شه‌وى يه‌كشه‌ممه، ئێران چه‌ند هێرشێكى مووشه‌كى بۆسه‌ر ئيسرائيل ئه‌نجامدا، مايكڵ لايته‌ر، باڵيۆزى ئيسرائيل له ئه‌مريكا وتى: ئێران به 11 موشه‌كى باليستى هێرشه‌كانى ئه‌نجامداوه؛ دواتر ئيسرائيل هێرشه‌كانى بۆسه‌ر تاران ده‌ستپێكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران و دروستبوونى ئه‌م گرژييه هيچ ده‌ستوه‌دانێكى ئه‌مريكاى پێوه ديار نييه و تره‌مپيش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده به ئێران ده‌ڵێم؛ هێرشه‌كان رابگرن.
له‌باره‌ى ئه‌م هێرشه‌ى ئێران بۆسه‌ر ئيسرائيل ئه‌نجاميدا، حوسێن موحيبى، وته‌بێژى سوپاى پاسداران رايگه‌ياند؛ ئه‌م هێرشه ته‌نها هۆشدارييه‌ك بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا و ئيسرائيل به‌رده‌وام بن له ده‌ستدرێژييه‌كانيان وه‌ڵامه‌كانيان به‌رفراوانتر ده‌بن.
ئێران هۆكارى ئه‌م هێرشانه بۆ پابه‌ندنه‌بوونى ئه‌مريكا و ئيسرائيل به ئاگربه‌ست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ئيسرائيل هێرشه‌كانى بۆسه‌ر لوبنان و به‌تايبه‌ت ناوچه‌ى زاحييه‌ى به‌يروت به‌رده‌وامه.
ئێستا كه گرژييه‌كانى نێوان ئێران و ئيسرائيل چووه‌ته‌وه قۆناغى هێرشكردنه‌سه‌ر يه‌كتر، پرسيارێكى جددى دێته پێشه‌وه، ئه‌مريكا به‌شداريى له‌م شه‌ڕه ده‌كات و پشت بكاته ئاگربه‌ست و رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه نه‌خێٍره له‌مه‌ودوا چى رووده‌دات؟
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى گارديه‌نى به‌ريتانى، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانى ئێران بۆسه‌ر ئيسرائيل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى به بنيامين نه‌ته‌نياهۆ، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيسرائيله‌وه كردووه و داواى لێكردووه وه‌ڵامى هێرشه‌كان نه‌داته‌وه، جه‌خيتكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و دڵخۆش نييه به‌م هێرشانه و دۆخه‌كه ‘يارمه‌تيى‘ دانوستانه‌كانيان نادات له‌گه‌ڵ تاران.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى فاينانشاڵ تاييمز كه رۆژى يه‌كشه‌ممه ئه‌نجاميداوه، دۆناڵد تره‌مپ وتويه‌تى كه نه‌ته‌نياهۆ هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌ى نييه جگه له‌وه‌ى قبوڵى بكات ئه‌مريكا هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران بكات چونكه هه‌ر ئه‌و ‘خاوه‌نى بڕياره‌كانه‘.
پێش ئه‌نجامدانى ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران و ئيسرائيل بۆسه‌ر يه‌كتر و دروستبوونى دۆخى هه‌ڕه‌شه له يه‌كتر، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێن بى سى نيوزى ئه‌مريكى چاوپێكه‌وتنێكى ئه‌نجامدا و له‌باره‌ى ئه‌و پرسياره‌ى ئايا دۆخى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌يشتووه به چى، تره‌مپ ده‌ڵێت، ئێمه زۆر له‌يه‌كه‌وه نزيكين، يه‌ك دوو خاڵمان هه‌يه كه ناكۆكين له‌باره‌يه‌وه كه ئه‌وانيش خاڵى زۆر گه‌وره نين.
له‌باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ئيسرائيل به به‌رده‌وامى بۆسه‌ر حيزبوڵا ئه‌نجامى ده‌دا، ئايا تره‌مپ و نه‌ته‌نياهۆ له‌وباره‌يه‌وه هه‌مان ڕايان هه‌يه؟ تره‌مپ ده‌ڵێت: من و نه‌ته‌نياهۆ په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باشمان هه‌يه به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند شتێك من له‌گه‌ڵى رێكناكه‌وم، ئه‌و هێرشانه‌ش كه ئيسرائيل بۆسه‌ر حيزبوڵا ئه‌نجاميانده‌دات وتى: ‘من حه‌زده‌كه‌م لوبنان ببينم ژيانێكى باشترى هه‌يه، ده‌شمه‌وێت چه‌ند هێرشێكى نه‌شته‌ريى بۆسه‌ر حيزبوڵا ببينم‘.
