گۆڕ‌انى هه‌ر نه‌وه‌يه‌ك بۆ نه‌وه‌يه‌كى ديكه له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵدا رووده‌دات، به‌ڵام توێژه‌ره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هه‌ندێك كات بۆ دياريكردنى ئه‌و گۆڕانكارييه كۆمه‌ڵايه‌تى و ته‌كنه‌لۆجييانه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كاندا رووده‌ده‌ن ماوه‌ى 15 ساڵ به‌كارده‌هێنن بۆ گۆڕان له نه‌وه‌يه‌ك بۆ نه‌وه‌يه‌كى ديكه، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ريه‌كێك له‌م ژمارانه به‌كاربهێنين، ده‌بينين كه نه‌وه‌ى داهاتوومان له گۆڕ‌انى خێرا و نه‌وه‌ستاودا ده‌ژين، ئه‌و نه‌وه‌يه‌ى له‌لايه‌ن شاشه‌كانه‌وه په‌روه‌رده ده‌بن، نه‌وه‌يه‌ك كه به‌رده‌ميان پڕيه‌تى له هه‌ل و ئاڵنگاريى.
به‌گوێره‌ى ئامارێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌يوه‌ندييه ديجيتاڵييه‌كان چه‌ند مليۆن كه‌سێك له ته‌واوى جيهاندا تێپه‌ڕ نه‌ده‌بوو، به‌ڵام شۆڕشى ديجيتاڵى ئه‌م ژماره‌يه‌ى گۆڕيوه و ئێستا نزيكه‌ى پێنج مليار كه‌س به‌كارهێنه‌رى ئامڕازه ديجيتاڵييه‌كان، ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى چڕ له‌لايه‌ن منداڵانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، ئێستا به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت بۆ منداڵان وه‌ك پێويستييه‌كى لێهاتووه بۆ ياريكردن و فێربوون و په‌ره‌پێدانى به‌هره‌كانيان.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجامدراون، زۆر به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان منداڵان دووچارى بينينى ناوه‌ڕۆكى نه‌گونجاو و هه‌راسانكردنى ديجيتاڵى ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش فشاره ده‌روونييه‌كانيان زياتر ده‌بێت، بۆيه زانايان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌نها كاتژمێره‌كانى به‌كارهێنانى ئامێر و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ته‌نها به‌س نييه بۆ پاراستنى منداڵه‌كانمان، به‌ڵكو ئه‌و ناوه‌ڕۆكانه‌ش كه ده‌يانبينن، ئه‌و شێوازانه‌ى به‌كاريان ده‌هێنن گرنگييه‌كى زياتريان هه‌يه.
هه‌موو ساڵێك 1ـى 6 له جيهاندا وه‌ك رۆژى جيهانيى منداڵان دياريكراوه، بۆ منداڵان ئه‌م رۆژه پڕيه‌تى له جۆش و خرۆش، هه‌لێكيان بۆ ده‌ڕه‌خسێت له رۆژانى ئاسايى زياتر گرنگييان پێبدرێت و ئه‌و خواردنه بخۆن كه پێيان خۆشه و بچنه شوێنێك كه دڵيان ده‌يه‌وێت، به‌ڵام بۆ دايك و باوك و كۆمه‌ڵگا ده‌بێت هه‌لێك بێت بۆ بيركردنه‌وه له نه‌وه‌ى داهاتوو، له شێوازى په‌روه‌رده كردن و ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى كه پێشكه‌وتنه‌كانى جيهان به‌سه‌ر ژيانى منداڵانيدا ده‌هێنێت و ئه‌و كاريگه‌رييانه‌ى له‌سه‌ر داهاتوويان دروستيان ده‌كات.
