نووسین: دەیڤد هاریس

وەرگێڕانی: ڤیژن پرێس

سەرچاوە: رۆژنامەی تەلەگراف

گەلی کورد کە بێبەشکراوە لەوەی ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، لەوپێناوەدا تووشی جینۆساید و کوشتن بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژئاوا گرنگی پێنادات، چونکە ئەوان ستەمکارەکەیان رۆژئاوا خۆیەتی نەک ئیسرائیل.

بۆچی ئەوانەی لە خەمی دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و چارەی خۆنووسیندان و بانگەشەی بۆ دەکەن لە هەندێک حاڵەت و بارودۆخدا دەنگ بەرزدەکەنەوە و بۆ هەندێکی تر بێدەنگدەبن و پشتگوێی دەخەن؟

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مۆدێرندا کەیسێکی سەرنجڕاکێش هەیە، باسی کورد دەکەین. گەلێک کە ژمارەیان زیاترە لە ٤٠ ملیۆن کەس و زیاتر لە یەک سەدەیە لە بوون بە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کراون، دۆخی نالەباری کوردەکان تاڕادەیەکی زۆر لەلایەن میدیاکانی جیهانەوە پستگوێخراوە و ون بووە، لەگەڵ ئەوەشدا چالاکوانی بێ باک لەمباریەوە، نەبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایی، بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدا گەلانی رۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەبنە پاڵەوانی رزگارکەری قوربانییەکان. 

دەکرا دوای شکستی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لەلایەن هاوپەیمانە زلهێزەکانەوە، هەر سەدەیەک لەمەوبەر دەوڵەتی کوردی دابمەزرایە، نەخشەڕێگاکە لە پەیماننامەی سیڤەر لە ساڵی ١٩٢٠دا باسکراوە و هاتووە، باس لەو خاکانە دەکات کە لەپێشتردا لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون لەو پەیماننامەیەدا شوناس، هیوا و خواستەکانی کورد دانیان پێدانرا، لەگەڵئەوەشدا هیچ کاتێک ئەوانە نەکران بە واقیع.

بەڵکو ئەو خاکانەی کە کوردنشینن، یان کوردستان، دابەشکران بەسەر ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە پێکهاتوون لە ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا. لەدوای جەنگ دیپلۆماتکاران و نەخشەسازەکانی جیهان لە لەندەن و پاریس سنوورەکانیان دووبارە دیاریکردەوە و نەخشە و دەوڵەتی نوێیان دروستکرد وەک ئەوەی ئەو ناوچەیە خاک و ماڵی خۆیان بێت. 

کورد کە گەلێکی جیاوازی خاوەن، مێژوو، شوناس، زمان و کلتووری خۆیەتی لەم دیزاینە جیۆپۆڵەتیکییە گەورەیەدا کەمترین جێی بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دەست چارەنووسێکی دڵتەزێن کە زیاتر لە سەدەیەکە ئەم نەتەوەیەی لە دەوڵەت بیبەشکردووە. 

لەگەڵ ئەوەشدا کورد خۆڕاگرییەکی بەرچاوی نیشانی جیهانداوە، بەدرێژایی مێژوو رەتیکردووەتەوە خواستەکانی خۆی تەسلیم بکات یان واز لە تامەزرۆیی بۆ ئازادی بهێنێت، تەنانەت لە بەرامبەر گۆشەگیرکردن و سەرکوتکردنی زمان و ناسنامە و کولتوور و لە عێراقیشدا جینۆساید لە کاتی هەڵمەتی ئەنفالکردنی سەدام حوسێندا.

لەڕاستیدا بەهۆی بوێری و ئازایەتی کوردەوە، ئەمریکا و گەلانی تری ڕۆژئاوا لە کاتی پێویستدا بۆ هاوکاری چارەنووسساز ڕوویان لێکردوون، لەوانەش لە خەبات دژی ڕژێمی سەدام حوسێن و دواتر لە دوایین ئازایەتیدا دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دواتر کە پێویستیان بە پاڵپشتیی کورد نەما جێیانهێشتن ئەو پەندە کوردییەیان لای کورد زیاتر روونکردەوە کە "کورد هیچ دۆستێکی نییە جگە لە شاخەکان".

