ڤیژن پرێس
عێراق كه شادەماری ئابورييه‌كه‌ى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك له ناوچه‌كه، كاريگه‌ريى رووداوه‌كان له‌سه‌ر نرخى نه‌وت، به‌رز و نزمبوونه‌وه‌ى نرخ و كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى هه‌نارده، راسته‌وخۆ كاريگه‌ريى له‌سه‌ر داهاتى گشتى وڵاته‌كه ده‌كات، ئێستاش به‌هۆى ناجێگيريى دۆخى ئه‌منيى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هۆى ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و ئێران، وڵاته‌كه دووچارى ئاڵنگاريى زياتر بووه‌ته‌وه.
پێنج مانگه، جه‌نگ و ناكۆكيى نێوان ئه‌مريكا و ئێران به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ى له جه‌نگه‌كه‌ش وه‌ك لێكه‌وته دروستبووه، له هه‌مانكاتدا بووه‌ته خاڵێكى به‌هێزى ناكۆكى نێوان ئه‌مريكا و ئێران گه‌رووى هورمزه، داخستن يان سنوورداركردنى هاتووچۆى كه‌شتييه‌كان له‌م گه‌رووه‌ش راسته‌وخۆ به‌ماناى سنوورداربوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى وڵاتان دێت، عێراقيش بێبه‌ش نييه له‌م كاريگه‌رييانه، له‌پاڵ ناجێگريى دۆخى ئه‌منيى ؛ ناجێگيريى داهاتيش رووى تێكردووه.
هەناردەی نەوت
باسم محه‌مه‌د، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق لەسەر هەناردەکردنی نەوت باس لەوە دەکات، به‌هۆى سنوورداربوونى هه‌نارده‌ى نه‌وت له گه‌رووى هورمز، لە مانگی نیسانی 2026 هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق له 93 مليۆن به‌رميل نه‌وتى رۆژانه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 10 مليۆن، بەمەش کەمبوونەوەکە دەکاتە 89%.
ئەوەی روودەدات هۆكارن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى گشتى له عێراق كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبێت كێشه بۆ دابينكردنى مووچه و خه‌رجييه گشتييه‌كان دروستده‌كات، لێره‌وه ده‌بێت هه‌نگاوى حكومه‌ت ده‌ستپێبكات بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام نه‌ك به چاپكردنى زياترى دينار؛ چونكه ئه‌مه چاره‌سه‌رێكى كاتييه بۆ سڕكردنى كێشه‌كان و له داهاتوودا كێشه‌ى گه‌وره‌تر دروستده‌كات و ده‌بێته هۆى هه‌ڵاوسانى نه‌ختينه‌يى له وڵاته‌كه.
دوو بژاردە
هاوڕێ تۆفيق، یاساناس و شارەزا لە کاروباری عێراقدا، له‌باره‌ى چاره‌سه‌ره‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌م ئاڵه‌نگارييه داراييانه‌ى رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له ئێستادا عێراق له‌به‌رده‌م دوو پلاندايه، يه‌كه‌ميان قه‌رزى ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه، كه رێگا ئاسانه‌كه‌يه، دووه‌ميش لابردنى سێ سفرى سه‌ر ديناره، كه ئه‌مه‌يان رێكارى ياسايى و پلانى تۆكمه‌ی ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردن.
ئه‌گه‌ر عێراق بير له قه‌رزى ناوخۆيى يان ده‌ره‌كيى بكاته‌وه به‌وه ده‌بێت كه له بانكه‌كانى ناوخۆى وڵات، يان له وڵاتانى ده‌ره‌وه قه‌رز وه‌ربگرێت، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ماوه‌يه‌كى كاتيى پاره‌ى پێويست ده‌هێنێته وڵاته‌كه و له لێوارى قه‌يران رزگارى ده‌كات، به‌ڵام له داهاتوودا عێراق ناچار به دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سووده‌ى ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه، كه ئه‌مه‌ش بارگرانييه‌كى ديكه‌يه بۆسه‌ر وڵاته‌كه.
هه‌نگاوى دووه‌م، لابردنى سێ سفرى سه‌ر دينارى عێراقييه، واتا بچووككردنه‌وه‌ى ژماره له‌سه‌ر پاره‌ى وڵات، به‌و مانايه‌ى (50000) دينار ده‌كرێته (50) دينار يان بڕى 1 مليار گۆڕانكارييه‌كه‌ى ده‌بێته 1 مليۆن، ئامانجى ئه‌م هه‌نگاوه پاراستنى به‌هاى ديناره له‌گه‌ڵيدا ئامانجێكى ديكه‌ش هه‌يه، ئه‌ويش گۆڕينى به‌هاى ديناره به‌رامبه‌ر به دۆلار و جێگيركردنييه‌تى به (150) دينارى عێراقى.
لابردنی سێ سفر لەسەر دیناری عێراقیی؛ واتە بچووککردنەوەی ژمارە نووسراوەکانی پارە، بەبێ گۆڕینی بەهای راستەقینەی سامانی خەڵک.
بۆ نموونە، ئەگەر سێ سفر لاببرێت:
- 50,000 دیناری کۆن دەبێتە 50 دیناری نوێ
- یەک ملیار دیناری کۆن دەبێتە یەک ملیۆن دیناری نوێ
- مووچەی 1,000,000 دیناری کۆن دەبێتە 1,000 دیناری نوێ
بەڵام لە هەمان کاتدا نرخی کاڵا، مووچە، قەرز، پاشەکەوت و هەموو پابەندییە داراییەکان بە هەمان رێژە دەگۆڕدرێن، بۆیە ئەم پرۆسەیە هیچ کەسێک دەوڵەمەندتر یان هەژارتر ناکات.
