نزيكه‌ى 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئيمارات و به‌تايبه‌ت دوبه‌ى كه گه‌وره‌ترين شارى شانشينه‌كه‌يه و به پايته‌ختى ئابورى ناسراوه سەرچاوەی سەرەکی داهاتيیان پشتی بەنەوت دەبەست، بەڵام قوناغ به قۆناغ كاركرا بۆ ئاڕاسته‌كردنى وڵاته‌كه به كردنه‌وه‌ى به‌ڕووى سه‌رمايه و وه‌به‌رهێنانى بيانى و گه‌شتياريدا و له ساڵى 2021 به‌فه‌رميى رێچكه‌ى ئابورى پشتبه‌ستوويان به نه‌وت شكاند.
دوبه‌ى كه له دڵى بياباندا هه‌ڵكه‌وتووه، بووه ناوێكى ناسراو له جيهاندا، باڵه‌خانه گه‌وره و سه‌رنجڕاكێشه‌كان، نه‌بوونى باج و به‌جيهانيبوونى شاره‌كه وايكرد به‌يه‌كجار وه‌به‌رهێن، گه‌شتيار، پرۆژه جياوازه‌كان رووبكه‌نه وڵاته‌كه و لێره‌وه دوبه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه په‌ناگه‌يه‌كى ئارامى ئابورى و ئه‌منى له هه‌موو جيهانه‌وه.
ئه‌م به‌هه‌شته ئارامه‌ى دوبه‌ى تێدا ده‌ژيا له 28ـى شوباتى 2025 گۆڕا، كاتێك گرژيى و ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و ئێران گه‌يشته شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاسمانيى، چونكه ئه‌و ئابوريه‌ى له ئيمارات بنياتنراوه كۆڵه‌كه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منييه و موشه‌كه‌كانى ئێرانيش ئه‌م راستيه‌ى له دوبه‌ى تێكدا و ئه‌و شاره‌ى بازرگانى و گه‌شتياريى و وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كرا بێ ترس، بووه رووبه‌رێكى پڕ له ترس و به‌يه‌كجار هه‌مووان هه‌وڵى جێهێشتنيان ده‌دا.
له‌كاتى شه‌ڕى نێوان ئه‌مريكا و ئێران كه 40 رۆژى خاياند، پێنج هه‌زار و 655 موشه‌ك و درۆن له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ى وڵاتانى كه‌نداو كران، له‌و ژماره‌يه 580 مووشه‌ك و زياتر له دوو هه‌زار و 263 درۆنيان به ئاڕاسته‌ى ئيمارات بوون؛ له‌م نێوه‌نده‌دا، ديمه‌نى ته‌قينه‌وه و بۆردوومانه‌كانى دوبه‌ى سه‌رنجى هه‌موو جيهانى راكێشا، شارێك كه دڵى گه‌شتيارى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان بوو، بووه ئامانجێكى سه‌ره‌كى لێدانه‌كانى ئێران و ديمه‌نه‌كان ده‌ريانده‌خست كاتێك گه‌شتياران له رێستۆرانته گرانبه‌هاكاندا دانيشتبوون موشه‌كه‌كان ده‌كه‌وتنه خواره‌وه و بينا و باڵه‌خانه به‌رزه‌كان و پرۆژه به‌ناوبانگه‌كانيش ده‌كرانه ئامانج.
ئه‌م بۆردومانانه زيانێكى گه‌وره‌ى له ناوبانگ و پێگه‌ى ئابورى ئيمارات به گشتى و به‌تايبه‌ت دوبه‌يدا، بوه شۆكێك كه وڵاته‌كه ئاماده‌يى به‌رچاوى بۆى نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له‌كاتى گرژييه‌كاندا هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ى كه‌مكردنه‌وه و شاردنەوە و بچووككردنه‌وه بوو، به‌ڵام له ئه‌رزى واقعدا گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى دروستكرد و هێواش هێواش ئابورى وڵاته‌كه به‌ره‌و پاشه‌كشه رۆيشت.
له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا دوبه‌ى سه‌ركه‌وتووانه په‌ناگه‌يه‌ك بووه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندانى جيهان، جوگرافيايه‌كى ئارام بوو بۆ سەرمایەداران و کەسانی بە ناوبانگ لە یاریزان و هونەرمەندانی بیانی، ڤێلا ناوازه‌كان و تاوه‌ره‌كانى نيشته‌جێبوون و ته‌رخانكردنى دۆخێكى ئارام بۆ چينه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له هه‌موو وڵاتانى جيهانه‌وه ناوچه‌كه‌ى كردبووه ياريگايه‌كى به‌رفراوانى بازرگانى، وه‌به‌رهێنه‌ران و سامان و پاره‌ى وڵاتان به‌رده‌وام به ئاڕاسته‌ى شاره‌كه‌دا بوون، به‌ڵام بۆردومانه‌كانى ئێران ئه‌م راستيه‌ى پێچه‌وانه كرده‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رمايه‌داران هه‌موو هه‌وڵێكيان بووه دۆزينه‌وه‌ى رێگايه‌ك بۆ به‌جێهێشتنى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانى خۆيان كه ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كى تێكچوونى ئابورى شاره‌كه‌يه.
