ناونیشانی توێژینەوەکە توێژەر د.مستەفا سەرای بەرپرسی بەشی توێژینەوە لە ناوەندی (بەیان) بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، ئامادەی کردووە، لەتوێژینەوەکەدا ناوبراو، باس لە دۆخی ئێستای عێراق و سیناریۆ جیاوازەکانی جەنگ دەکات.
توێژەر لەکۆتایی ئەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار بکرێتەوە،کە هەرەسهێنانی دەوڵەتی عێراق زیان بە بەرژەوەندییە ستراتیجیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەیەنێت، داواش دەکات فشارەکان بۆ سەر ئەمریکا زیاد بکرێت بۆ بەئامانج نەگرتنی تواناکانی دەوڵەتی عێراق.
سه‌ره‌تا:
له پێگه‌ى جوگرافيدا ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌كه‌ونه‌سه‌ر هێڵى گرژيى نێوان هێزه گه‌وره‌كان خاكه‌كه‌ى ده‌بێته پێگه‌يه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، ئێستا واقعى عێراق هه‌مان دۆخه، ئه‌مه‌ش دروستبووى پێگه جوگرافيه ئاڵۆزه‌كه‌ى و ئه‌و سياسه‌ته‌يه كه ئێستا په‌يڕه‌وى ده‌كات.
ئێستا كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م شه‌ڕى نێوان ئه‌مريكا-ئيسرائيل و ئێراندايه، عێراق كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م ته‌نگه‌ژه‌ى مانه‌وه‌وه له‌م دۆخه‌شدا گرنگترين پرسيار ئه‌وه‌يه چۆن وڵاتێك كه به‌ده‌ست فشه‌ڵى دامه‌زراوه‌يى و دابه‌شبوونى ناوخۆييه‌وه ده‌ناڵێنێت بتوانێت له‌نێوانى ئاشتى و جه‌نگدا هه‌ڵبژاردنێك بكات، له‌م راپۆرته‌دا بژارده ستراتيجييه‌كانى عێراق له‌پاڵيشيدا ئه‌و هۆكارانه‌ى وڵاته‌كه‌ى په‌لكێشى جه‌نگ كردووه و كاريگه‌رييه كۆمه‌ڵايه‌تيى و سياسييه‌كانى له‌سه‌ر ژێرخانى وڵاته‌كه و داهاتووه‌كه‌ى ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
يه‌كه‌م: بارودۆخى جيۆسياسى: تيۆرى وڵاتى پێشێلكراو
بۆئه‌وه‌ى له بژارده‌كانى عێراق تێبگه‌ين، سه‌ره‌تا ده‌بێت ژينگه ستراتيجييه‌كه‌ى روون بكه‌ينه‌وه، به‌گوێره‌ى تێگه‌يشتنه‌كانى (جه‌يمس ڕوزناو) عێراق وه‌ك نموونه‌ى وڵاتێكى پێشێلكراو دياريده‌كرێت هێڵه‌كانى له‌نێوان (نيشتيمانى ناوخۆيى) و (نێوده‌وڵه‌تى دەره‌كيدا)دا كاڵ ده‌بێته‌وه، له ره‌هه‌نده جياوازه‌كانى ئاسايش و سه‌ربازى و ئابوورى و سياسى.
