40 رۆژه، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌نێو ئاگرى هێرشه ئاسمانييه‌كاندايه، ناوچه‌كه دووچارى ئاڵۆزى و گرژييه‌كى زۆر بوه‌وه، جگه له ئێران به‌شێكى زۆرى وڵاتانى ناوچه‌كه زيانى زۆريان به‌ركه‌وت، ئه‌مريكا و ئيسرائيليش كه هه‌ڵگيرسێنه‌رى ئه‌م شه‌ڕه بوون له زيانه‌كان بێبه‌ش نه‌بوون، هه‌موو ئه‌م ئاڵۆزييانه به ئاگربه‌ستێكى دوو هه‌فته‌يى وچانێكيان پێده‌درێت، لێره‌وه پرسيارى گرنگ دروست ده‌بێت... كێ براوه‌ى ئه‌م جه‌نگه 40 رۆژييه بوو؟ ئاگربه‌ست ئاشتى به‌رپا ده‌كات ياخود جيهان په‌لكێشى تاريكى و تۆفانێكى تر ده‌كات؟
شه‌وى چوارشه‌ممه 8ـى نيسان، كاتژمێر 8:000ـى ئێواره به‌كاتى ئه‌مريكا و 3:00ـى به‌ره‌به‌يان به كاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ به‌شێكى زۆرى جيهان چاوه‌ڕێى لێدوانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا بوون، به‌تايبه‌ت دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ى كه كردى له سڕينه‌وه‌ى شارستانيه‌تى ئێران، فراوانبوونى جه‌نگ و به‌كارهێنانى هێزى زياتر و چه‌كى جياوازتر ترسێكى زۆرى بڵاوكردبوه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌مريكا كاتژمێر و نيوێك پێش ته‌واوبوونى واده‌كه‌ى دياريكردبوو دوو هه‌فته ئاگربه‌ستى راگه‌ياند.
دۆناڵد تره‌مپ به نوسينێك كه له پلاتفۆرمه‌كه‌ى به‌ناوى (تروس سۆشاڵ) بڵاويكرده‌وه؛ بۆ جارێكى ديكه له هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌شيمان بوه‌وه و به باسكردنى كردنه‌وه‌ى گه‌روى هورمز راگرتنى ته‌واوه‌تى هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئێران بۆماوه‌ى دوو هه‌فته راگه‌ياند، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌هباز شه‌ريف، سه‌رۆكوه‌زيرانى پاكستان و عاسم مونير، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌و وڵاته بڕياريداوه ئه‌و هێزه وێرانكه‌ره‌ى كه ده‌يويست بينێرێت بۆ تێكشكاندنى ئێران رايبگرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئێران به ته‌واويى و به خێرايى و به سه‌لامه‌تى گه‌روى هورمز بكاته‌وه.
ئه‌م ئاگربه‌سته كه تره‌مپ به دوو لايه‌نه ناوى ده‌بات 10 خاڵى تێدايه كه وه‌ك مه‌رج له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه دياريكراون، سه‌رۆكى ئه‌مريكا ده‌ڵێت: ئه‌و داوايانه ده‌توانرێت كاريان له‌سه‌ر بكرێت و گفتوگۆيان له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌م دوو هه‌فته‌يه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌بێت كه رێككه‌وتنه‌كه بگاته ئه‌نجام و كۆتايى.
هه‌رچه‌نده تره‌مپ به‌هيچ جۆرێك باسى له مه‌رجه‌كانى ئێران بۆ ئاگربه‌ست نه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێرى ميديا ئێرانييه‌كان ئێران ئه‌م 10 خاڵه‌ى بۆ ئه‌مريكا داناوه بۆئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ند بێت به رێككه‌وتن:
- ئه‌مريكا پابه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ى جارێكى ديكه شه‌ڕ دروست نه‌بێته‌وه.
- ئێران كۆنتڕۆڵى به‌سه‌ر گه‌روى هورمز ده‌بێت.
- په‌سه‌ندكردنى مافى ئێران بۆ پيتاندنى يۆرانيۆم.
- لابردنى سزا سه‌ره‌كييه‌كانى سه‌ر ئێران له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه.