جه‌نگى ئێران له ئه‌مريكا چ زيانێكى له دوبه‌يداوه؟
وێنه‌ى دوبه‌ى وه‌ك يانه‌يه‌كى بازرگانى جيهانى زيانى به‌ركه‌وت، وه‌به‌رهێنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ترسيان لێنيشت و وه‌به‌رهێنانيان له وڵاتانى كه‌نداو راگرت، به‌شێكيان كاره‌كانيان دواخست و به‌شێكيشيان ئاڕاسته‌ى سامانه‌كانيان به‌ره‌و سه‌نگافوره و سويسرا و سعودیە گۆڕى، ئه‌مانه‌ش زيانى له كه‌رتى گه‌شتيارى وڵاته‌كه‌دا به‌جۆرێك دوبه‌ى يه‌كێك له سه‌رچاوه به‌هێزه‌كانى ئابورى وڵاته‌كه‌ى گه‌شتيارييه، به‌ڵام:
-سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ هۆتێله‌كان به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو دابه‌زين، گه‌شتياران گه‌شته‌كانيان بۆ دوبه‌ى راگرت، ئه‌بوزه‌بى و ده‌وحه و دوبه‌ى كه رۆژانه 526 هه‌زار گه‌شتيار له هێڵه ئاسمانييه‌كانييانه‌وه گه‌شتيان ده‌كرد گه‌يشته سفر و داتایەکی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئیمارات ئاشکرای دەکات لە رۆژەکانی سەرەتای جەنگدا زیاتر لە پێنج هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاونه‌ته‌وه به‌مه‌ش هێڵى ئاسمانى ئيماران رووبه‌ڕووى ملياره‌ها دۆلار زيان بووه‌ته‌وه. بۆئه‌وه‌ى قه‌باره‌ى زيانه‌كان كه‌مببێته‌وه خاوه‌نى هۆتێله گه‌وره و به‌ناوبانگه‌كان ده‌ستيانكردووه به پێشكه‌شكردنى داشكاندنى به‌رچاو تا له‌ڕێيه‌وه هه‌م گه‌شتيار بهێڵنه‌وه و هه‌م قه‌باره‌ى زيانه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
-يه‌كێكى ديكه له‌و كه‌رتانه‌ى له دوبه‌ى زيانى زۆريان به‌ركه‌وت فرۆشتنى موڵك بوو له وڵاته‌كه، كڕيارانى بيانى ترسيان لێنيشت و كڕينى موڵكه‌كانى دوبه‌ى كه‌مبوونه‌وه، به‌شێك له خاوه‌ن موڵكه‌كانى وڵاته‌كه بۆ پاراستنى گيانيان شاره‌كه‌يان به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانى خۆيان، جگه له‌وه‌ش بازاڕه داراييه‌كانى ئيمارات 120 مليار دۆلار زيانى به‌ركه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئيمارات ئابورييه‌كه‌ى پشت به نه‌وت نابه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نييه كه له‌و كه‌رته‌دا زيانى به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه ئيمارات رۆژانه 5500 بۆ 800 هه‌زار به‌رميل نه‌وت به‌رهه‌مهێنانى كه‌مبوه‌وه.
کاریگەری جەنگ لەسەر کەرتی فڕۆکەوانی
كه‌رتى فڕۆكه‌وانيش كه يه‌كێكى ديكه‌يه له بڕبڕه‌ى ئابورى وڵاته‌كه، به‌ڵام زۆريى بۆردومانه‌كان نه‌ك ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ڵكو له خودى دوبه‌ى كه يه‌كێكه له‌سه‌ره‌كيترين هێڵى ئاسمانييه‌كان گه‌شته ئاسمانييه‌كانى لەکاتی جەنگەکە راگيرا و فڕۆكه‌خانه‌كانى زيانى به‌ركه‌وت و نرخى بيمه و گواستنه‌وه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه.
شه‌ڕى ئه‌مريكا و ئيسرائيل دژى ئێران ئه‌و هه‌سته ئارامييه تێكده‌دات كه بنه‌ماى گرنگى ئابورى دوبه‌يه، ئابورى دوبه‌ى پشت به بيانييه‌كان ده‌به‌ستێت، بێ بوونى ئاسايش ناتوانرێت خه‌ڵكى به‌ره‌و شاره‌كه رابكێشرێت.
