عێراق يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به ئاڕاسته‌ى بۆچون و لايه‌ن و بيركردنه‌وه جياوازه‌كان، هێزى چه‌كدارى جياوازى تێدايه تا ئێستا ژماره‌يه‌كى ورد و دياريكراو له‌سه‌ر ئه‌و هێزه چه‌كدارانه به‌رده‌ست نييه، به‌ڵام ژماره‌يان زياتره له 70 هێزن، كه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر سه‌قامگيريى و سه‌روه‌ريى و ئارامى عێراق دروستكردووه و بونه‌ته به‌ربه‌ستێكى گه‌وره بۆ هه‌نگاونانى وڵاته‌كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز و جێى متمانه، به‌جۆرێكيش رۆچونه‌ته ناو سياسه‌تى وڵاته‌كه‌وه ريشه‌كێشكردنيان له ئه‌سته‌م نزيك بوه‌ته‌وه.
ئه‌مريكا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به‌رده‌وام فشاره‌كانى له‌سه‌ر عێراق به ئاڕاسته‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ميليشيا چه‌كداره‌كانه، له رابردودا له‌ڕێى ئه‌م گروپانه‌وه سه‌دان هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانيان له وڵاته‌كه ئه‌نجامدراون، كه بونه‌ته‌هۆى تێكدانى سه‌قامگيرى عێراق و مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكى و شه‌ڕى قوڵ له‌ناوخۆى وڵاته‌كه و دواتريش پاشه‌كشه‌پێكردنى عێراق له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تيدا.
مارك ساڤايا، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مريكا له عێراق، له لێدوانێكیدا له‌باره‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئێكس ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ جيهان عێراق وه‌ك وڵاتێك ده‌بينێت كه رۆلێكی گەورەتر و کاریگەتر لە ناوچەکەدا بگێڕێت، بەمەرجێك پرسی چەك له دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت به تەواوی چارەسەربکات و شکۆی دامودەزگا فەرمییەکان بپارێزێت.
نێرده‌كه‌ى ئه‌مريكا له عێراق پرسى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى و هاوبه‌شييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى كردوه‌ته به‌هانه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى عێراق له‌و مه‌ترسيانه‌ى دێنه به‌رده‌مى له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامى چالاكييه‌كانى ئه‌م گروپانه و ده‌ڵێت، هیچ ئابورییەک ناتوانێت گەشە بکات و هیچ هاوبەشییەکی نێودەوڵەتیش ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، لە ژینگەیەکدا کە سیاسەت لەگەڵ دەسەڵاتی نافەرمیدا تێکەڵ بووە، عێراق دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ هەڵدانەوە ئەم دۆسییەو بەهێزكردنی وێنەی خۆی وەک دەوڵەتێک کە لەسەر سەروەری یاسا بونیاد نراوە نەک دەسەڵاتی چەک.
هۆشداريشيداوه‌ته عێراق كه ئێستا وڵاته‌كه له‌به‌رده‌م دوڕيانێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه، يان به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێت، يان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سوڕه‌ى كه وه‌ك بارگرانييه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ك ناوى بردووه.
پێشتريش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا چه‌ند جارێك عێراقى له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م گروپانه ئاگاداركردوه‌ته‌وه و دڵنيايش ده‌داته عێراق كه تا ئه‌و گروپانه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، وڵاته‌كه ئاماده‌نييه هێزه‌كانى به ته‌واوه‌تيى له عێراق بكشێنێته‌وه.
داواشى لە حکومەتی عێراق كردوه هەنگاوی یەکلاکەرەوە بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی ئەو گروپانە بنێت و ئەو هه‌ژموونه سیاسی و سەربازییەشیان لێ بسەنێتەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردودا بەدەستیان هێناوە.
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م هێزه چه‌كدارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواى پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق له ساڵى 2003 و دواتر كشانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له ساڵى 2010 له‌وكاته‌وه تا ئێستا گروپى چه‌كداريى جياواز له گۆڕه‌پانى عێراق سه‌ريانهه‌ڵدا، به‌شێكى زۆرى ئه‌م هێزه چه‌كداره شيعانه له‌لايه‌ن وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌تايبه‌ت ئێران پشتيوانيان لێده‌كرێت و جوڵه‌ى بازرگانيان هه‌يه، ئه‌م گروپانه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتيوانى لايه‌نێكى سياسيى وڵاته‌كه‌يان هه‌يه و خاوه‌نى بنكه‌ى فه‌رميى و نافه‌رميى و ته‌نانه‌ت بنكه‌ى شاراوه‌ن.