- لابردنى سزا لاوه‌كييه‌كانى سه‌ر ئێران له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه.
- كۆتاييهێنان به بڕيارنامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى ئێران.
- كۆتاييهێنان به سه‌رجه‌م بڕيارنامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم دژى ئێران.
- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئێران له زيانه‌كانى كه به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه به‌ريكه‌وتووه.
- كشانه‌وه‌ى هێزه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه.
- راگرتنى ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه به لوبنانيشه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مريكا مه‌رجێكى 15 خاڵى بۆ ئێران هه‌يه كه ئه‌مانه‌ن:
- راده‌ستكردنى يۆرانيۆمى پيتێنراوى ئێران به ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى.
- داخستنى پێگه ئه‌تۆمييه هه‌ستياره‌كان (نه‌ته‌نز، فۆردۆ، ئه‌سفه‌هان).
- بێ مه‌رج ده‌بێت پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى پشكنين بۆ پێگه ئه‌تۆمييه‌كان بكه‌ن.
- واهێنانى ئێران له پشتيوانييه سه‌ربازى و داراييه‌كان بۆ ميليشياكان له ناوچه‌كه.
- گه‌ره‌نتى ئاسايشى رێڕه‌وى گه‌روى هورمز.
- سنورداركردنى مه‌ودا و تواناى وێرانكارى موشه‌كى باليستى ئێران.
- سيستمى موشه‌كى ئێران ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى به‌رگرى بێت.
- به پابه‌ندنه‌بوونى ئێران به مه‌رجه‌كان ميكانيزمى سناپباك ده‌گه‌ڕێتته‌وه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئۆتۆماتيكى سزاكان.
- هه‌ڵگرتنى هه‌موو سزا ئابوورييه‌كانى به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه.
- پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌رنامه‌يه‌كى ئه‌تۆميى ئێران بۆ مه‌به‌ستى ئاشتيانه و پزيشكى.
- ئازادكردنى ده‌ستگيركراوان له هه‌ردوولاوه وه‌ك نيشانه‌ى نيازپاكىوز
- ده‌ستپێكردى گفتوگۆى راسته‌وهۆ بۆ كۆتاييهێنان به دۆخى شه‌ڕ به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆميى سه‌ربازى.
- قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ميشه‌يى و به‌ڵێندانى ئێران له بيرنه‌كردنه‌وه‌ى يه‌كجاره‌يى چه‌كى ئه‌تۆم.
- وه‌ستانى پيتاندنى يۆرانيۆم.
ئه‌م مه‌رجانه بوونه هه‌وێنێك بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان و ئه‌گه‌رى گه‌يشتنه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌مريكا و ئێران، لايخۆيه‌وه ئيسرائيليش پابه‌ندبوونى به‌م ئاگربه‌سته‌وه راگه‌ياند، بێ ئه‌وه‌ى پابه‌ند ببێت به راگرتنى هێرشه‌كانى له لوبنان، بۆ به‌ديهێنانى ئاشتى له جيهان ئه‌م هه‌نگاوانه ئه‌رێنين، به‌ڵام ئه‌و راستييه‌ش ناشارنه‌وه كه ئه‌م جه‌نگه زيانى ماددى و مرۆيى زۆرى لێكه‌وته‌وه له هه‌موو به‌ره‌كانى جه‌نگ.
ئه‌و زيانه گيانيانه‌ى به‌هۆى ئه‌م شه‌ڕه‌وه كه‌وته‌وه به‌شێكى زۆرى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئيسرائيل، ئه‌مريكاى گرته‌وه، ژماره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ورد نين به‌ڵام ئه‌وه‌ى تا ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ى پێگه‌ى (Independent Arabia) قه‌باره‌ى زيانه گيانييه‌كان به‌مشێوه‌يه‌يه:
ئێران:3527 كوژراو كه نزيكه‌ى 2 هه‌زار له‌و ژماره‌يه هاڵاتى سيڤيلن
عێراق: زياتر 100 كوژراو
ئيسرائيل:19 كوژراو
هه‌رێمى كوردستان:17 كوژراو
ئه‌مريكا:13 كوژراو
لوبنان:نزيكه‌ى هه‌زار و 500 كوژراو
ئيمارات:11 كوژراو
قه‌ته‌ر: 7 كوژراو
كوه‌يت: 7 كوژراو
سعوديه و به‌حره‌ين و عوممان هه‌ريه‌كێكيان 2 كوژراو.