بەپێی توێژینەوه‌يه‌كى زانكۆى به‌يكه‌رى ئه‌مريكى دەردەکەوێت، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ئەو ئارامییەی شێواند، کە دوبەی وەک مۆدێلێکی ناوازەی ئابووری پیشانی جیهان درابوو، ئەویش بەهۆی پشتبەستنی بێ ئەندازەی ئابووری شارەکە بە دەستی کاری بیانی، بەجۆرێک لە روداوێکی هاوشێوەی جەنگی ئێران، ئەگەر بیانییەکان بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان ئەو کات ئابووری شارەکە توشی داڕوخان دەبێت.
ڕێکاری ئەمنی بۆ کەمکردنەوەی مەترسی جەنگ
ئیمارات وڵاتێکە لەگەڵ ئەوەی لە بواری کرانەوە و ئابوری و گەشتیاری، ناوبانگێکی باشی هەیە، بەڵام لە رووی ئەمنییەوە خاوه‌نى سیستەمێکی ئاڵۆز و مەترسیدارە، بەتایبەت بۆ پرسە هەستیارەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات هەیە، چەند زیندانێکی مەترسیداریان هەیە کە خەڵکی بە ناوهێنانیان ترسی لێدەنیشێت هاوشێوەی زیندانی (وەثبە.سەدر.رەزین.الفجیرە. العویر).
لەسەرو بەندی جەنگەکەدا ئیمارات هەر زوو هۆشداریدا بە میدیاکار و ڤلۆگەر و ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی و وێنەو ڤیدیۆ بڵاو دەکەنەوە، وێنەی درۆن و مووشەک و شوێنە بە ئامانجگیراوەکان بڵاو نەکەوە. بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی رێگری لە چوڵکردنی گەشتیاران و بیانییەکانی نیشتەجێی دوبەی.
ملیۆنەرەکانی دوبەی
تەنها لە شاری دوبەی و بە گوێرەی داتای فەرمی وڵاتی ئیمارات. زیاتر لە 81.200 (هەشتا و یەک هەزار و دوو سەد) ملیۆنەر لە شارەکەدا بوونی هەیە، زیاتر لە (250) لەو کەسانە سەرمایەکەیان لە 100 ملیۆن دۆلار زیاترە. ئەمە جگە لە بوونی 23 ملیاردێر، کە زۆرینەیان رەگەزنامەی بەریتانيى و چینى و وڵاتانی ئاسیایان هەیە.
ئاسانکاری لە دامەزراندنی کۆمپانیای بیانی لە وڵاتەکە بەگشتی و دوبەی بەتایبەت، گونجاوی سیستەمی باج هۆکاری زۆری کۆمپانیا و ژمارەی دەوڵەمەندەکانی ئەو شارەن، بەڵام موشەکانی ئێران ترسی خستە دڵی سەرمایەدارانی شارەکە و هەوڵی جێهێشتنی شارەکەیان دا، کۆمپانیایەکی بواری فڕۆکەوانی تایبەت(پرایڤەت جێت) ئاشکرای دەکات لە 48 کاتژمێری سەرەتای جەنگەکە، 100 داواکاری فڕینی تایبەتیان پێگەیشتووه بەمەبەستی جێهێشتنی دوبەی، کە کرێی هەر فڕینێک 350 هەزار دۆلار بووە.
بەشێکی زۆری زیانەکان بە هۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران، لەکەرتی خانووبەرەی دوبەی کەوت، بەجۆرێک لە چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شارەکە نزیکەی ٪20 بەهاکەی لەدەستداوە، ئەو رێژەیەش لە پرۆژەیەک و ناوچەیەک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی تیادایە.
رەوەندی عێراقی لە دوبەی
دوبەی شارێکە زۆرینەی رەهای دانیشتوانەکەی کەسانی بیانین بە جۆرێک تەنها لە ٪10 دانیشتووانی شارەکە هاووڵاتی ئیماراتن، بەشی زۆری ئەو بیانیانەی نیشتەجێی شارەکەن لە هاوڵاتیيانی وڵاتانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، کە بەمەبەستی کارکردن، بازرگانی، نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە شارەکەن، بەشێکی ئەو ژمارەیەش هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.
