به‌هێزیی پاسپۆرتی هه‌ر وڵاتێك كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێكی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه، تا راده‌یه‌ك به‌هێزی وڵاته‌كه دیاریده‌كات، ئه‌وه‌ی باوه و زانراوه ئه‌وه‌یه هه‌ر وڵاتێك هاوڵاتییه‌كانی بتوانن بێ داواكردنی ڤیزای پێشوه‌خته گه‌شت بكات، هه‌ڵگری پاسپۆرتێكی به‌هێزه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌شدا چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌یه.
ئێستا هه‌ڵگری پاسپۆرتی سه‌نگافوری ده‌توانێت بێ داواكردنی ڤیزا بۆ زیاتر له 190 وڵاتی جیهان گه‌شت بكات، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌موو پاسپۆرته‌كانی دیكه‌ی جیهان راست نییه، چونكه پاسپۆرتی ئه‌فغانستان كه خراپترینی جیهانه بێ ڤیزا ته‌نها 24 وڵات په‌سه‌ندی ده‌كات، عێراقیش كه له ریزبه‌ندی سێ خراپترین پاسپۆرته‌كاندایه ته‌نها له 29 وڵات بێ ڤیزا رێگه به هه‌ڵگره‌كه‌ی ده‌درێت گه‌شت بكات.
ئه‌و هۆكارانه‌ی پاسپۆرتێكی به‌هێز دیاریده‌كه‌ن كه‌من، به‌ڵام بۆ زۆرینه‌ی وڵاتان سه‌ختن، یه‌كێك له گرنگترین پێوه‌ره‌كان بۆ پاسپۆرتێكی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه پێی بچیته ناو زۆترین وڵات بێ داوای پێشوه‌خته‌ی ڤیزا له ئێستادا هه‌ریه‌كه له هه‌نگافوره و كۆریای باشور و ژاپۆن له به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانن و خاوه‌نی ئه‌م پاسپۆرتانه بۆ 190 وڵاتی جیهان بێ ڤیزا گه‌شت ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی پاسپۆرت به‌هێز ده‌كات به‌هێزی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه، هه‌ر وڵاتێك سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو به‌هێز بوو متمانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌هێز ده‌بێت و ڤیزا له‌سه‌ر هاوڵاتییانی لاده‌برێت.
هۆیه‌كی دیكه سه‌قامگیریی ئابورییه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن؛ هاوڵاتییه‌كانی له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه به چاوی ترسه‌وه ته‌ماشا ناكرێن و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان نییه به نایاسایی بچنه وڵاتانی دیكه‌وه و له‌وێ كار بكه‌ن یاخود بمێننه‌وه، هاوڵاتییانی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی گه‌شتیاری و یاخود وه‌به‌رهێنان ده‌چنه وڵاتانی دیكه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی جه‌نگ و كێشه‌ی سیاسی‌یان تێدا نییه هاوڵاتییه‌كانی وه‌ك هاوڵاتییه‌كی كه‌م مه‌ترسیی (Low Risk) پۆلێن ده‌كرێن، ئه‌و وڵاتانه‌ش كێشه‌ی ناوخۆییان تێدایه رێژه‌ی كۆچبه‌رانییان زیاتر ده‌بێت و په‌نابه‌ر بۆ جیهان ده‌نێرن، هه‌ربۆیه جیهان ئاماده نابێت ڤیزایان به ئاسانی پێبدات.
به‌شێكی دیكه‌ی به‌هێزی پاسپۆرت په‌یوه‌ندی به‌و سیستمه‌وه هه‌یه كه پێی تۆماركراوه، ئه‌گه‌ر وڵاتێك رێگریی له ساخته‌كاری بكات، ده‌بێته خاوه‌ن پاسپۆرتێكی به‌هێز و وڵاتانی دیكه‌ش متمانه به به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بۆچی پاسپۆرتی عێراقی به‌رده‌وام له ریزبه‌ندی خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهانه؟
ساڵانه و به به‌رده‌وامی، پاسپۆرتی عێراقی له ریزبه‌ندی سێ خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهاندایه ناوی له‌پاڵ سوریا و ئه‌فغانستان دێت، هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ وه‌رگرتنی ڤیزا كه‌مترین گه‌شتی پێده‌كرێت، له به‌رامبه‌ریشدا زۆرینه‌ی كات بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت ره‌ت ده‌كرێته‌وه. هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
ئه‌و وڵاته‌ی له ڤیزا ده‌به‌خشرێت، ده‌بێت خاوه‌نی سه‌قامگیریی ناوخۆی بێت، به‌ڵام عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه له ناكۆكی و ناسه‌قامگیری ناوخۆییدا ده‌ژی، به‌مه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه مه‌رجی قورسی بۆ پێدانی ڤیزا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و هاوڵاتییه‌كانیشی جێی متمانه نین لای وڵاتان.
پرسی په‌نابه‌رییش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی پاسپۆرتی عێراقیان لاواز كردووه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا مه‌ترسییان هه‌یه كه عێراقییه‌كان داوای مافی مانه‌وه‌یان لێبكه‌ن یاخود له ئه‌گه‌ری پێدانی ڤیزادا یاساكان بشكێنن و بمێننه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ش وڵاته‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، هاوڵاتییانی عێراق خراونه‌ته لیستی گه‌شتیاری مه‌ترسییدار (High Risk Traveler) بۆیه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتیاره عێراقییه‌كان بچنه هه‌ر وڵاتێكه‌وه ده‌بێت رێكاری توند و وردیان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی لاوازی پاسپۆرتی عێراقی ئه‌وه‌یه كه عێراق رێگه به هاوڵاتییانی زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی دیكه نادات بچنه خامی وڵاته‌كه‌ی، یه‌كێكیش له‌و هۆیانه‌ی پاسپۆرت به‌هێز ده‌كات بنه‌مای "رێگه به هاوڵاتییانت ده‌ده‌م بێنه وڵاته‌كه‌م ئه‌گه‌ر تۆ رێگه‌یان بده‌یت" به‌ڵام عێراق كاری پێناكات، ئه‌م رێگرییه سیاسییه‌ش له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به زیانی پاسپۆرته‌كه‌ی شكاوه‌ته‌وه.
به‌هێزی پاسپۆرت پێویستی به دانوستانی دیپلۆماسییه، له ساڵانی رابردوودا عێراق به‌و ئاڕاسته‌یه كاری ده‌كرد و رێككه‌وتنی له‌گه‌ل وڵاتانی كه‌نداو و چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ ده‌كرد بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كه‌سایه‌تییه دیپلۆماسی و بازرگانه‌كانی، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه هاوڵاتییه ئاساییه‌كانی نه‌گرته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازیی پاسپۆرتی عێراقی ئه‌وه‌یه له ماوه‌كانی رابردوودا ساخته‌كارییه‌كانی زۆر ده‌كرا، له‌پاڵیشیدا گه‌نده‌ڵی ئیداریی له ده‌رچواندنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌نجام ده‌دران، ئیستا سه‌رباری گۆڕانكارییه‌كانیش له سیستمی پێدانی پاسپۆرت بۆسه‌ر شێوازی بایۆمه‌تری و ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام هێشتا به‌ده‌ستهێنانی متمانه كاتی پێویسته.