زيانه مادديه‌كانى ئه‌م جه‌نگه زۆر له زيانه گيانييه‌كان به‌رزتره، به‌هۆى هێرشه ئاسمانييه‌كانه‌وه به‌شێكى زۆرى ئێران و ئيسرائيل و وڵاتانى دراوسێى ئێران وه‌ك عێراق و لوبنان و ئيمارات وێران بوون، جگه له‌و زيانانه‌ى به‌ر بازرگانى وڵاتان و وزه و گرانبوونى نرخه‌كان دروستبوو، به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌كى گشتى وا ده‌خه‌مڵێنرێت كه به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه وڵاتان به‌مشێوه‌يه زيانى مادديان كردبێت:
ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زيانى له‌ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى زۆر كه‌مبوو، به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه‌ى ده‌ستيپێكرد زيانێكى زۆرى ماددى لێدا به‌جۆرێك به‌هۆى ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كانه‌وه زيانه‌كانى به زياتر له 30 بۆ 100 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئێران له‌م جه‌نگه‌دا زۆرترين زيانى ماددى به‌ركه‌وتووه، كه به نزيكه‌يى 250 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت ئه‌ويش به‌هۆى زيانگه‌يشتن به دامه‌زراوه نه‌وتيى و گازييه‌كانى و تێكشكانى به‌شێك له رێگاوبان و سيستمى كاره‌باى وڵاته‌كه و وێرانبوونى به‌شێك له وڵاته‌كه به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه، به‌شێكيشى هۆكاره‌كه‌ى ئه‌و سزايانه‌يه كه وڵاته‌كه به‌سه‌ريدا سه‌پێنراوه.
زيانه‌كانى ئيسرائيل به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه نزيكه‌ى 60 مليار دۆلاره، به‌شێكيان به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه بووه كه كراوه‌ته‌سه‌ر بينا و باڵه‌خانه‌كانى ئه‌و وڵاته به‌شێكى ديكه‌يان بۆ به‌كارهێنانى هێزى ئاسمانى و به‌رگرييه‌وه‌يه و به‌شێكى ديكه‌شى به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانى گه‌شتيارييه له وڵاته‌كه.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى زيانه مادديه‌كانى ئه‌م جه‌نگه به 500 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت كه به‌شێكييان به‌هۆى ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كانه‌وه بووه و به‌شێكيان به‌هۆى وێرانكارييه‌كان و به‌شێكى ديكه‌ى زيانه ئابوورييه‌كانى جه‌نگه.
كێ براوه‌ى ئه‌م جه‌نگه بوو؟
له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى دوو هه‌فته‌يى، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فرانس پرێس وتى: "ئه‌مريكا سه‌ركه‌وتنى ته‌واو و گشتگيريى به‌ده‌ستهێنا، 100% بێ هيچ گومانێك" له‌به‌رامبه‌ردا ئێرانيش به‌هۆى ده‌ستبه‌رنه‌دانى له داواكانى و پێشكه‌شكردنى 10 داواكارييه‌كه‌يه‌وه خۆى به دۆڕاو نازانێت، ئيسرائيليش به‌هۆى ئه‌و زيانانه‌ى داويانه له ئێران به‌شێكى سه‌ركه‌وتنه‌كان به هى خۆ ده‌زانێت.
ئەمریکا چی بردەوە؟
ئه‌مريكا يه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ى تێيدا براوه‌ى جه‌نگه پرسى به‌رنامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى ئێرانه، ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ره‌تى ده‌كرده‌وه ئێران خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆم بێت، له‌م جه‌نگه و جه‌نگه 12 رۆژييه‌كه‌شدا توانى زيانى گه‌وره له به‌رنامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى ئێران بدات، دانانى مه‌رجيش بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌تۆم له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه هه‌نگاوێكه ديكه‌ى ئه‌مريكايه بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه.