سه‌ربارى زۆريى ژماره‌ى هێزه چه‌كداره‌كان له عێراق، چه‌ند هێزێكى چه‌كداريى ناسراو هه‌ن كه هه‌ريه‌كێكيان و له‌لايه‌ن سه‌ركرده‌يه‌كى وڵاته‌كه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن، يه‌كێك له‌وانه سوپاى مه‌هدييه، كه له‌لايه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه له ساڵى 2003 و له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراقه‌وه دامه‌زرا، يه‌كێك بو له هێزه چه‌كداره گه‌وره‌كانى عێراق و له ساڵى 2008 بڕيارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى درا و ئێستا له‌ژێر ناوى (سه‌رايا سه‌لام) كارده‌كات ئه‌مه جگه له چه‌ند گروپێكى ديكه‌ى ديار وه‌ك رێكخراوى به‌در و ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تيبه‌كانى حيزبوڵا و عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق حه‌شدى عه‌شايه‌رى كه له‌ژێر چه‌ترى حه‌شدى شه‌عبيدا له عێراق وه‌ك گروپى چه‌كدار كار ده‌كه‌ن نزيكه‌ى 240 هه‌زار چه‌كداريان هه‌يه.
ئه‌مڕۆ نه‌خشه‌ى چه‌ك له عێراق له‌لايه‌ن سێ هێزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ئه‌وانيش، هێزه رێكخراوه‌كانى وه‌ك وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و هێزه‌كانى دژه‌تيرۆر و هێزى نيمچه فه‌رميى وه‌ك هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و به‌شێكيشيان هێزى رێكنه‌خراون و له ده‌ره‌وه‌ى جكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ريزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبيش كار ده‌كه‌ن كه به‌شێكيان راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانى ده‌كرێن و له‌گه‌ڵ گروپه سوننه و عه‌شايه‌ره‌كان.
پسپۆڕانى ئه‌منيى و ستراتيجى عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه هێزه چه‌كداره ناياساييه‌كانى عێراق به چه‌ند جۆرێك كارده‌كه‌ن، به‌شێكيان فه‌رمان له حكومه‌ته‌وه وه‌رده‌گرن، به‌شێكيان وڵاتانى دراوسێ ئاڕاسته‌يان ده‌كات و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌يشيان له‌لايه‌ن رێبه‌ره ئاينييه‌كانى وڵاته‌كه ئاڕاسته ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه‌ش فه‌رميى نين تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ى چه‌كداره‌كانيان چه‌نده ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ڕوونه ئه‌م هێزانه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى وڵاته‌كه.
به‌گوێره‌ى مادده‌ى 9 له ده‌ستورى عێراق به‌هيچ جۆرێك نابێت گروپه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هێزه فه‌رمييه‌كانى وڵاته‌كه رێك‌بخرێن و دروست بكرێن و كاربكه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌م هه‌موو هێزه‌ى هه‌يه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى وڵاته‌كه‌يه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ساڵانه ژماره‌ى ئه‌و هێز و گروپانه به ناو و دروشم و ئاڵا و ئه‌جێنجاى جياوازه‌وه دروست ده‌بن، هه‌ربۆيه ئێستا له عێراق هه‌وڵێك هه‌يه به ئاڕاسته‌ى فه‌رميكردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، له‌ژێر ناوى (پرۆژه‌ياساى حه‌شدى شه‌عبى) كه له ئه‌گه‌رى تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنيدا هێزه‌كانى حه‌شجى شه‌عبى ده‌كاته سوپايه‌ك هاوته‌ريب به سوپاى عێراق.
يه‌كێك له ناوه دياره‌كانى له گروپه چه‌كداره‌كانى عێراقدا هه‌يه گروپى مقاوه‌مه‌ى ئيسلامييه، ئه‌م گروپه چه‌كداره تێكه‌ڵه‌يه‌كن له ميليشياكانى كه‌تيبه‌كانى حيزبوڵا و كه‌تيبه‌كانى سه‌يد شوهه‌دا و جوڵانه‌وه‌ى نوجه‌با و ئه‌نساروڵا ئه‌وفيا، ئه‌م گروپه به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندايه و ده‌كرێت له داهاتودا گروپى ديكه‌يش بێنه‌ناويه‌وه و فراوانتر بكرێت، ئه‌م گروپه ستراتيجى كاركردنيان له‌ژێر يه‌ك ناودايه تا كاتێك هێرش له دژى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌نجامده‌ده‌ن هيچ گروپێكيان به‌ته‌نها ئه‌نجامدانه‌كه‌ى نه‌گرێتته ئه‌ستۆ.