ئه‌مريكا به‌شداريى ئه‌م شه‌ڕه ده‌كات و دۆخه‌كه دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵى سه‌ره‌تا؟
ئه‌وه‌ى روونه ئێستا له‌گه‌ڵ 100 رۆژ پێشتر زۆر گۆڕانكاريى گه‌وره و ريشه‌يى روويانداوه، ئه‌مريكا و ئێرانى ئێستا له‌گه‌ڵ پێش 100 رۆژ و يه‌كه‌م ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌كه جياوازى زۆريان هه‌يه، هه‌م له ناوخۆى خۆيان‌دا و هه‌م له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ يه‌كتر.
ئه‌مريكا و دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژادنى نيوه‌ى يه‌كه‌مدان، راسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌رۆكايه‌تى وڵاته‌كه نييه، به‌ڵام چاره‌نووسى 435 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌كه يه‌كلاده‌كاته‌وه، ئێستا كۆمارييه‌كان خاوه‌نى 217 كورسى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن، يه‌كێكيش له كورسييه بێلايه‌نه‌كان مه‌يلى به‌لاى كۆمارييه‌كانه، له‌به‌رامبه‌ردا ديموكراته‌كان خاوه‌نى 212 كورسين، يه‌كێك له ترسه‌كانى تره‌مپ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ده‌ستدانى زۆرينه‌ى ئه‌م كورسييانه‌يه، چونكه هه‌ر له‌ده‌ستدانێك بۆ ئه‌و به ماناى كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى ئه‌و دێت له بڕياداندا، ئێستا ئه‌مريكييه‌كان جگه له‌و شه‌ڕه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵيگيرساند، له دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ليكار و گرانبوونى نرخ ناڕازين، بۆيه تره‌مپ هه‌وڵده‌دات كه‌مترين مه‌ترسيى بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رچێت.
به‌گوێره‌ى چه‌ندين راپرسيى كه له‌ناو ئه‌مريكييه‌كاندا ئه‌نجامدراوه زۆرينه‌ى خه‌ڵكى وڵاته‌كه دژى هێرشى وڵاته‌كه‌يانن بۆسه‌ر ئێران ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌يه‌كن:
به‌گوێره‌ى راپرسييه‌كى Pew Research Center 60%ـى ئه‌مريكييه‌كان دژى هێرشه‌كانى وڵاته‌كه‌يانن بۆسه‌ر ئێران و 37% له‌گه‌ڵى بوون.
به‌گوێره‌ى راپرسييه‌كى سى ئێن ئێن، ته‌نها 44%ـى ئه‌مريكييه‌كان له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانى ئه‌مريكادا بوون بۆسه‌ر ئێران و 56% له دژى بوون.
راپرسييه‌كى ديكه‌ى ئيكۆنۆميست ده‌ريخستووه كه 56%ـى خه‌ڵكى ئه‌مريكا دژى ئه‌م هێرشانه‌ن و 34% له‌گه‌ڵيدا بوون.
ئه‌م ناڕه‌زايه‌تييانه كه له ناوخۆى وڵاته‌كه دروستبوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زايه‌تييه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنى ئابوورى وڵاته‌كه واده‌كات تره‌مپ ده‌ستكراوه‌يى كه‌مببێته‌وه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران.
جگه له ناڕه‌زايه‌تييه ناوخۆييه‌كان، ئه‌مريكا له‌م شه‌ڕه‌ى كۆتايى له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ند گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا، گرنگترينيان ئه‌و رێككه‌وتنه نوێيه بوو كه له‌گه‌ڵ ئێران ئامانجييه‌تى به‌ديبهێنێت، ئه‌ويش رێككه‌وتنه بۆ ده‌ستڕانه‌گه‌يشتنى ئێران به چه‌كى ئه‌تۆميى و وه‌ك پێشتريش ئاماژه‌ى بۆ كردووه له‌و رێككه‌وتنانه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌نجامى باش و ته‌نها چه‌ند خاڵێكى كه‌ميان له ناكۆكيى له‌نێواندا ماوه‌ته‌وه، به‌ده‌ستهێنانى رێككه‌وتنێكى له‌و شێوه‌يه‌ش له‌لايه‌كى ديكه‌وه خزمه‌ت به خودى تره‌مپ ده‌كات چونكه پێشتر چه‌ند جارێك ئاماژه‌ى بۆ خراپى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى باراك ئۆباما كردبوو كه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجاميدابوو.