له 15 ساڵى رابردوودا گۆڕانێكى گه‌وره و خێرا و بێ وه‌ستان له جيهان ده‌ستيپێكرد، ته‌كنه‌لۆجيا و مۆبايلى زيره‌ك و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان وه‌ك بۆمێك له زۆرينه‌ى جيهان ته‌قينه‌وه، گۆڕانكارييه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك بوو، چوارچێوه‌ى ژيانى داهاتووى به‌شێوه‌يه‌كى يه‌كجاريى گۆڕى، تواناى دايه نه‌وه‌كان به‌خێراتر و ئاسانتر و كاريگه‌رتر له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، بكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌لتور و زمان و نه‌ريته جياوازه‌كاندا، به‌مه حه‌ز و خولياكان، ويست و پێويستييه‌كان گۆڕان؛ نه‌ريته‌كان كاڵبوونه‌وه و نه‌وه‌ى نوێ فێربوون خوليايه‌كيان هه‌بێت كه ره‌نگه نه‌وه‌ى پێش خۆيان نه‌يزانيبێت ئه‌و كار و پيشه و ويسته بوونيان هه‌يه.
رۆژى جيهانى منداڵان بۆنه و هه‌لێكه بۆ گفتوگۆ و تاوتوێى مافه‌كانى منداڵان، خوێندن و تواناكانيان، منداڵانى ئه‌مڕۆ له جيهانێكى ته‌واو جياوازدا ده‌ژين به‌راورد به نه‌وه‌ى پێش خۆيان، مۆبايلى زيره‌ك، پلاتفۆرمه‌كانى سۆشياڵ ميديا، زيره‌كى ده‌ستكرد، ئه‌و كه‌ره‌سته ئۆنلاينانه‌ى تواناى فێربوونيان ده‌داتێ بوونه‌ته به‌شێك له ژيانى ئه‌م منداڵانه، له‌كاتێكدا ئه‌م ته‌كنه‌لۆجيايانه هه‌لێكيان ده‌داتێ بۆ فێربوون و داهێنان، له‌گه‌ڵيشيدا رووبه‌ڕووى ئاڵنگاريى نوێيان ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت، بڕياربه‌ده‌ستان، په‌روه‌رده‌كاران، خێزانه‌كانيش لێيان ئاگاداربن.
منداڵانى ئه‌مڕۆ، توانايه‌كى باشيان له به‌كارهێنانى مۆبايله زيره‌كه‌كاندا هه‌يه، زۆرترينى كاته‌كانيان ئۆنلاين (له‌سه‌ر هێڵ) به‌سه‌رده‌به‌ن، ته‌كنه‌لۆجيا بووته به‌شێك له ژيانى رۆژانه‌يان له فێربوون و كاتبه‌سه‌ربردن و تێكه‌ڵييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌مانه هه‌موويان رۆژانه منداڵه‌كانمان له ماڵه‌كانى خۆمانه‌وه رووبه‌ڕووى چه‌ند هه‌لێك ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانيش دروستكردنى تواناى په‌يوه‌نديكردن و ده‌ربڕينى كه‌سايه‌تييانه، ده‌توانن له‌وڕێيه‌وه به‌رهه‌مه په‌روه‌رده‌يى و كه‌لتورييه‌كان ببينن و له‌ڕووى په‌روه‌رده‌ى ديجيتاڵييه‌وه به‌ره‌وپێش بچن، به‌ڵام له هه‌مانكاندا دووچارى چه‌ند ئاڵنگارييه‌كيش ده‌بنه‌وه.
له‌و خراپييانه‌ى شاشه دووچارى منداڵه‌كانمانى ده‌كه‌نه‌وه به‌ركه‌وتنيانه به بڵاوكراوه نه‌شياوه‌كان، به‌راوردكارييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ئالووده‌بوون به تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى جوڵه جه‌سته‌ييه‌كانيان، هه‌روه‌رها به به‌كارهێنانى زۆر و بێشومارى زيره‌كى ده‌ستكرد ئيتر تواناى بيركردنه‌وه‌ى منداڵه‌كانمان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته قوڵه‌كان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن.
