دوای تێپەڕینی نزیکەی ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی دوایین پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، تا ئێستا هەنگاوەکانی پرۆسەکە خاو یان ئەکرێت بڵێین سستن، کاریگەرییە ناوخۆییەکانی تورکیا رۆڵی گەورە و سەرەکیی هەیە، یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکان ناکۆکییەکانی ناو پارتەکانی ئێستای تورکیایە.
کێشە ناوخۆییەکانی ناو پارتە سیاسییەکانی تورکیا خۆی لە دوو لایەندا دەبینێتەوە، لایەنێکیان کێشەکانی نێوان پارتی دەسەڵاتداری تورکیا کە پارتی داد و گەشەپێدانە لەگەڵ پارتە باڵادەستەکانی تورکیا کە جەهەپە گەورەترین پارتی ئەم بەرەیەیە.
لایەنی دووەمی کێشەی پارتەکانی تورکیا کێشەکانی ناوخۆی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانە و لەمەشدا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، کە خۆی ئێستا لە کێشە و ناکۆکیی ناوخۆییدایە، ئەم ناکۆکییانە پارتەکەی کردووە بە دوو بەرەی دوور لەیەکەوە بەتایبەتی دوای بڕیاری دادگای تورکیا لەبارەی گۆڕینی سەرۆکی حزبەکەوە.
پارتی گەلی کۆماری (CHP) گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، رووبەڕووی گەورەترین لێکترازان و قەیرانی یاسایی دەبێتەوە لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا. دوای بڕیارێکی دادگای پێداچوونەوەی تورکیا، کۆنگرەی ساڵی 2023ی ئەو پارتە بە "پووچەڵ" هەژمار کرا و ئۆزگول ئۆزەل وەک سەرۆکی پارتەکە پۆستەکەی لێسەندرایەوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی گشتی گەڕایەوە سەر کورسییەکەی.
ئەم پارتە گەورەیەی ئۆپۆزسیۆن کە دامەزرێنەرەکەی کەمال ئەتاتورکە و خۆی بە میراتگری بیر و سیاسەتی ئەتاتورک و باوکی تورکیای نوێ دادەنێت، لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە بۆچوونی جیاوازی هەیە، پێشتر ئۆزگول ئۆزەل لەکاتی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا رەخنەی توندی لە هەنگاوەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا گرت و باسی لەوەکرد، کە ئەگەر ئاشتیی لەگەڵ کورد لەسەر چاکسازییەکی دیموکراسیی فراوان بونیاد نەنرێت مەحاڵ دەبێت، جیاکردنەوەی بواری ئەمنی و سیاسی وەک ئەوەی حکومەتی تورکیا دەیکات بە هەڵە دادەنێت، لە روانگەی ئەوەوە ناکرێت ئاشتی وەک قۆناغێکی راگوزەری کاتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو دەبێت هاوتەریب لەگەڵ فراوانبوونی ئازادییەکان و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا بە هەنگاوی یەک لەدوای یەک بەرەوپێش بچێت.
لە بەرامبەردا کڵیچدار ئۆغلو کە ئێستا بە بڕیاری دادگای تورکیا سەرۆکی پارتی گەلی کۆمارییە، دژی پرۆسەی ئاشتی نییە کە لەم هەڵوێستەدا هاوشێوەی ئۆزەلە، بەڵام ئەم پێیوایە پرۆسەی ئاشتی کاری پەرلەمانی تورکیایە و دەبێت لەوێوە بکرێت نەک لە کۆبوونەوەی نهێنی نێوان پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و پارتی کرێکارانی کوردستان، پێیوایە کە پرسی کورد پرسێکی ئەمنی سیاسی و دیموکراتییە نەک تەنها سەربازی، رەخنەی توندیش لە سیاسەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان دەگرێت بەوەی مەبەستی چارەسەر و ئاشتی نییە هێندەی مەبەستییەتی ئەو پرسە بۆ بانگەسەی هەڵبژاردن بەسودی خۆی بەکاربهێنێت.
ئەم ناکۆکییانە ئێستا وایانکردووە حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دوورەپەرێزی لە پرسی ئاشتی هەڵبژێرن، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆرجار وەک پرۆژەی حکومەت تەماسا دەکرێت کە کارێکە حکومەت بۆ جێگیرکردنی جێ پیی خۆی دەیکات و ئەمەش ئۆپۆزسیۆنی والێکردووە کە هەمیشە لەبەرەی نیمچە ناڕازی و رەخنەدا بێت، نەک وەک پرۆژەی دەوڵەت و پرۆژەیەکی نیشتمانی. کاتێک حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لەسەر بنەماکانی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی ڕێکناکەون، هەر لایەنێک دەترسێت لایەنی دیکە سوودی سیاسی وەرگرێت. ئەمە متمانەی گشتی لاواز دەکات و هەنگاوەکانی پرۆسەکە تا ئاستی را‌گرتن خاودەکاتەوە.
پرۆسەکانی ئاشتی لە توركیا لە ساڵی 1993 وە تا ئێستا
دوای نزیكەی 40 ساڵ لە پێكدادان و ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، لە كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠٢٤ جارێكی دیكە، پرسی گفتۆگۆكانی ئاشتی لە دوای پێشنیارێكی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، بۆ ئۆجەلان رابەری زیندانیكراوی پەكەكە هاتە ئاراوە.
لە ساڵی 1993 وە بۆ ساڵی 2015 چەند هەنگاوێك بۆ پرۆسەی ئاشتی نراون، قۆناغی یەکەم لە ساڵی 1993 لە سەردەمی تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری پێشووتری تورکیا نرا، قۆناغی دووەم لە ساڵی 1996 لە سەردەمی نەجمەدین ئەربەکان، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا نرا، قۆناغى سێیەمى هەوڵى چارەسەرى کێشەى کورد لە (2013) وە تا (2015) لەسەردەمى ئاک پارتى دەستیپێکرد، بەڵام هەنگاوەكان ئاشتییان بەدوای خۆیاندا نەهێنا هەرچەندە چەند ساڵێك چەكەكان بێدەنگ كران، ئەم قۆناغە به سهركردايهتىی په‌كه‌كه و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان بوو، له‌م قۆناغه‌ى ئاشتى دژايه‌تيكردنى پرۆسه‌كه له لايه‌ن مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌وه به‌جۆرێك توند بوو تاوه‌كو كار گه‌يشته ئه‌وه‌ى له كۆتايدا پرۆسه‌ى ئاشتى له لوتكه‌ى گڕوگاڵدا، مرد.
قۆناغی ئێستای پرۆسەی ئاشتی لە توركیا
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە كۆبوونەوەی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا لە 26ی مانگی 11 ی 2024 وتی، "چاوەڕێ دەکەین کۆبوونەوەی رووبەڕوو لە نێوان ئیمراڵی و دەم پارتی بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت." دواتر وەفدی دەم پارتی لە 28ی مانگی 12 ی 2024 لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی كۆبوونەوە و پەیامێكیان بڵاوكردەوە .
ئەمە لەکاتێکدایە لە قۆناغی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ی پرۆسەی چارەسەریدا پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يي(مه‌هه‌په) بهبڕواى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئه‌وان پرۆسه‌كه ناپاكى نيشتيمانيه و رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ دابه‌شكردنى خاكى توركيا، هه‌روه‌ها هه‌ميشه باسيان له‌وه ده‌كرد كه حكومه‌ته‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان ده‌سه‌ڵات به په‌كه‌كه ده‌دات و كشانه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه پێدانى ده‌رفه‌ت و كات و خۆژياندنهوهيه. به‌هه‌مان شێوه‌ش پارتى ديموكرات(ده په) هاوئاوازى مهههپهبوون و دهيانگوت ئه‌م پرۆسه‌يه دژى يهكپارچهيي خاكى توركيايه.
لەلایەکی ترەوە پارتى گه‌لى كۆمارى(جه‌هه‌په) له قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌ى ئاشتى راسته‌وخۆ نهياندهگوت با پرۆسه‌ى ئاشتى سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌يه‌كى سياسيانه باسيان له چۆنيه‌تى ميكانيزمى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كرد كه كێشه‌ى زۆر گه‌وره‌ى تێدايه، ئه‌وان پێيان وابوو پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا به‌رێوه ناچێت و له ژووره تاريكه‌كاندا بڕيارى لێ ئه‌درێت، ئهردۆگانيان به تاكڕه‌و داده‌نا و داوايان ئه‌كرد كه پرۆسه‌كه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور به‌رێوه بچێت.
قۆناغی دوای سەردانەكەی ئۆجەلان و پەیامەكەی
ڕۆژى 28ی مانگی 12 ی 2024 وەفدێكی دەم پارتی كە پێكهاتبوون لە پەروین بوڵدان و سرى سورەیا ئۆندەر، سەردانى عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەرى زیندانیکراوى پەکەکەیان لە زیندانى ئیمراڵى کرد و پاش کۆبوونەوەکە پەیامێكی ئۆجەلانیان بڵاوكردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە " ئۆجەلان جەختی لە "برایەتی نیوان کورد و تورک" کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "بەهێزکردنی برایەتیی تورک - کورد نەک هەر بەرپرسیارێتییەکی مێژویییە، بەڵکو پرسێکی گرنگ و بەپەلەی چارەنوسسازە بۆ کۆی گەلان. بۆ بەهێزکردنی ئەو پرۆسەیە، گرنگە هەموو بازنە سیاسییەکان لە تورکیا لەسەروی حیساباتی تەسک و کورت مەودا بیربکەنەوە، دەستپێشخەریی بکەن، و بونیادنەرانە هەنگاو بنێن و ئەرێنییانە بەشداریی بکەن."
هەڵوێستی جەهەپە
ئۆزگول ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەڵێت، "ئەگەر پرۆسەیەکی نوێی لەم جۆرە بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە و شەفاف بەڕێوە بچێت، دەڵێم، بەڵێ. مەرجی ئێمە ئەوەیە پرۆسەکە لە پەرلەمان بەرێوەبچێت و هیچ پارتێکی سیاسیش فەرامۆش نەکرێت."
هەڵوێستی یەنیدەن رەفا
فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی یەنیدەن رەفا لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەڵێت: بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ ئامادەین، هەموو ئەو مافانەی كە داوا دەكرێن پێویستە لە چوارچێوەی یەكپارچەیی توركیا فەراهەم بكرێن."
ئۆجەلان لە 15ی مانگی 2 ی ساڵی 1999 لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە کینیا دەستگیرکرا و گەڕێندرایەوە تورکیا. دوای دادگایی‌کردنی، رۆژی 29ی 6 ی ساڵی 1999 فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەمانی سزای لە سێدارەدان لە تورکیا، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی تاهەتایی قورسکراو.
كۆتا هه‌نگاو
له قۆناغى دووه‌مى پرۆسه‌ى ئاشتى ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌يانه‌ويست سه‌ره‌تا په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و بخزێته پرۆسه‌ى سیاسه‌ته‌وه ئه‌وجا رێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تی بۆ ئاشته‌وایی بكرێت. لایه‌نی كورد وتیان ئێمه ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تاكو رێككه‌وتنێك ئیمزا ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینین، دواتر چه‌ك داده‌نێین. ئه‌مه یه‌كێک بوو له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى ناو پڕۆسه‌كه.به پێچه‌وانه‌ى ساڵى 2024 كاتێك عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان له نامه‌يه‌كدا له‌به‌ر چاوى هه‌موو دونيا، ده‌ستی بۆ ئاشته‌وایی درێژكرد، ئه‌ويش نه‌ك به‌ته‌نيا چه‌ك دانانى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه، به‌ڵكو فه‌رمانى ئه‌وه‌شى كرد كه له كۆنگره‌يه‌كدا پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
چى گۆڕا؟
پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په) ئێستا به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ دژايهتى پرۆسه‌ى ئاشتى ناكات، به‌ڵكو باوه‌ڕيان وايه كه ئه‌ردۆگان ته‌نيا بۆ چاكردنه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ى ئابورى توركيا ده‌ستى بۆ ئه‌م پرۆسه‌يه بردووه، ئه‌گينا وه‌كو خۆى باوه‌ڕى به ئاشتى نييه. ئه‌وه‌ى لێره‌دا جێگاى پرسياره، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌ره‌تا به‌ره‌و پێشوازى ئه‌م پرۆسه رۆيشت و باوه‌ڕى وابوو كه ده‌بێت ئاشتى به‌رقرار بێت، به‌ڵكو له‌ماوه‌يه‌كى كه‌مدا ديسان گه‌ڕايه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه نايه‌وێت پرۆسه‌كه به قازانجى ئه‌ردۆگان و به زيانى گه‌ل بشكێته‌وه. ھەندێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن پێیان وایە پرۆسەی ئاشتی نوێ تەنیا "ڕێککەوتنێکی سیاسییە" لە نێوان ھاوپەیمانی دەسەڵاتدار (ئاکەپە و مەهەپە) و پارتی کوردی (دیم) بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئامانجە ھەڵبژاردنەکان یان دەستوورییەکان بۆ پارتی دەسەڵاتدار، تێپەڕاندنی هه‌مواركردنه‌وه‌ى دەستووره کە ڕێگە بە ئەردۆغان بدات لە دەسەڵات بمێنێتەوە. هه‌ندێكى ديكه‌ش پێيان وايه دابەشکردنی ئۆپۆزسیۆن لە ڕێگەی کشانەوەی پشتیوانی کورد بۆ پارتی جەهەپە.
پرسيار
ئايا ئه‌وانه‌ى دژايهتى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ن و پشتيوانى گه‌لى كوردن، پهيڕهوكهرى ئه‌و دروشمه‌ن"دوژمنى دوژمنه‌كه‌م دۆستمه؟"واتا ئه‌وان دژى ئه‌ردۆگانن يان نه‌ته‌وه‌ى كوردن؟ تاوه‌كو ئێستا کۆدەنگییەکی نەتەوەیی بۆ پرۆسەی ئاشتی بوونی نییە. جه‌هه‌په نایەوێت ببێتە بەشێک لە هەر پرۆسەیەک کە ئەردۆغان سه‌رپه‌رشتى بكات و مه‌هه‌په‌ش و نەتەوەپەرستەکانیش بە توندی دژی بنەماکانی دانوستاندنی ڕاستەوخۆن. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى پرسياره، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو دژايهتيهكان بۆچى ڕێبه‌رى په‌كه‌كه هه‌ميشه ده‌يه‌وێت ئه‌وان به‌ره‌و ناو پرۆسه‌ى ئاشتى په‌لكێش بكات؟
گوڵستان کڵچ پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان- دەمپارتی و ئەندامی کۆمسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەریی، ئاشكرايكردووه له دیدارەکەی ئیمراڵی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان هەڵوێست و وتارەکانی ئەمدواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی بەرزنرخاندوە و هۆشدارییشیداوە لەوەی چەند زلهێزێک نایانەوێت پڕۆسەی چارەسەریی سەربگرێت و هاوپەیمانی و ئاشتەوایی بۆ کورد و لەنێوان کورد‌و تورک‌دا بەدیبێت و کار بۆ تێکدانی پرۆسەکە دەکەن.