باسكردنى لابردنى ئه‌م سێ سفره، ئاسانه، به‌ڵام ئه‌نجامدانه‌كه‌ى پرۆسه‌يه‌كى گه‌وره‌ى داراييه و پێويستى به بنه‌ماى ياسايى هه‌يه، به وته‌ى هاوڕێ تۆفيق، ئه‌م هه‌نگاوه پێويستى به پاڵپشتى ياسايى هه‌يه هه‌ستيارى بابه‌ته‌كه‌ش به‌جۆرێكه له‌ڕێى په‌رله‌مانه‌وه به ئاسانيى و ساده‌يى تێناپه‌ڕێت، بۆيه عه‌لى زه‌يدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بير‌ى له چاره‌سه‌رێكى ديكه كردووه‌ته‌وه.
سفری دینار و دادگاى فيدراڵى
عه‌لى زه‌يدى بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌يه، په‌ناى بۆ دادگاى باڵاى فيدراڵى عێراق بردووه، داواى كردووه بڕيارێكى لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌ربكه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران تايبه‌ت به مادده‌ى 80 بڕگه‌ى 3 كه ده‌ڵێت " ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی هەیە بریارو رێسا‌و رێنمایی دەربکات".
پرسياره‌كه‌ى عه‌لى زه‌يدى له دادگاى باڵاى فيدراڵى ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ياسايه‌ك ده‌ربكات كه ده‌سه‌ڵات نه‌داته ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بۆ ده‌ركردنى رێنمايى و ياسا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ده‌توانێن سه‌ربه‌خۆ رێسا و رێنمايى جێبه‌جێكردن ده‌ربكات؟
له وه‌ڵامێكدا بۆ عه‌لى زه‌يدى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، دادگاى فيدراڵى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه كه دەسەڵاتی دەرکردنی رێسا، رێنمایی و بڕیارە جێبەجێکارییەکان، دەسەڵاتێکی راستەوخۆی دەستووریی ئەنجومەنی وەزیرانە و پێويستى به مۆڵه‌تدانى نوێ نييه و هه‌ر بڕيارێكى ديكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى بداتێ، ته‌نها دووپاتكردنه‌وه‌ى مافه ده‌ستوورييه‌كه‌يه.
به هاتنه‌ناوه‌وه‌ى دادگاى فيدراڵى بۆ شيكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عه‌لى زه‌يدى ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تواناى نييه رێگريى له‌و بڕيارانه بكات كه زه‌يدى بۆ لابردنى سفرى سه‌ر دينارى عێراقى ده‌ريده‌كات، ئه‌و مافه به‌كارده‌هێنێت كه ده‌ستوورى وڵاته‌كه پێى به‌خشيوه و به‌مه‌ش بڕيارى راسته‌وخۆ ده‌چێته ده‌ستى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بێ ئه‌وه‌ى هيچ لايه‌نێك بتوانێت رێگريى ياسايى لێبكات.
دەسەڵاتی تەواو لای کێیە؟
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌توانێت سنور بۆ جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كانى عه‌لى زه‌يدى دابنيێت، مه‌رج و ميكانيزمه‌كانى ده‌ركردنى رێنمايى بنوسێته‌وه، كاروباره ته‌كنييه‌كان بداته وه‌زاره‌تێكى تايبه‌تمه‌ند، به‌و مانايه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ته‌واوى بڕياره‌كانى لا نييه و نابێته ده‌سه‌ڵاتێك له سه‌روو ياساوه.
هەموو ساڵێک لابردنى سفر
بڕيارى كه‌مكردنه‌وه‌ى سفر له‌سه‌ر دينارى عێراقى نوێ نييه، چه‌ندين ساڵه له وڵاته‌كه باسده‌كرێت، له توێژينه‌وه‌يه‌كدا كه له‌لايه‌ن مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ئاماده‌كراوه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه كه لابردنى ئه‌م سێ سفره، به‌ته‌نيا ناتوانێت كێشه ئابورى و داراييه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر بكات، كاريگه‌رييه‌كه‌ى ته‌نها بۆ ئاسانكردنى مامه‌ڵه‌كان ده‌بێت؛ ناتوانێت به‌هاى راسته‌قينه‌ى دينار زياد بكات.
كۆتاجار كه حكومه‌تى عێراق به فه‌رميى باسى له‌م بابه‌ته‌كردووه، حوزه‌يرانى ٢٠٢٦ بوو، حه‌يده‌ر عه‌بود، وته‌بێژى حكومه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه هيچ پلان ياخود بڕيارێكى فه‌رميى نييه بۆ لابردنى سێ سفرى سه‌ر ديناری عێراقی، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌يه‌ش بنرێت له‌ڕێگه‌ى بانكى ناوه‌ندييه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت.
له پێشنياره‌كانى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تيشدا كه له 10ـى ته‌مووز خراونه‌ته‌ڕوو، چه‌ندين هه‌نگاو پێشكه‌ش به حكومه‌ت كراون بۆ چاره‌سه‌رى كێشه داراييه‌كان كه كۆنتڕۆڵكردنى كورتهێنانى بودجه و چاكسازيى له بانكه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كورتهێنان به چاپكردنى دراوى تێدايه، به‌ڵام لابردنى سێ سفر له پێشنيازه‌كاندا نييه.
ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه، ته‌نها داواكارييه‌كه‌ى عه‌لى زه‌يدييه له دادگاى فيدراڵى بۆ شيكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى له ده‌ركردنى بڕيار و رێنمايى، به‌ڵام پاشخانى زه‌يدى له كارى بازرگانى و كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كه زۆرترين باسى ئابورى تێدابوو، ره‌نگه ئاماژه‌يه‌ك بێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌رۆك وه‌زيرانه نوێيه، گۆڕانكاريى ئابورى گه‌وره له وڵاته‌كه دروستبكات.