كوشتنى به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده باڵاكان كه خودى دۆناڵد تره‌مپ به گۆڕينى رژێم ناوى برد يه‌كێكى ديكه بوو له‌و ئامانجانه‌ى ئه‌مريكا توانى تێيدا سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌ديبهێنێت.
جه‌ى دى ڤانس، جێگيرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دواى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست وتى: له‌ناوبردنى توانا سه‌ربازييه‌كانى ئێران ئامانجى سه‌رۆك تره‌مپ بوو، توانيمان ئه‌و ئامانجه به‌ديبهێنين.
ئه‌مريكا توانى توانا مووشه‌كييه‌كانى ئێران تێبكشكێنێت و زيانى زۆر له تواناى به‌رگرييه ئاسمانييه‌كانى ئێران بدات، ئه‌مانه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێك له بردنه‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌م شه‌ڕه‌دا دياريبكرێت.
ئه‌مريكا له چيدا شكستى هێنا؟
به‌شێك له شكسته‌كانى ئه‌مريكا به‌جێنه‌گه‌ياندنى ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره و قورسانه بوون كه دژى ئێران كرديان و نه‌يانتوانى جێبه‌جێى بكه‌ن، سه‌رۆكى ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه‌ى سڕينه‌وه‌ى شارستانيه‌تى ئێرانى كرد، راگه‌يه‌نرا كه رۆژى چوارشه‌ممه ئێران له‌سه‌ر نه‌خشه بوونى نامێنێت، به‌ڵام به ئاگربه‌ست رازى بوو، ئه‌وه‌شى به بردنه‌وه ناوبرد.
به‌شێكى ديكه له شكسته‌كانى ئه‌مريكا ئه‌وه‌بوو كه سه‌ربارى به‌كارهێنانى هێزى ئاسمانى قورس و ده‌ستنه‌پاراستن له وڵاته‌كه و كوشتنى به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌كانى ئێران، ئه‌نجامدانى هه‌ڕه‌شه‌ى قورس له ئێران، به‌ڵام نه‌يتوانى چۆك به وڵاته‌كه دابدات و نه‌يتوانى يه‌ك لايه‌نانه مه‌رجه‌كانى خۆى به‌سه‌رياندا بسه‌پێنێت.
ئێران چى برده‌وه؟
مانه‌وه‌ى ئێران و نه‌كه‌وتنى، گه‌وره‌ترين بردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته بوو له جه‌نگه‌كه‌دا، له‌ماوه‌ى 40 رۆژدا ئه‌و وڵاته به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌كانى له‌ده‌ستدا، ژێرخانى وڵاته‌كه‌ى وێرانبوو، وێستگه ئه‌تۆمييه‌كانى توانا موشه‌كييه‌كانى زيانى زۆريان به‌ركه‌وت، به‌ڵام وڵاته‌كه نه‌كه‌وت و توانى تا دوا خوله‌كى هێرش و هه‌ڕه‌شه قورسه‌كان بمێنێته‌وه و به‌رگرى بكات.
يه‌كێكى ديكه له خاڵه به‌هێزه‌كانى ئێران نه‌كردنه‌وه‌ى گه‌روى هورمز بوو له‌ژێر فشاردا، ته‌نانه‌ت حاڵه‌كه گه‌يشته ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ وشه‌ى نه‌شياو بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌رووه به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ئێران چۆكى بۆ ئه‌و داوايه دانه‌نا و وه‌ك كارتێكى سه‌ركه‌وتوى فشار دژى ئه‌مريكا به‌كاريهێنا.
خاڵێكى ديكه‌ى به‌هێزيى ئێران ئه‌وه‌بوو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ژێر هێرشى به‌رده‌وامدا بوو، توانى هێرش بۆسه‌ر 12 ده‌وڵه‌تى دراوسێ بكات و له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا بدات، وه‌ك كارتێكى ديكه‌ى فشارى به‌كاريبهێنێتن له‌پاڵيشيدا بۆردومانى ئيسرائيل بكات و له يه‌ك كاتدا رووبه‌ڕووى چه‌ند لايه‌نێك ببێته‌وه.