ده‌كرێت ره‌هه‌نده‌كانى عێراق له سێ خاڵدا كورت بكه‌ينه‌وه:
داهاتووى ئه‌مريكا: بوونى ئه‌مريكا له عێراق ته‌نها له ئاماده‌يى سه‌ربازيدا كورت ناكرێته‌وه كه له‌ڕێى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌يه‌ك له راوێژكارى سه‌ربازييه‌وه ده‌يانناسين، به‌ڵكو درێژده‌بێته‌وه بۆ ناوه‌ندى ده‌وڵه‌ت له‌ڕێى هه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانى به‌سه‌ر عێراق و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئابووريه‌كه‌ى، له‌ڕێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ئابوورى عێراق به رێكخراوى ئابوورى رۆژئاوايى و هه‌بوونى داهاتى عێراق به دۆلار له بانكه‌كانى ئه‌مريكا و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا بوونى ده‌سه‌ڵاتى راسته‌وخۆى ئه‌مريكا له‌سه‌ر سيستمى دراوى عێراق، وايكردووه بڕياره سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق به هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌ك و سزاكان به‌سترابێته‌وه، به‌و مانايه‌ى هه‌ر لادانێكى عێراق له ويسته‌كانى واشنتۆن راسستەوخۆ وڵاته‌كه به‌ره‌و دۆخێك ده‌بات كه نه‌توانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى خۆى دابه‌ش بكات.
قوڵى ستراتيجييه‌تى ئێران له وڵاته‌كه:
ئێران ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ك قوڵايى ستراتيجى وڵاته‌كه‌ى ده‌بينێت و له‌ڕێيى په‌يڕه‌وكردنى ستراتيجييه‌تى (به‌رگرى پپێشوه‌خته) خاكى عێراق وه‌ك ديوارێكى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دوژمنه‌كه‌ى به‌كارده‌هێنێت دوور له خاكه‌كه‌ى خۆى، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى چه‌ند كرده‌يه‌كى سه‌ربازى و ئاسايشى و سياسييه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئيسرائيل:
دواى رووداوه‌كانى 7ـى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئيسرائيل بۆچوونه سه‌ربازييه‌كانى گۆڕانكارييان به‌سه‌رداهات، له‌م هه‌نگاوه‌شدا عێراق كه‌وته نێو بازنه‌ى چالاكييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى ته‌كنه‌لۆجيا و په‌ره‌پێدانى جۆرى مووشه‌ك و ساروخه‌كانيش عێراق كه‌وتووه‌ته نێو (بازنه‌ى سێهه‌م)ـى هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه له پلانه سه‌ربازييه‌كانى ئيسرائيل، ئه‌و وڵاته عێراق وه‌ك رێڕه‌وێكى لۆجستى و ناوچه‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ده‌بينێت و به مافى خۆى ده‌بينێت كه يه‌كه‌م هێرش خۆى بيكات به‌مه‌به‌ستى وێرانكردنى ژێرخانى گروپه‌كان و له‌م نێوه‌نده‌شدا سه‌روه‌ريى عێراق ناديده ده‌گرێت.
دووه‌م: عێراق له ده‌وڵه‌تى پارێزه‌ره‌وه بۆ كه‌وتنه‌نێو گۆڕه‌پانى جه‌نگێكى به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر ئێران له 28ـى شوبات، هه‌وڵ هه‌بوو عێراق هه‌مان سيناريۆى جه‌نگى 12 رۆژى دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كات و فراوانبوونى هێرشه‌كاندا و هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنى شه‌ڕه‌كه و هێرشكردنه‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان له خاكى عێراق، سيناريۆكه گۆڕا و عێراق بووه خاكى شه‌ڕه‌كه و دۆخى چاودێريكردن له دووره‌وه گۆڕا بۆ بوونى عێراق به خاكى شه‌ڕى به وه‌كاله‌ت به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى چه‌ند هێرشێك له‌سه‌ره‌تاوه گروپه‌كانى مقاوه‌مه‌ى ئيسلامى ده‌ستيانكرد به به‌ئامانجگرتنى بنكه‌كانى ئه‌مريكا و له وه‌ڵاميشدا ئيسرائيل و ئه‌مريكا هێرشه‌كانيان بۆسه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستپێكرد و به‌مه‌ش سەپاندنی دۆخێک دروستبوو له‌ڕووى جيۆسياسييه‌وه كه ده‌كرێت به‌مشێوه‌يه لێيان تێبگه‌ين:
يه‌كه‌م: هێڵى نێوان (ده‌وڵه‌ت) و (ناده‌وڵه‌ت) تێكشكا، به‌ئامانجگرتنه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر گروپه‌كان نه‌مان به‌ڵكو درێژبوونه‌وه بۆ بنكه فه‌رمييه‌كانى سه‌ربه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه دامه‌زراوه‌يه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رپرسى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، له‌هه‌مانكاتدا حكومه‌تى عێراق ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه‌سه‌ر نێرده ديپلۆماسييه‌كان به‌تايبه‌ت ئه‌مريكا و بنكه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكا له به‌غداد و به‌سڕه و هه‌رێمى كوردستان به (گروپه تيرۆرستييه‌كان) ناويان ده‌بات كه له هه‌مان كاتدا له‌ڕێى ميدياكانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م هێرشانه گروپه‌كانى مقاوه‌مه ئه‌نجاميان ده‌ده‌ن، له‌م ئاڵۆزييه‌دا دۆخێك دروستبووه كه پێى ده‌وترێت (سيستمى ئاسايشى تێكه‌ڵ) و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى سه‌روه‌ريى قوڵتر كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ى لايه‌نه فه‌رمييه‌كان ناتوانن وه‌ڵام يان به‌رگرى بۆ هيچ لايه‌نێكيان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
دووه‌م: واشنتۆن له (وه‌ڵامى تاكتيكى)ـييه‌وه سياسه‌ته‌كه‌ى گۆڕيوه بۆ (وه‌ڵامى چالاك) له‌ڕێى كوشتن و به‌ئامانجگرتنى راسته‌وخۆوه، له نامه‌يه‌كى راسته‌وخۆدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌داوه كه رێككه‌وتنى ستراتيجى نێوان ئه‌مريكا و عێراق ئه‌و كه‌سانه ناپارێزێت كه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا، له‌مڕێگه‌يه‌وه ده‌يانه‌وێت فشار بۆسه‌ر عێراق بكه‌ن كه هه‌نگاوى راسته‌قينه و به‌هێزتر بدات له‌باره‌ى هێرشنه‌كردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌و وڵاته له‌م شه‌ڕه‌دا.
سێيه‌م: عێراق له هه‌موو لايه‌نه‌كانه‌وه هێرشى ده‌كرێته‌سه‌ر، پێگه‌كانى عێراق رووبه‌ڕووى هێرشى مووشه‌كى و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئێران ده‌بێته‌وه، له‌پاڵيشيدا ئه‌مريكا و ئيسرائيل هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر گروپه‌كان له خاكى عێراق، هه‌موو ئه‌م هێرشانه تواناى عێراق له مانه‌وه‌ى وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى بێلايه‌ن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ئێستا عێراق كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسى ملنان و كه‌وتنه‌ناو شه‌ڕێكى گه‌وره‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌يتوانيوه له‌ناوخۆدا پارێزگارى له خۆى بكات.
سێهه‌م: چۆن نه‌بوونى سه‌روه‌ريى له‌ناوخۆدا پارێزبه‌ندى ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه ناهێڵێت؟
به‌گوێره‌ى ياساكانى بنياتنانى ده‌وڵه‌ت و به‌پێى بۆچوونه‌كانى (ماكس فيبه‌ر)ده‌وڵه‌ت كيانێكه كه ده‌سه‌ڵاتى ياسايى هه‌يه بۆ به‌كارهێنانى هێز، به‌ڵام له دۆخى عێراقدا ئه‌م رسته‌يه له‌نێوان واقع و ئه‌وه‌ى سه‌پێنراوه دووچارى كێشه بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه؛ كاتێك به‌شێك له گروپه‌چه‌كداره‌كان تواناى ئه‌نجامدانى هێرشى ستراتيجييان هه‌يه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ياخود به‌كارهێنانى خاكى عێراق بۆ زيانگه‌ياندن به لايه‌نێكى ديكه وێنه‌يه‌ك ده‌داته عێراق له‌لايه‌ن وڵاتانى ديكه كه ئه‌م وڵاته به‌ش به‌ش بووه بۆ چه‌ند لايه‌نێك له‌نێو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا به‌مه‌ش سه‌روه‌ريى ناوخۆيى تێكده‌شكێت و وڵاته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ (چاودێريكارێكى روكه‌ش).
له ياساكانى ده‌وڵه‌تدا كاتێك کیانێک بيه‌وێت سه‌روه‌ريى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌م سه‌روه‌رييه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى وڵاته‌كه رێگه نه‌دات خاكه‌كه‌ى به‌كاربێت بۆ زيانگه‌ياندن به وڵاتانى ديكه، كاتێكيش نه‌يتوانى ئه‌م كاره بكات وڵاتانى به‌رامبه‌ر مافيان ده‌بێت به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن به‌تايبه‌ت له‌كاتى جه‌نگ و ناكۆكييه‌كاندا.
چواره‌م: ته‌نگه‌ژه‌ى بێلايه‌نى ئه‌رێنى
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق بژارده‌ى بێلايه‌نى هه‌ڵبژاردووه و هه‌وڵده‌دات نه‌بێته لايه‌نێكى شه‌ڕه‌كه و نه‌كه‌وێته نێو شه‌ڕه‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا واقع پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌م هه‌وڵه هه‌م له‌لايه نى ناوخۆييه‌وه هه‌م له‌لايه‌نى ده‌ره‌كييه‌وه شكێنراوه و بژارده‌كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى قورسه‌وه به‌تايبه‌ت له‌كاتێكدا عێراقييه‌كان دووچارى كوژران و به‌ئامانجگرتن ده‌بنه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌م بژارده‌يه خۆى ئامانجه‌كه‌ى پاراستنى ده‌وڵه‌ت بوو له‌ڕووى خاك و گه‌ل و دامه‌زراوه‌كانييه‌وه و ئه‌مانه هه‌موويان كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م هێرشكردنه‌وه.
بۆيه ئێستا راسته ئه‌گه‌ر بڵێين دۆپلۆماسيه‌تى عێراق له سه‌نگه‌رێكدا ده‌جه‌نگێت كه تێيدا له دۆڕاو ده‌چێت، حكومه‌ته‌كه به چه‌ند كێشه‌يه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت له‌ناوخۆدا قان دراوه به فشارى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ ده‌ركردنى هاوپه‌يمانان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێته‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كان، له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه فشاره ده‌ره‌كييه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى بلۆك كردن و داڕماندنى ئابوورييه‌كه‌ى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازى به‌رفراوانى لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى هێرشه‌كان بداته‌وه، بۆيه رۆڵى ديپلۆماسى عێراق له (پارێزگارى و
سيناريۆكاى داهاتووى عێراق چى ده‌بن:
1/ سيناريۆى سه‌قامگيرييه‌كى ئيفليج
ئه‌م سيناريۆيه روخاندنى ده‌وڵه‌ته‌كه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌يگۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تێكى دۆڕاو له‌ڕووى ئه‌ركه‌وه.
-له‌ڕووى سه‌ربازييه‌وه/هێرشه‌كان بۆسه‌ر يه‌كتر به‌رده‌وام ده‌بێت، گروپه‌كان هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن و ئه‌مريكا و ئيسرائيليش به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشكردنه‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان.
له‌ڕووى سياسى و ئابوورييه‌وه/گه‌شه‌كردنى وڵاته‌كه دووچارى كێشه ده‌بێته‌وه، له هه‌ر ژينگه‌يه‌كدا كه هێرشى پێچه‌وانه هه‌بێت وه‌به‌رهێنانى وڵاتانى ده‌ره‌وه راده‌گيرێن، وه‌ك پڕۆژه‌ى (وزه و رێگاوبان و گه‌شه‌پێدان) حكومه‌ت له حكومه‌تى خزمه‌تگوزارييه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ حكومه‌تى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان و نێوه‌ندگيرى قه‌يرانه‌كان، عێراق دۆخه‌كه‌ى ده‌بێته دۆخێك نه ئاشتى بێت و نه شه‌ڕ.