هه‌رچه‌نده ئێستا به‌شێك له گۆڕانكارييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجياوه دروستبووه، به‌ڵام نه‌وه‌ى نوێ به‌هۆى زۆر به‌كارهێنانى شاشه و گۆڕ‌انى ژيانيان له رووبه‌رێكى راسته‌قينه‌وه بۆ رووبه‌رێكى ده‌ستكرد، په‌يوه‌ندييه رووبه‌ڕووه‌كانيان ده‌گۆڕێت بۆ په‌يوه‌ندى مه‌جازى، به‌وهۆيه‌شه‌وه هه‌راسانكردنى منداڵان له تۆڕه‌كانى په‌يوه‌ندى زۆر زياتر ده‌بن و پێويسته منداڵان چاودێرييه‌كى باشى جوڵه‌كانيان له‌سه‌ر بێت له‌لايه‌ن په‌روه‌رده‌كارانيانه‌وه بۆ رێگرى له هه‌ر زيانێك كه رووبه‌ڕوويان ده‌بێته‌وه.
هه‌راسانكردن و توندوتيژى ديجيتاڵى (Cyberbullying) يه‌كێكه له گه‌وره‌ترين مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه، زۆرێك له منداڵان بێ ئه‌وه‌ى كه‌سانى چوارده‌وريان ئاگاداربن، رووبه‌ڕووى گاڵته‌جاڕى، سوكايه‌تى و هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، كه ئه‌مه هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى متمانه به‌خۆبوون و تێكدانى ته‌ندروستى ده‌روونى منداڵه‌كانمان.
له‌باره‌ى جياوازى په‌روه‌رده‌ى منداڵان له رابردوو به‌راورد به ئێستا پ.د. عالييه فه‌ره‌ج، راوێژكاريى خێزانى و مامۆستاى زانكۆ قسه‌ى بۆ ڤيژن پرێس كرد، ئه‌و ئاماژه‌ى به گۆڕانكارييه‌كى ريشه‌يى كرد له په‌روه‌رده‌ى منداڵاندا و وتى: له رابردوودا كۆمه‌ڵگا سه‌نته‌ر بوو، دايك و باوك چاوى له ده‌ستخۆشى كۆمه‌ڵگا بوو بۆ منداڵه‌كه‌ى، ئه‌وه‌نده‌ى دايك و باوك و كۆمه‌ڵگا سه‌نته‌ر بوو، ئه‌وه‌نده منداڵ سه‌نته‌ر نه‌بوو، ئێستا به‌ره به‌ره دايك و باوك خۆيان له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌گونجێنن و عه‌قڵيه‌تى په‌روه‌ده‌يان گۆڕاوه.
وتى: ئێستا نه‌وه‌يه‌ك دروست ده‌بێت كه منداڵ سه‌نته‌رييه و گرنگى به خواست ويسته‌كانى منداڵ ده‌درێت و كه‌متر گرنگى به توانجه‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌درێت، له‌گه‌ڵيشيدا سه‌رچاوه‌كانى فێربوون گۆڕاون، له رابردوودا منداڵ مه‌عريفه‌ى له دايك و باوك وه‌رده‌گرت ئێستا ئه‌وه‌نده سه‌رچاوه‌ى فێربوون و په‌روه‌رده‌وه دروست بووه ئه‌مه‌ش بووه‌ته ئاڵنگاريى گه‌وره بۆ دايك و باوك، مه‌عريفه‌كان زۆر بوون به‌ڵام ده‌بێت گونجاوترين بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵ به‌كاربهێنرێت و كارى پێبكات.
له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجياوه له‌لايه‌ن منداڵانه‌وه ئه‌و پسپۆڕه خێزانييه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆمه‌ڵێك خاڵ هه‌ن دياريده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجيا بۆ منداڵ باشه ياخود نا، ئه‌گه‌ر په‌يوه‌ندى دايك و باوك به منداڵه‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت وابكات منداڵه‌كه په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێ باشتر بێت له سۆشياڵ ميديا ئه‌وا منداڵه‌كه كه‌مترين زيان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ى بێت منداڵه‌كه زۆرترين زيان ده‌كات و تا راده‌ى ئالوده‌بوون و گۆشه‌گيرى و دوركه‌وتنه‌وه له بونيادى خێزان ده‌ڕوات.
جه‌ختيشيكرده‌وه كه دايك و باوك ده‌بێت ده‌رچه‌يه‌ك بۆ منداڵه‌كانيان بدۆزنه‌وه تا كاته به‌تاڵه‌كانيان پڕبكه‌نه‌وه، بردنه ده‌ره‌وه‌يان بۆ گه‌شت و ياريكردن و تێكه‌ڵاوى له‌گه‌ڵ منداڵانى ديكه تا منداڵه‌كان به‌ره‌و ئالوده‌بوون نه‌ڕۆن.