نزیکەی 50 هەزار هاوڵاتی خاوەن رەگەزنامەی عێراقی لە شاری دوبەی نیشتەجێین، لەکاتێکدا نزیکەی 55 هەزار هاوڵاتی دیکەی عێراق کە هەڵگری رەگەزنامەی بیانی هاوشێوەی (بەریتانیا. ئەمریکا، کەنەدا) لەشارەکە نیشتەجێن لەم بوارانەدا کار دەکەن:
سەرمایەدار و بازرگان
خاوەنی کارگە
کرێکاری ئیشی رۆژانە
کەرتی خانووبەرە
ئەو خێزانانەی دوای 2003 لەو وڵاتە نیشتەجێن
بۆیە رەوەندی عێراق لە وڵاتی ئیمارات لە پلەی 10ى سەرجەم وڵاتانی جیهاندایە لە دوای سریلانکا و چين لە پلەی هه‌شت و نۆ عێراق پلەی 10یەمی هەیە، ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات كه هەموو جوڵەیەکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی شمەک و کاڵا، راستەوخۆ کاریگەريى لەسەر بازاڕی ناوخۆی عێراق دروست دەکات. بۆیە لەئێستادا بەهۆی ئەم لێکەوتانەی باسکران نرخی گواستنەوە و شمەک و کاڵاکان هۆکار بووە بۆ گرانبونی بەشێک لە پێداویستییەکان.
سعودیە لەکوێی ئەم هاوکێشەیەدایە
سعودیەی سەردەمی شازادە بن سەلمان پلانێکی تەواو جیاوازی لە سعودیەی سەردەمی مەلیک سەلمانی باوک پادشا و شازادەکانی پێشوو هەیە. بۆ حوکمەی پلانی گەشەپێدانی ئابوری سعودیە بۆ ساڵی (٢٠٣٠) دانراوە، جەخت لەسەر راکێشانی سەرمایەگوزاری بیانی بۆ سعودیە، کرانەوە و گەشەپێدان دەکاتەوە.
ئەمەش هەمان ئەو پێگەیەیە کە دوبەی دەیان ساڵە کاری بۆ دەکات کە وێنەی خۆی بە جیهانی دەرەوە وا پیشانبدات کە بەهەشتێکی سەلامەتە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام سعودیەی سەردەمی بن سەلمان بە هێواشی کار لەسەر هەمان ئەو ستراتیجە دەکات، بۆیە هەموو زیانێک بۆ دوبەی ناراستەوخۆ سوودە بۆ سعودیە.
داتاکانیش پێمان دەڵین، بەشێک لەو سەرمایەدارانەی لە دوبەی دوورکەوتونەتەوە لەپاڵ سویسرا و سەنگافورە، روویان کردوه‌تە ریاز. شاری (نیۆم) لوتکەی پلانی ئەندازیاریی و شارسازییە کە وێڕای بەربەستەکان سعودیە دەیەوێت خەونەکان بکات بە راست ئەو شارە نوێیە بونیاد بنێت.
راستە دژایەتی نێوان سعودیە و ئێران لە لوتکەدایە، بەتایبەت بەهۆی لێدوانە دژ بەیەکەکان لە ماوەکانی رابردوو، بەڵام ئابوری و بەرژەوەندی هاوبەش زۆرجار بەسەر دیوە سیاسیەکەدا زاڵ دەبێت، بەتایبەت پێشووتر ناکۆکی نێوان سعودیە و ئیمارات لە پرسی وڵاتانی کەنداو، یەمەن، لیبیا سودان، دوو ستراتیجی جیاواز بوو. لەم هێرشانەی ئێران بۆ سەر ئیمارات و بەتایبەت دوبەی ناراستەوخۆ سعودیە وێڕای ئەوەی خۆشى لە مووشەکانی ئێران پارێزراو نەبوو، بەڵام زیانەکانی کەمتر بوو.
لەدەرئەنجامدا دەگەینە ئەو راستییەی، دوبەی کە پشتر ناوەندی بازرگانی جیهانی و ئاڵوگۆڕی پارە و بەشێک لە سپیکردنەوەی پارە بوو، بەڵام مووشەک درۆنەکانی ئێران نزیکە لەوەی ئەو بڵقە بتەقێنێت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێبپەڕێت کاتێکی زۆری پێویستە، بەڵام ئێران هەرکات بیەوێت هەمان دۆخ دەخوڵقێنێتەوە و هێرشەکان ئەنجام دەداتەوە، ئەو سیحرەش بەتاڵکرایەوە ئەمریکا هاوپەیمانەکانی دەپارێزێت نمونەی ئیمارات راستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی نەیتوانی رێگری لەهێرشی موشەک و درۆنەکان بکات.
ئێران بەو هێرشانەی بۆ سەر بەندەر، فڕۆکەخانە، بانکی نێودەوڵەتی، مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکان و هۆتێلەکان، ئەو پەیامەی گەیاند؛ مەرج نییە هێرش تەنها بۆ پێگە سەربازییەکان بێت، بەڵکو ئامانجە ئابوریەکان و بازرگانییەکان کاریگەرترن باشتر ئەو پەیامە دەگەنێت بەلایەنی بەرامبەر.ئەوەی دووبەی نزيكه‌ى 50 ساڵە هەوڵی بۆ دەدات بەچەند درۆن و موشەکێک تێکدەشکێندریت.