ئێران له چيدا شكستى هێنا؟
ره‌زامه‌ندبوونى ئێران به وازهێنان له به‌رنامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى ده‌بێته گه‌وره‌ترين شكستى ئه‌و وڵاته، له پاڵيشيدا زيانێكى زۆرى ماددى به‌ر وڵاته‌كه‌ى كه‌وتووه كه گه‌يشتنه‌وه بۆ دۆخى پێش جه‌نگ ره‌نگه چه‌ند ساڵێك بخايه‌نێت و كارێكى قورس بێت.
به‌شێكى ديكه‌ى شكسته‌كانى ئێران له‌ده‌ستدانى ئايه‌توڵاى وڵاته‌كه و نادياريى چاره‌نوسى ئايه‌توڵاى بچووكه، نه‌مانى ئه‌م هه‌موو ناوه دياره له هه‌يكه‌ليه‌تى سياسى وڵاته‌كه‌دا سه‌رلێشێوان و ئاڵنگارى گه‌وره دوچارى ئێران ده‌كاته‌وه له داهاتوودا.
ئيسرائيل چى برده‌وه؟
ئيسرائيل له‌پشت كوشتنى به‌شێكى زۆرى فه‌رمانده‌كانى ئێرانه‌وه بوو، توانى هێرشى به‌رفراوان بۆسه‌ر وڵاته‌كه ئه‌نجام بدات، له‌گه‌ڵيشيدا به‌رده‌وام هێرشى بۆسه‌ر لايه‌نگرانى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرد، ره‌زامه‌ندنه‌بوونى بۆ راگرتنى هێرشه‌كانيشى بۆسه‌ر لوبنان له‌دواى ئاگربه‌ستيش ده‌كرێت به به‌شێك له بردنه‌وه‌ى وڵاته‌كه دياريبكرێت.
ئێران له چيدا شكستى هێنا؟
راسته‌وخۆ دواى ره‌زامه‌ندبوونى ئيسرائيل به ئاگربه‌ست يائيير لاپيد، سه‌رۆكى ئۆپۆزسيۆنى ئيسرائيل ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به كاره‌ساتى سياسى ناوبرد و وتى: ئه‌م كاره‌ساته پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئيسرائيل و نه‌ته‌نياهۆ شكستى هێنا له به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى جه‌نگ.
يه‌كێك له ئامانجه دياره‌كانى ئيسرائيل له‌م جه‌نگه گۆڕينى رژێمى ئێران بوو، وه‌ك دياره ئه‌و ئامانجه بێ به‌ديهێنان كۆتايى هاتووه.
ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات، ره‌نگه "پشوى جه‌نگاوه‌ر" بێت ئه‌گه‌ر هه‌يه دۆخه‌كه سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ كۆتاييهاتنى ئاشتى له ناوچه‌كه و چونه‌نێو جه‌نگێكى گه‌وره‌تره‌وه كه ئه‌مجاره ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه‌كانى ترسناكتريش بێت، چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌دواى شكستى رێككه‌وتنه‌كان ده‌ستپێده‌كات ئه‌گه‌رى هه‌يه توندتر و مه‌ترسيدارتر بێت؛ له هه‌مانكاتدا ده‌كرێت سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ رێككه‌وتن و ئارامبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه، به‌ڵام تا ئێستا بێ بوونى هيچ براوه و دۆڕاوێكى سه‌ره‌كى دۆخه‌كه به‌رده‌وامه، هه‌ر لايه‌نێكى جه‌نگه‌كه به‌شێك له ويسته‌كانيان به‌ديهێناوه، جيهانيش چاوه‌ڕێ ده‌كات بزانێت ئه‌و 25 خاڵه‌ى له‌نێوان ئێران و ئه‌مريكا وه‌ستاوه، دۆخه‌كه به‌كوێ ده‌گه‌يه‌نێت.
ئێستا ئيتر جيهان چاوه‌ڕێى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌يه كه رۆژى هه‌ينى له پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕياره محه‌مه‌د باقر قاڵيباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران سه‌رۆكايه‌تى شاندى وڵاته‌كه‌ى بكات و جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكاش نوێنه‌رى ئه‌مريكا بێت تێيدا.