ساڵى رابردو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر غه‌زه و پشتيوانى ئه‌مريكا بۆ ئيسرائيل به‌هۆى هێرشى گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق و به‌تايبه‌ت ئه‌و گروپانه‌ى له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانيان لێده‌كرێت، مه‌حه‌مه‌د شياع سودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق هه‌وڵێكى زۆريدا باڵانس له‌نێوان ئه‌مريكا و هێزه چه‌كداره‌كان رابگرێت و بگاته چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ند بۆ هه‌ردولا، له يه‌ك كاتدا به‌ڵێنى به گروپه‌كانى عێراق ده‌دا به كشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق و به‌ڵێنى به ئه‌مريكاش ده‌دا به سزادانى ئه‌و گروپانه‌ى هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كپبونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ش، هێشتا دۆخى چه‌كداره‌كانى عێراق و پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكاش يه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه.
گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق، ئێستا خاوه‌نى 50 كورسين له په‌رله‌مانى عێراق، له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 10/10/2025يش له‌ڕێى چوار ليستى ئاشكرا و 15 ليستى ديكه‌يش له‌ژێر ناوى هاوپه‌يمانێتى جياوازه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌يان كرد، ئه‌گه‌ر ژماره‌ى كورسييه‌كانى ئه‌م هێزانه بگاته 70 كورسى، ئه‌وا ده‌بنه خاوه‌ن كارتى يه‌ك له‌سه‌ر سێى په‌كخه‌ر و چاره‌نوسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌شيان ده‌كه‌وێته ده‌ست.
زيانى گروپه چه‌كداره‌كان بۆسه‌ر عێراق
ماريا فانتابى، له سه‌نته‌رى گفتوگۆى مرۆيى كه رێكخراوێكه تايبه‌ت به ناكۆكييه‌كان و بنكه‌كه‌ى له سويسرايه له‌باره‌ى عێراقه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى عێراق بكه‌ين له‌دواى ساڵى 2003ـوه ده‌بينين كه ئه‌م وڵاته نه‌بوه‌ته ده‌وڵه‌تێكى كاريگه‌ر، نه‌يتوانيوه ببێته خاوه‌نى سه‌رۆكێك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كه تواناى هه‌بێت كۆنتڕۆڵى ته‌واوى هێزه چه‌كداره‌كانى وڵاته‌كه بكات.
هه‌ر له‌باره‌ى دۆخى عێراقه‌وه، رۆژنامه‌ى نيوۆرك تاييمز نوسيويه‌تى: تاكه هۆكارى نه‌كه‌وتنى عێراق سامانى نه‌وته‌كه‌يه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكى زۆرى هاوڵاتيانى وڵاته‌كه سوديان له‌و سامانه وه‌رنه‌گرتوه و له خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كانى ژيانكردنيان بێبه‌شن.
ئه‌و رۆژنامه‌يه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردوه كه عێراق به‌شێوه‌يه‌كى خێرا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ له‌ده‌ستدانى سه‌نگى خۆى له ناوچه‌كه و جيهانيشدا، چونكه ئه‌و وڵاته كه‌وتوه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه ميليشيا شيعه‌كان و ئه‌وانيش ئه‌جێنداى ئێران له وڵاته‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاكى وڵاته‌كه بۆ مه‌راميى خۆيان به‌كارده‌هێننن.
