ڤيژن پرێس
له جيهاندا، سێ ئايينى سه‌ره‌كيى، زۆرترين شوێنكه‌وته و په‌يڕه‌ويكارانيان هه‌يه، نوێترين توێژينه‌وه پێمان ده‌ڵێت، ئايينى مه‌سيحى به 2.3 مليار شوێنكه‌وته‌وه رێژه‌ى 28.8%ـى باوه‌ڕدارانى جيهان پێكده‌هێنێت و پله‌ى يه‌كه‌مى له جيهاندا وه‌رگرتووه، له‌دواى ئايينى مه‌سيحى، ئيسلام دووه‌م ئايينه بۆ هه‌بوونى زۆرترين شوينكه‌وتوو، 2 مليار كه‌س په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ن و 25.6%ـى هه‌موو په‌يڕه‌وكارانى جيهانن، دواى ئه‌وانيش ئايينى هيندوس دێت كه 14.1%ـى باوه‌ڕدارانى ديهان شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و ئاينه‌ن و 1.9 مليار كه‌سن.
دوای زیاتر لە 1455 ساڵ، لە لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام (د.خ) و بڵاوکردنەوەی ئایینەکەی، ناوەندەکانی توێژینەوەی جیهان پێشبینی دەکەن لە 75 ساڵی داهاتوودا ژمارەی موسڵمانان بگاتە زیاتر لە سێ ملیار کەس و ببێتە ئایینی پەیڕەوکراوی یەکەم لەسەر ئاستی جیهان.
وەچەخستنەوەی زۆر، پابەندبوون و دەستگرتن بە پاراستنی خێزان و منداڵ، کەمیی تێکڕای تەمەنی مسوڵمانان، کۆچی مسوڵمانان بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، هۆکاری گەشەی خێرای ئایینی ئیسلامە لە جیهاندا.
له‌دايكبوونى په‌يامبه‌ر
1هه‌زار و 455 ساڵ به‌ر له‌ئێستا، له شارى مه‌ككه (محه‌مه‌د كوڕى عه‌بدوڵڵاى كوڕى عه‌بدولموته‌ڵيب) (د.خ) له‌دايكبوو، پێش هاتنه دنيای، باوكى له‌ده‌ستدابوو، هێشتا منداڵێكى بچووك بوو؛ ته‌مه‌نى نه‌ببووه دوو ساڵان دايكيشى له‌ده‌ستدا، گۆشكردنى له‌لايه‌ن باپيرييه‌وه به‌ناوى (عه‌بدولموته‌ڵيب كوڕى هاشم) بوو، به‌ڵام زۆرى نه‌برد و كاتێك ته‌مه‌نى بووه هه‌شت ساڵان، باپيريشى له‌ده‌ستدا، ئه‌م منداڵه بچووكه كه هێشتا نه‌بووه‌ته 10 ساڵان، ده‌چێته لاى مامى (ئه‌بو تاڵيب) و له‌وێ به‌خێو ده‌كرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ته‌مه‌نى منداڵيدا دايك و باوكى له‌ده‌ستداوه، پەیامبه‌رى ئيسلام، له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌وه به‌خێوكراوه، هه‌ربۆيه خاوه‌نى دوو دايكى شيرييه به ناوه‌كانى (حه‌ليمه سه‌عدىیە و سوه‌يبه) له‌گه‌ڵيشيدا نزيكه‌ى 10 خوشك و براى شيريى هه‌يه.
پەیڕەوی یەکتاپەرستی
محه‌مه‌دی پەیامبەر، پێش ئه‌وه‌ى په‌يامى ئيسلامى پێبدرێت، يه‌كتاپه‌رست بووه و له‌سه‌ر رێبازى ئيبراهيم پێغه‌مبه‌ر بووه، يه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى بتپه‌رستى ره‌تكردووه‌ته‌وه، له ته‌مه‌نى 25 ساڵيدا له‌گه‌ڵ (خه‌ديجه‌ى كچى خوه‌يليد) هاوسه‌رگيريى کردووە كه جگه له ئيبراهيم؛ دايكى هه‌موو منداڵه‌كانى بووه، دواتريش چه‌ند خێزانێكى ديكه‌ى پێكهێناوه، بووه‌ته باوكى سێ كوڕ به ناوه‌كانى (قاسم، عه‌بدوڵڵا، ئيبراهيم) و چوار كچ به ناوه‌كانى (زه‌ينه‌ب، روقيه، ئوم كه‌لسوم، فاتيمه).