ئه‌و له‌باره‌ى سود و زيانه‌كانى به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجياوه چه‌ند راستييه‌كى زانستى بۆ ڤيژن پرێس خسته‌ڕوو وتى:
هه‌موو منداڵێك تا 12 ساڵى به تێكه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ زمان و نه‌ته‌وه جياوازه‌كان تواناى فێربوونى زمان و كه‌لتورى نوێى هه‌يه، ئێستا ئه‌م هه‌له بۆ منداڵان به‌رده‌سته، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێته ئاڵنگاريى بۆ دايك و باوكان چونكه منداڵان دووچارى دوو كه‌لتوريى ده‌كات و واده‌كات منداڵان ئينتيمايان بۆ خێزان و نه‌ته‌وه‌كه‌يان كه‌م ببێته‌وه، وا ئاماژه‌ى بۆ كرد كه ته‌كنه‌لۆجيا تا خاڵێكى باش ده‌داته منداڵان چه‌ند خاڵێكى خراپيان ده‌داتێ كه ده‌بێت دايك و باوكان رێگر بن لێى.
له‌باره‌ى مه‌عريفه‌ى دايك و باوكى ئێستا له په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان پ.د. عاليه فه‌ره‌ج جه‌ختيكرده‌وه كه پێش منداڵ ده‌بێت دايك و باوك فێرى شێوازه‌كانى په‌روه‌ده ببێت و ئاشنا ببێت به سايكۆلۆجياى منداڵ بۆئه‌وه‌ى بتوانن په‌روه‌رده‌يان بكه‌ن، پێويسته دايك و باوك به‌رده‌وام نوێگه‌رى بكات بۆ په‌روه‌ده كردن، چونكه دايك و باوك به‌رپرسن له په‌روه‌رده‌ى منداڵ و نه‌وه‌ى نوێ له‌م سه‌رده‌مه گۆڕاوه‌دا.
ئيتر پێويسته له‌يادماندا بێت، ئيتر رۆژى جيهانى منداڵان به سانايى خه‌مى ئێمه نييه له‌باره‌ى خوێندن و پێويستييه سه‌ره‌تاييه‌كانى منداڵان، ئاڵنگارييه‌كان ئه‌وه‌يه كه نه‌وه‌يه‌ك ئاماده بكه‌ين كه به‌شێوه‌يه‌كى سه‌لامه‌ت ده‌ستيان به پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆجييه‌كان رابگات، تا منداڵه‌كانمان بتوانن به باش‌ترين شێوه به‌كاريان بهێنن و شاره‌زاى جيهان ببن، بۆ هه‌رێمى كوردستانيش ته‌نها گرنگ نييه منداڵان بپارێزين له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م پێشكه‌وتنانه، به‌ڵكو هانيان بده‌ين و فێريان بكه‌ين كه ئه‌م ته‌كنه‌لۆجيا و زيره‌كى ده‌ستكرده به‌كاربهێنن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمه‌كه‌مان.
ئێستا راستييه‌كان، هه‌م بۆ دايك و باوكان و كۆمه‌ڵگا، هه‌م بۆ منداڵان به‌ته‌واوى گۆڕاون، ئه‌گه‌ر له رابردوودا په‌روه‌ده‌كردنى منداڵان ناردنيان بۆ قوتابخانه و دۆزينه‌وه‌ى كار و بنياتنانى ژيانێكى سانا بووايه بۆ منداڵان، ئێستا راستييه‌كان گۆڕاون، هه‌مووان به‌يه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريييه‌كى ريشه‌يين له ژيانى منداڵه‌كاندا، ده‌بێت به‌شێوه‌يه‌ك په‌روه‌رده بكرێن، ئه‌م پێشكه‌ووتنانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياتر، نه‌ك زيانگه‌ياندن به خۆيان و چوارده‌وريان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش بوونى هۆشيارييه‌كى زياتر بۆ دايك و باوكان پێويستييه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره.