ڤیژن پرێس
تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى فه‌يسبووك، سه‌ره‌تايه‌ك بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانى به‌رفراوانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، به‌ڵام هاتنى نه‌وه‌ى نوێ و بير‌ى نوێ؛ رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاوو دابه‌زاندووه، لەبری فه‌يسبووك ئێستا ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييانه به‌كاردەهێنن كه تايبه‌تمه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ حه‌زى گه‌نجان يه‌كده‌گرێته‌وه.
نووسینی دووروودرێژ باوی نەماوە
ئێستا شێوازه‌كانى به‌كارهێنانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى گۆڕاوه، نوسينى دوور‌و درێژ و ڤيديۆى چه‌ند خوله‌كى چيتر باوى نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وايكردووه كۆمپانيا گه‌وره‌كان بير له‌و رێگايانه بكه‌نه‌وه كه زۆرترين به‌كارهێنه‌ر رابكێشن و به‌رده‌وام تايبه‌تمه‌نديى نوێ زياد ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت؛ فه‌يسبووك له‌م تاقيكردنه‌وه‌يه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
نەوەی زی
ژمارەیەک توێژينه‌وه له ناوه‌نده ناسراوه جيهانييه‌كانى وه‌ك Pew Research و Data Reportal و Diplomeo ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه له‌نێوان ساڵانى 2021 بۆ 2026 شێوازى به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گۆڕانكاريى گه‌وره‌يان به‌سه‌رداهاتووه، گۆڕانه‌كه‌ش به‌هۆى نه‌وه‌يه‌كه‌وه‌يه كه به نه‌وه‌ى (Z) ناسراون.
نه‌وه‌ى زی، ئه‌و نه‌وه‌يه‌ن له‌نێوان ساڵانى 1997 بۆ 2012 له‌دايكبوون، ئێستا چيتر فه‌يسبووك وه‌ك تاكه تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى به‌كارناهێنن، هه‌ر ئه‌وه نا، به‌ڵكو چه‌ندين نه‌ريتيشيان گۆڕيوه، له‌جێى به‌كارهێنانى گووگڵ ئێستا له‌ڕێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه به‌دواى رووداوه‌كانى رۆژ و ئه‌و زانيارييانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ده‌يانه‌وێت.
ئینستاگرام و سناپچات
به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى كه توێژينه‌وه‌كان پێى گه‌يشتوون، 5 ساڵى رابردوو گۆڕ‌انى گه‌وره له به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دروستبووه، تيكتۆك كه سه‌كۆيه‌كى نوێيه، له ساڵى 2021 بۆ 2026 رێژه‌ى به‌كارهێنانى له‌نێوان 65% بۆ 72%ـه، ئه‌م رێژه‌يه به‌راورد به تازه‌يى ئه‌م تۆڕه رێژه‌يه‌كى به‌رزى هه‌يه.
ئينستاگرام، بووه‌ته يه‌كه‌مين تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى له‌ڕووى رێژه‌ى به‌كارهێنانه‌وه، ساڵى 2021 رێژه‌ى به‌كارهێنانى 82% بوو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه گه‌يشتووه‌ته 85% بۆ 87%.
سناپچات يه‌كێكى ديكه‌يه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ساڵى 2021 رێژه‌ى به‌كارهێنانى 74% بوو، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌كارهێنانى به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام توانيويه‌تى پارێزگاريى له پێگه‌كه‌ى بكات و له‌ساڵى 2021 رێژه‌ى به‌كارهێنانى 74% بووه، له 2025 رێژه‌كه‌ى له 72% بۆ 75% جێ‌گير بووه.
فه‌يسبووك كه سه‌رده‌مانێكى دوورودرێژ يه‌كێك بوو له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييانه‌ى كه به‌كارهێنه‌رێكى زۆريى هه‌بوو، ئێستا هاتووه‌ته خواره‌وه‌ى ريزبه‌ندييه‌كه، له ساڵى 2021 رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه 54% بوو، به‌ڵام تا ساڵى 2025 رێژه‌ى به‌كارهێنانى بۆ 35% كه‌ميكردووه و هۆكاره‌كه‌يشى هاتنى نه‌وه‌ى نوێ و داخوازى نوێيه له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و هۆيه‌كانى په‌يوه‌نديكردن.
تێكه‌ڵبوونى نه‌وه‌كان
فه‌يسبووك ئێستا بووه‌ته سه‌كۆيه‌كى خێزانيى، دايك و باوك و كه‌سه نزيكه‌كان به‌كارهێنه‌رن، ئه‌م تێكه‌ڵبوونه واى له گه‌نجان كردوووه، هه‌ست به بوونى چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تيى بكه‌ن له‌م تۆڕه‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌شيان بپارێزن، له‌جێى فه‌يسبووك ئه‌و تۆڕانه به‌كاردەهێنن كه هه‌م گه‌نجانه‌ترن، هه‌م دايكان و باوكان نازانن به‌كاريان بهێنن.
گۆڕ‌انى وه‌رگرتنى زانيارى
ئه‌گه‌ر له رابردوودا وه‌رگرتنى زانياريى له‌ڕێى خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتێكى درێژ يان چه‌ند هه‌واڵێك به وێنه‌يه‌كى ساده‌وه بووايه، ئێستا ئه‌م راستييه گۆڕاوه، شێوازه‌كانى وه‌رگرتنى زانيارى گۆڕ‌انى گه‌وره‌يان به‌سه‌رداهاتووه، نه‌وه‌ى ئێستا له‌ڕێى كورته ڤيديۆوه ده‌يانه‌وێت خێراترين زانيارييه‌كان وه‌ربگرن، ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌ش له تۆڕه‌كانى ديكه‌وه به تايبه‌ت ئينستاگرام به‌رده‌ستتره به‌راورد به تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى فه‌يسبووك.
بڵاوکردنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی
فه‌يسبووك يه‌كێكه له‌و تۆڕانه‌ى كه زانيارى و وێنه و نوسينه‌كان تێيدا ده‌مێنێته‌وه، بۆ لابردنى پێويستى به‌وه‌يه به‌كارهێنه‌ر خۆى بيانسڕێته‌وه، به‌ڵام تۆڕه‌كانى ديكه تايبه‌تمه‌ندى كاتيان هه‌يه، له‌ڕێى ستۆرى و سناپ كردنه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌رچييه‌كى بوێت بڵاوى بكاته‌وه و دڵنيابێت كه بڵاوكراوه‌كه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتييه، ئه‌مه‌ش فشارى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و وێنه‌ى بێ كه‌موكوڕيى لاى گه‌نجان نه‌هێشتووه و گه‌نجانيش زياتر ئه‌و تۆڕانه به‌كاردەهێنن كه له‌گه‌ڵ حه‌زه و ئارەزووەكانيان يه‌كده‌گرێته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارييه گه‌ورانه‌ى له به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له 5 ساڵى رابردوو روويانداوه، ئاماژه‌يه‌كه بۆ گۆڕ‌انى گه‌وره‌تر، گۆڕانێك كه ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رده‌كێشێت بۆ دروستبوونى گۆڕان له گووتارى گشتى و ميدياييشدا.
كاريگه‌ريى نه‌وه‌ى نوێ به‌جۆرێكه، ميديا گه‌وره جيهانييه‌كايش ده‌ستيان كردوووه به‌وه‌ى په‌يامه‌كانيان به‌گوێره‌ى ويستى ئه‌وان دابڕێژنه‌وه، به‌شێوه‌يه‌ك شێوازه‌كانى گه‌ياندنى زانيارييه‌كان له‌لايه‌ن ميدياكانه‌وه رۆژانه گۆڕانكارييان به‌سه‌ردادێت و ئه‌وانيش كار له‌سه‌ر كورته ڤيديۆ و ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن كه كارلێككردن له‌گه‌ڵ وه‌رگر زياد ده‌كه‌ن.