جگه له‌وه تره‌مپ له‌و راستييه گه‌يشت كه به كوشتنى سه‌ركرده‌كانى ئێران و هێرشى چڕ بۆسه‌ر وڵاته‌كه و توندكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان ناتوانێت چۆك به ئێران دابدات، به‌و مانايه‌ى له‌ڕێى جه‌نگه‌وه ناتوانرێت رژێمى وڵاته‌كه و سيستمى به‌ڕێوه‌بردن بگۆڕدرێت، هه‌ربۆيه پێناچێت جه‌نگێكى ديكه و جه‌نگى درێژخايه‌ن ئامانجى داهاتووى ئه‌مريكا بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى جه‌نگ ده‌يهێنێته پێش ئه‌مريكا بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانى، ئه‌و وڵاته تێچوويه‌كى زۆرى جه‌نگى كه‌وته ئه‌ستۆ، بوگوێره‌ى راپۆرتێكى پنتاگۆن، ئه‌م جه‌نگه تا كۆتايى مانگى رابردوو 29 مليار دۆلار بووه، له‌و ژماره‌يه ته‌نها له شه‌ش رۆژى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئێران 11.3 مليار دۆلار خه‌رجى له‌سه‌ر ئه‌مريكا هه‌بووه.
جگه له تێچووه راسته‌وخۆكانى جه‌نگ، قورسايى ئابوورى ديكه كه‌وته سه‌ر ئه‌مريكا به‌هۆى جه‌نگه‌وه، نرخى سوته‌مه‌ني، هۆيه‌كانى گواستنه‌وه و كه‌لوپه‌له‌كان به‌رزبونه‌وه، به‌هۆى داخستنى گه‌رووى هورمزيشه‌وه له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه نرخى به‌نزين و گاز به‌شێوه‌يه‌ك بوو كه هاوڵاتييانى ئه‌مريكا ده‌يان مليار دۆلارى زياتريان بۆ كڕينى خه‌رج كردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هێڵه‌كانى فڕۆكه‌وانى زياتر له 4.4 مليار دۆلاريان ته‌نها له سوته‌مه‌نيى فڕۆكه‌كاندا خه‌رج كردووه به‌ته‌نها له مانگى ئازار تا مانگى نيسانى ئه‌مساڵ، هه‌ربۆيه ته‌واوى زيانه‌كانى ئه‌م جه‌نگه‌ى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئێران به 100 مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
يه‌كێكى ديكه له ئاماژه‌كان كه ئه‌مجاره ئه‌مريكا به‌شدارى شه‌ڕ ناكات له‌گه‌ڵ ئيسرائيل دژى ئێران ئه‌وه‌يه كه ئه‌مريكا له يه‌كه‌مجاردا ئامانجى هه‌بوو بۆ له‌ناوبردنى توانا موشه‌كى و ئاسمانييه‌كانى ئێران و له‌ناوبردنى چه‌ند سه‌ركرده‌يه‌كى باڵاى ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵيشيدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى ئه‌تۆمي، ئێستا دواى 100 رۆژ ئه‌مريكا به‌شێكى زۆرى له‌و ئامانجانه پێكاوه و بۆ ئه‌و چيتر هێرشى راسته‌وخۆ بژارده‌يه‌كى دروست نييه و ئێستا كاتى به‌ده‌ستهێنانى زۆرترين ئامانجه بۆ ئه‌مريكا.
يه‌كێكى ديكه له‌و ئاماژانه‌ى كه پێمانده‌ڵێن ئه‌مريكا شه‌ڕى ناوێت ئه‌و ناكۆكيه‌يه كه له‌نێوان تره‌مپ و نه‌ته‌نياهۆ دروستبووه له‌باره‌ى به‌رده‌واميى هێرشه‌كانى ئيسرائيل بۆسه‌ر لوبنان، پێگه‌ى ئه‌كسيۆس له 1ـى حوزه‌يران له زارى دوو به‌رپرسى ئه‌مريكييه‌وه باسى له دروستبوونى ناكۆكييه‌ك كرد كه له‌نێوانيان و له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا دروستبووه.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌كسيۆس تره‌مپ به نه‌ته‌نياهۆى وتووه: تۆ بەتەواوی شێتبوویت. ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت. من تۆم رزگار کرد. ئێستا هەمووان رقیان لێتە. بەهۆی ئەم کارانەوە هەمووان رقیان لە ئیسرائیلە."
بەرپرسێک دەڵێت، ئەمە یەکێک بووە لە خراپترین پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ترەمپ لەگەڵ نەتەنیاهۆ لەوەتەی گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات.
ئەکسیۆس دەنووسێت: "پێدەچێت هۆکاری تووڕەییەکەی ترەمپ بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە بڕیارەکەی نەتەنیاهۆ بۆ فراوانکردنی شەڕ لە لوبنان، هەڕەشە بووە بۆ سەر تێکچوونی دانوستاندنەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران.
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەش، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، ترووس سۆشیاڵ، بڵاویکردەوە کە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران "بە خێراییەکی زۆر بەردەوامن." ره‌نگه ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌بێت چيتر ئه‌مريكا ئاماده‌ى جه‌نگى مه‌يدانى و درێژخايه‌ن نييه له‌گه‌ڵ ئێران.