سيناريۆى دووه‌م/ سيناريۆى تێوه‌گلانى گشتگير و روخان (تيۆرى كه‌ڵكى ره‌ش) له زانستى سياسه‌تدا ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌گه‌رى روودانيان چاوه‌ڕوانكراو نييه و كاريگه‌ريى وێرانكه‌ريان ده‌بێت به (كه‌ڵكى ره‌ش) ناوده‌برێت.
پاڵنه‌ره‌كان/ ئه‌م سيناريۆيه كاتێك رووده‌دات كه هێرشى گروپه‌چه‌كداره‌كان به‌رگرى ئاسمانى تێپه‌ڕێنێت و له ريزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌يان قوربانى هه‌بێت ياخود هێرشه‌كانيان بگوازنه‌وه بۆ ناوجه‌رگه‌ى ئيسرائيل.
وه‌ڵام و لێكه‌وته‌كان/ وه‌ڵامه‌كان ته‌نها وه‌ڵامى ساده نابن, به‌ڵكو ده‌بنه هه‌ڵمه‌تێك بۆ سزادانى قورس، تێيدا هێرش بۆسه‌ر ژێرخانه‌كانى وڵاته‌كه ده‌كرێت (پرد، وێستگه‌ى وزه، بنكه ئه‌منييه‌كانى سه‌ر به ده‌وڵه‌ت) به‌دواشيدا سزا داراييه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆسه‌ر بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌ش دينار داده‌ڕمێت و پێدانى مووچه ده‌وه‌ستێت، له‌مه‌شه‌وه مه‌ترسيى بۆ دروستبوونى خۆپيشاندان بۆ رووخانى حكومه‌ت دروست ده‌بێت.
3/ سيناريۆى يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى تاكتيكى؛ ئه‌مه سيناريۆى كڕينه‌وه‌ى كاته كه لايه‌نه‌كان په‌ناى بۆده‌به‌ن كاتێك ده‌گه‌نه كۆتايي رێگه‌كه و نايانه‌وێت بكه‌ون.
شێوازه‌كه‌ى/ ده‌ستوه‌ردانى لايه‌نى سێهه‌م وه‌ك (وڵاتانى ئه‌وروپا، وڵاتانى كه‌نداو، ياخود به فشارێكى بێده‌نگى رێبه‌رى نه‌جه‌ف) بۆ راگه‌ياندنى ئارامكردنه‌وه‌يه‌كى بێده‌نگ، گروپه‌كان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕن له‌سه‌ر راگرتنى كاتيى هێرشه‌كانيان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنى حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنى هاوپه‌يمانان.
ده‌رئه‌نجامى سياسى/ ئه‌م سيناريۆيه كێشه‌كه له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ر كێشه و ناكۆكييه‌كى داهاتوودا ده‌هێڵێته‌وه و سه‌روه‌ريى وڵاته‌كه له‌به‌ر ره‌حمه‌تى بڕيارى لايه‌نه‌كان و له‌ده‌ره‌وه‌ى دامه‌زراوه ده‌ستورييه‌كانى ده‌مێنێته‌وه.
4/كێشانه‌وه‌ى جيۆسياسى/ ئه‌م سيناريۆيه ئامانجه‌كه‌ى روخانى سيستمى سياسى نييه له عێراق، به‌ڵكو ئامانجى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى قورسه بۆ كۆت و به‌ندكردن و لاوازكردنى به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كان بۆ ده‌رهێنانيان له هه‌ر رێكخستنێكى ئه‌منيى و سياسى داهاتوو له عێراق و ناوچه‌كه.
له‌ڕووى سه‌ربازى و ئه‌منييه‌وه/ ئه‌مريكا و ئيسرائيل ته‌نها به هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كان ناوه‌ستن، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تى پێشوه‌خته ده‌كه‌ن كه تێيدا سه‌ركرده پله يه‌ك و دووه‌كانى ئه‌م گروپانه به‌ئامانج ده‌گرێت، به‌و ئامانجه‌ى وا له‌و گروپانه بكه‌ن له داهاتوودا ئاڵنگاريى هه‌رێمى دروست نه‌كه‌ن و نه‌شتوانن گۆڕه‌پانى ديكه بۆ يه‌كلاييكردنه‌وه به‌كاربهێنن وه‌ك لوبنان.
له‌ڕووى سياسييه‌وه/ئه‌م هێرشانه له‌گه‌ڵياندا فشارێكى سياسى له‌گه‌ڵ ده‌بێت بۆ دانانى سزا و سڕكردنى باڵى سياسى ئه‌و گروپانه له‌ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و په‌رله‌مان، نامه‌ى ئه‌مريكا بۆ هێزه شيعييه‌كان و حكومه‌تيش زۆر روون ده‌بێت (پشت له‌م گروپه راديكاڵييانه بكه‌ن، ئێمه‌ش پشتگيريتان ده‌كه‌ين بۆ مانه‌وه‌ى سيستمه سياسى و ئابووريه‌كه‌تان).
پێويسته عێراق چى بكات؟
تێوه‌گلانى عێراق له‌م ئاگره‌ى ئێستا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه ته‌نها وڵاته‌كه توشى قه‌يران ناكات، به‌ڵكو ده‌كرێت ببێته زه‌برى كۆتايى بۆ سيستمى سياسى و كيانى ده‌وڵه‌تێكى يه‌كگرتوو بۆئه‌وه‌ى وڵاته‌كه خۆى له‌م مه‌ترسييه لاببات پێويسته ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكات.
1/ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى هه‌يكه‌ليه‌ت و جياكردنه‌وه/ پێويسته هه‌نگاوى يه‌كلاكردنه‌وه و جياكارى ده‌ستپێبكات، ده‌بێت هه‌نگاوى جياكردنه‌وه‌ى ليواكانى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ك دامه‌زراوه‌يه‌كى فه‌رميى له‌نێو فه‌رمانده‌يى هێزه چه‌كداره‌كان دابنرێت، تا حكومه‌ت بتوانێت رێگريى له به‌ئامانجگرتنيان بگرێت، چونكه ئه‌مريكا و ئيسرائيل جياكارى له‌نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هيچ گروپێكى ديكه‌دا ناكه‌ن و رووبه‌ڕووى كوژران و هێرشكردن ده‌بنه‌وه.
2/جياكردنه‌وه‌يه‌كى يه‌كجاريى له‌نێوان دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى بانكى له‌لايه‌ك و هه‌ر لايه‌نێك كه رووبه‌ڕووى سزا بوونه‌ته‌وه له‌لايه‌كى ديكه، بۆئه‌وه‌ى ناردنى نه‌وت گه‌ره‌نتى بكرێت و قوتى عێراقييه‌كان بپارێزرێت و به‌كارنه‌هێنرێت وه‌ك فشار.
3/ به‌ڕوونى تاران ئاگاداربكرێته‌وه كه رووخانى ده‌وڵه‌تى عێراق زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه ستراتيژييه‌كانيان ده‌گه‌يه‌نێت به‌جۆرێك كه زياتره له هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى تاكتيكى، له‌هه‌مانكاتدا فشاره ديپلۆماسييه‌كان له‌سه‌ر واشنتۆن فراوان بكرێن تا هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانى ده‌وڵه‌ت رابگرێت.
4/دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى به‌په‌له، كه ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان (شيعه و سوننه و كورد) له‌خۆبگرێت بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسيارێتى و رێگريى له موزايه‌ده‌كردن و رێگه‌ش ده‌گرێت له وه‌به‌رهێنانى سياسى له‌م قه‌يرانه‌ى ئێستادا.