتنی دامەزراوەی ڤیژن توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی “غازی سروشتی لە سەرچاوەیەكى ئابوورییەوە بۆ سەرمايیەکی ستراتیجی” ئامادەکردووە و ڤیژن پرێس بە سودوەرگرتن لە توێژینەوەکە ئەم زانیارییانە دەخاتەڕوو:
_ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى پێنج كێڵگه‌ى غازه
_ كۆرمۆر، چه‌مچه‌ماڵ، ميران، بنه‌باوێ، عين سفنى
_ 33 ترليۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى غازيان تێدايه
_ پێنج كێڵگه‌ى ديكه غازى هاوه‌ڵ به‌رهه‌مده‌هێنن
_7 تریلیۆن پێ سێجا يه‌ده‌گى غازيان تێدايه
_ زیاتر لە200 تیرليۆن پێ سێجا غازى نه‌سه‌لمێنراو هه‌يه
_ دانه غاز و هيلال پترۆليۆم بەبەردەوامی غاز لە کۆرمۆر بەرهەمدەهێنن
_ دوای چاكسازى له كۆرمۆر رۆژانه 800 مليۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌مدێت
_ بڕى وه‌به‌رهێنان له كۆرمۆر 3.5 مليار دۆلاره
_ 20 هه‌زار هه‌ليكار ره‌خساندووه
سودەکانی بەکارهێنانی غاز وەک سەرمایەیەکی ستراتیجی
کارەبا
_ وێستگەیەکی کارەبا کە بە سوتەمەنی کاردەکات توانایان %30 بۆ %35ـە، وێستگەی غاز تواناکەی دوو هێندەیە و %60ـە
_ بەکارهێنانی لە پیشەسازییە نەوتییەکاندا کە زۆرێک لە وڵاتان پشتی پێدەبەستن
_ بەکارهێنانی وەک گەرمکەرەوە لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا کە تێچووی کەمتر و توانای زیاترە
_ بەکارهێنانی لە هۆیەکانی گواستنەوەدا کە هەم تێچووی کەمە هەم بۆ پیسبوونی ژینگە زیانی کەمە