سەرەڕای ئەوانەش بەئامانجکردنی بەردەوامی کورد نەیتوانیوە سەرنجی ئەو وڵات و لایەنانە رابکێشێت کە خۆیان بە پاڵپشتی ستەملێکراوان دادەنێن.

کێ دەتوانێت رێپێوانێکی جەماوەری بۆ ماف و ئازادیی کورد لە ناوەڕاستی لەندەن یان ناوەڕاستی تۆرۆنتۆ، یان گردبوونەوەیەکی گەورە لە تایم سکوێری نیویۆرک یان لە دەرەوەی ئۆپێراهاوسی سیدنی ئەنجامبدات؟

لە پرسی کورددا پێویستە هەموو پرسە پێویستەکانی وەک - قوربانییەکانی جینۆسایدی سەلمێنراو، بە ئامانجکردن بە چەکی کیمیایی، تێکۆسانی گەلی کورد بۆ چارەی خۆنووسین، هەوڵدان بۆ رزگاری - لەگەڵ ئەوەشدا نە دەنگ بەرزکردنەوە و کەمپەین و خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی بۆ ئەم مەبەستە نییە.

بۆ نمونە بۆچی بەنزیکەیی بۆ پێنج ملیۆن فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوای غەززە ئەو پاڵپشتییە زۆرە هەیە، بەڵام بۆ ٤٠ ملیۆن کورد هیچ پاڵپشتییەک نییە؟

بۆچی فەلەستینییەکان کە سەرکردەکانیان چەندین جار پێشنیاری دەوڵەتیان بۆ کراوە و رەتیانکردووەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمیسیۆنی پیل لە ساڵی ١٩٣٧، هێشتا فەڵەستینییەکان بەردەوام پاڵپشتی و هاوسۆزییەکی نێودەوڵەتییان هەیە بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی، لە کاتێکدا نزیکەی لەسەدا ٩٣ی کوردەکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا دەنگیان بە سەربەخۆیی داوە، ئەم دەنگدانەی کوردەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەتکرایەوە و لەلایەن رۆژئاواشەوە پشتگوێخرا.

هەندێک پێیانوایە کورد چاوەڕوانییەکی ناڕاستەقینەی هەیە، بەڵام کوردەکان لە چوار وڵاتدا دابەشکراون و گۆڕینی سنوورەکانیان بۆ ئەوان بژاردە نییە، ئەو سنوورانەی کە سەدەیەک لەمەوبەر لەلایەن زلهێزە کۆڵۆنیاڵییە دوورەکانەوە کێشراون، دەبێت بۆ هەمیشە رێزیان لێبگیرێت. 

لەڕاستیدا سنوورەکان دەکرێت بگۆڕدرێن لەم دواییانەشدا نمونەی جیهانی هەیە، کاتێک یەکێتیی سۆڤیەت رووخا، ١٥ وڵاتی سەرکەوتوو جێگەی بگرێتەوە، یوگۆسلاڤیا داڕما و حەوت نەتەوەی خاوەن سەروەری سەریان هەڵدا، چیکۆسلۆڤاکیا هاوشێوەی یوگۆسلاڤیا یەکێکی ترە لە دروستکراوەکانی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، ئەویش تەڵاقێکی گەورە کەوتە نێوان پێکهاتەکانی چیک و سلۆڤاکیاوە، باشووری سودان وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە سودان هەمان نمونەی هاوشێوەی گۆڕینی سنوورە، هەروەها ئێریتیریا لە ئەسیوپیا و تەیموری رۆژهەڵات لە ئەندەنوسیا لە جیهاندا وێنەی جیابوونەوە و دروستکردنی دەوڵەت و دیاریکردنی سنووری نوێن.

ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باکوری عێراق دیارترین و روونترین پرسە بۆ سەربەخۆیی کورد و وێنەیەکی باشیش بۆ ئەوە پێشکەش دەکات. بەبێ گومان باشترین بەشی بەڕێوەبردن و کراوەترین و فرەییترین بەشە لە عێراق و مۆدێلێکی زۆر دەگمەنە بۆ پێوەرێک لە بەها پێشکەوتنخوازانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراواندا. مافی ژنان و ئازادی ئایینی و کراوەیی بەرامبەر رۆژئاوا هەموویان ئاماژەن بۆ ئەم ناوچەیە کە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسی تێدایە.

هەر ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق لە بەغدا و ئێرانی دراوسێی بڕیاریان داوە حکومەتی هەرێم لە ژێر کۆنتڕۆڵ و لە ژێر چەپۆکی گەورەی خۆیاندا بهێڵنەوە و لە کاتی پێویستدا پەنا بۆ توندوتیژی و فشاری ئابووری دەبەن. بەڵام دیسانەوە، هەندێک لەم شتانە تووڕەیی ناوبژیوانە ئەخلاقییە خۆبەخشەکانی رۆژئاوای بەئاگاهێناوەتەوە.

لە کۆتاییدا، ڕەنگە باشترین روونکردنەوە بۆ ئەم جیاوازییە، ئەوەبێت کورد لە دۆخێکی نالەباردایە و بێبەڵێنی بەرامبەر کورد دەکرێت، کە ئەمە ئەگەرێکی تەواو سادەیە.

ئایا دەکرێت دۆزی فەڵەستین وەک دووانەیەکی هاوچەرخی کورد و دووانەی ستەملێکراو و ستەمکارجیاوازبێت لە کورد؟ ئیسرائیلی تاکە دەوڵەتی زۆرینە جولەکە لە جیهاندا وەک ستەمکار و خراپەکار سەیردەکرێت کۆدەنگی و هاوسۆزی بۆ فەڵەستین هەیە.

ڕەنگە چیرۆکی کوردی لە دەرەوە ئاڵۆزتر دەرکەوێت. چونکە دژبەرەکان بریتین لە عەرەب، ئێرانی و تورک، نەک جولەکە و ئیسرائیلی، ئەمەش وایکردووە کە لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژی و ئۆرتۆدۆکسی باودا جێی ببێتەوە قورستر و ڕەنگە کەمتر هاوسۆزی بن.

ئەنجامەکەی ناهاوسەنگییەکی سەرنجڕاکێشە. بزووتنەوەیەکی نیشتمانی سەرنجی جیهانی زۆر ڕادەکێشێت، خۆپیشاندانی بێکۆتا، پشتگیری کەسایەتییە ناودارەکان، کەمپەینەکان و هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکان. ئەوی دیکەیان سەرەڕای ئەوەی نوێنەرایەتیی دانیشتووانێکی زۆر گەورەتر دەکات و لە دۆخی عێراقدا بەرگەی جینۆسایدی گرتووە، بەڵام هیچ نیگەرانییەکی گشتی و جیهانی نییە بۆی.

کەواتە پرسیاری ڕاستەقینە ئەوەیە کە بۆچی گەلێکی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسی و زیاتر لە سەدەیەک هەوڵی دروستکردنی دەوڵەتێکی داوە و تووشی شەپۆلی سەرکوتکردنی دووبارە بووەتەوە، ئەوەندە کەم لەو سۆزە ئەخلاقییەی بۆ شوێنێکی دیکە کۆکراوەتەوە، بۆ خۆی راکێشاوە؟

تا ئەوکاتەی بەراستگۆیی رووبەڕووی ئەو پرسیارە نەبینەوە و وەڵامی نەدەینەوە، بانگەشەی بنەماکانی مافی مرۆڤ، پشتیوانیی مافی چارەی خۆنووسین و خەمی بزوتنەوە رزگاریخوازەکان بەردەوام بەتاڵ و جێی گومانن.