ئه‌و زيانانه‌ى به‌هۆى گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له عێراق ده‌كه‌وێته‌وه ديارترينيان له‌ناوچونى ژێرخانى ئابورى و ده‌ستگرتنى ئه‌م گروپه چه‌كدارانه‌يه به‌سه‌ر جومگه گرنگه‌كانى وڵاته‌كه‌دا له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا مه‌ترسييه‌كى ديكه له‌ناوچونى ناوچه مێژوييه‌كانه، چونكه له رابردودا ئه‌م گروپانه به‌هۆى هێرشه چڕه‌كانيانه‌وه زيانێكى زۆريان به شوێنه‌واره مێژوييه‌كان گه‌ياندوه، ئه‌مه جگه له زيانه گيانييه‌كان كه به‌هۆى هێرشه‌كانيانه‌وه به‌ر هاوڵاتييان ده‌كه‌وێت و هێرشى ئه‌م گروپانه هه‌زاران كوژراوى له هاوڵاتييانى مه‌ده‌نى و هێزه‌كانى حكومه‌ت لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئاڵنگارييه‌كى ديكه كه به‌هۆى هێزه بێشوماره‌كانى ئه‌م هێزانه‌وه به‌ر عێراق ده‌كه‌ون نه‌مانى ئاراميى سياسى و ئه‌منييه، به‌هۆى ئه‌م گروپانه‌وه عێراق سه‌روه‌رى خۆى له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش سه‌ريكێشاوه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى توندوتيژييه‌كان له‌و وڵاته و قۆستنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منيش له عێراق له‌لايه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه زياتر هه‌وڵه‌كانى بۆ هێنانه‌دى سه‌قامگيريى خاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌ڕێى ئه‌م گروپانه‌وه، مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق به‌شێوه‌يه‌كى ئاشكرا پێشێل ده‌كرێن، ئه‌ويش له‌ڕێى شكاندنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنى هاوڵاتييان، هێرشه‌كانيشيان له ناوچه جياوازه‌كان سه‌ريانكێشاوه بۆ پيسبونى ژينگه ته‌قاندنه‌وه و شكاندنى هێڵه‌كانى گه‌ياندنى نه‌وت.
چاره‌نوسى عێراق له‌به‌رده‌م گروپه چه‌كداره‌كان و ئێران و ئه‌مريكادا
له 7ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2023ـوه، ناكۆكييه‌كان له رۆژهه‌ڵاڕتى ناوه‌ڕاست فۆرمێكى ديكه و جياوازيان وه‌رگرت، ئاگرى ئه‌و پريشكه‌ى له غه‌زه‌وه سه‌ريهه‌ڵدا به‌يروت ويه‌مه‌ن و ئێرانيشى گرته‌وه، له وێنه گه‌وره‌كه‌دا عێراق به تاكه رزگاربوى ئه‌م گرژيانه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام پێده‌چێت عێراق له كۆتاييدا به‌هۆى گروپه چه‌كداره‌كانى نزيك له ئێرانه‌وه روبه‌ڕوى مه‌ترسى گه‌وره ببێته‌وه.
له رابردودا ئيسرائيل به‌چڕى هێرشى بۆسه‌ر حه‌ماس و حيزبوڵا و حوسييه‌كان ئه‌نجامدا، پێده‌چێت هه‌نگاوى داهاتوى گروپه‌چه‌كداره‌كانى عێراق بێت چونكه، ئه‌و گروپانه به‌شێكن له‌و زنجيره‌ى گروپه چه‌كداره‌ى نزيكن له ئێران و پشتيوانى ده‌كه‌ن.
له‌نێوه‌ندى ئه‌م مه‌ترسييانه‌دا، حكومه‌تى عێراق هه‌وڵده‌دات سياسه‌تێكى هاوسه‌نگ په‌يڕه‌و بكات، له‌لايه‌كه‌وه ده‌رگاى گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتنى به‌ڕووى ئه‌مريكادا كردووه‌ته‌وه و له‌لايه‌كى ديكه‌يشه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى گروپه چه‌كداره‌كان، له‌لايه‌كى ديكه‌يشه‌وه باڵى شيعه ده‌يه‌وێت له يه‌ك كاتدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران تێكنه‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مريكاش توشى روبه‌ڕوبونه‌وه نه‌بێت.
ئێستا دۆخى عێراق له‌به‌رده‌م دوڕيانێكى مه‌ترسيداردايه، يه‌كێكيان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ياخود چاره‌سه‌ركردنى گروپه چه‌كداره‌كانه كه ئه‌وه كارێكى ئاسان نييه و ده‌بێته هۆى دروستبونى گرژى و ئاڵۆزى و ناكۆكيى له ناوخۆى وڵاته‌كه، ئه‌ويديكه‌شيان پشتگوێخستنى هۆشداره‌ييه‌كانى ئه‌مريكا و وڵاتانى رۆژئاوا و له‌ده‌ستدانى پشتيوانييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيه‌تى، كه ئه‌وه‌ش له داهاتودا مه‌ترسيى گه‌وره‌ى سياسى و ئه‌منيى و ئابورى لێده‌كه‌وێته‌وه.