پەیامبەر محه‌مه‌د(د.خ) لە تەمەنی گەنجیدا بە دەستپاکی و رەوشتە بەرزەکەی ناسرابوو و نازناوی "ئەلئەمین" (متمانەپێکراو)ی پێ‌درابوو، لەڕێگەی فریشتە جوبرائیلەوە پەیامی خوای گەورەی پێگەیشت و بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی یەکتاپەرستیی (تەوحید)، ئاشتەوایی و رەوشتی جوان رەوانە کرا.
سەرەتای پەیامبەریی
کاتێک پەیامبەر محه‌مه‌د (د.خ) گەیشتە تەمەنی 40 ساڵی، خەڵوەت و پەرستشى لە ئەشکەوتی حەڕڕا دەکرد، لەوێدا لەڕێگەی فريشتە جوبرائیلەوە یەکەم ئایەتی قورئانی پیرۆز (سورەتی العلق) بۆ دابەزی و پەیامی پێغەمبەرایەتی پێگەیشت، کە تێیدا فەرمانی خوای گەورەی پێگەییشت بۆ راگەیاندنی پەیامی یەکتاپه‌رستى.
لێره‌وه قۆناغى بانگه‌واز بۆ ئايينى ئيسلام له‌لايه‌ن پەیامبەر محه‌مه‌د (د.خ) و هاوه‌ڵانى ده‌ستيپێكرد، دژايه‌تيكردنى په‌يامى ئيسلام ، ساڵانێكى دوورودرێژى خاياند، به‌ڵام دانايى و كۆڵنه‌دان و ده‌ستگرتن به په‌يامى خوداوه وايكرد، ئايینى ئيسلام نه‌ك ته‌نیا به‌ره‌و كۆتايى نه‌چێت، به‌ڵكو ببێته په‌يامێك كه هه‌زاران ساڵيش دواى نه‌مانى په‌يامبه‌ره‌كه‌ى، زيندوو بێت و به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندا بێت.
په‌يامه هه‌زار ساڵييه‌كه
ئێستا ئايينى ئيسلام له جيهاندا، دواى ئايينى مه‌سيحى پله‌ى دووه‌مى شوێنكه‌وتووانى هه‌يه، ژماره‌ى موسوڵمانان گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى 2 مليار كه‌س، كه ده‌كاته نزيكه‌ى 25.6%ـى كۆى دانيشتووانى جيهان، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى ئامارێك كه له‌لايه‌ن سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى (Pew) ئه‌نجامدراوه.
دابه‌شبوونى ئايينەکە
مسوڵمانان له سه‌رانسه‌رى جيهان بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرترين ژماره‌ى شوێنكه‌وتووان له وڵاتانى ئاسيادان، وه‌ك (ئه‌نده‌نوسيا، پاكستان، هيندستان و به‌نگلاديش) موسڵمانانى ئه‌م وڵاتانه به‌ته‌نیا 59%ـى كۆى مسوڵمانانى جيهان پێكده‌هێنن.
ئه‌نده‌نوسيا، زۆرترين موسڵمانى له‌سه‌ر ئاستى جيهان تێدا ده‌ژى، ژماره‌ى موسوڵمانان زياتر له 239 مليۆن كه‌سن، دواتر پاكستان دێت به 227 مليۆن و هندستان به 213 مليۆن، به‌نگلاديشيش به 151 مليۆن موسڵمان له پله‌ى چواره‌مى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه زۆرترين مسوڵمانى تێدا ده‌ژى.
جگه له ئاسيا، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا، ژماره‌يه‌كى زۆرى مسوڵمانيان تێدايه، له زۆرينه‌ى وڵاتانى ئه‌م دوو ناوچه‌يه ئيسلام ئايينى زۆرينه‌يه و 21%ـى كۆى مسوڵمانانى جيهانيان تێدا ده‌ژين.
ئه‌فريقاى باشوور به‌ته‌نیا 18%ـى موسڵمانانى جيهانى تێدايه، يه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى رێژه‌ى ئايينى ئيسلام به‌خێرايى گه‌شه‌ى تێدا ده‌كات.
ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌مترين شوێنكه‌وتووانى ئايينى ئيسلاميیان تێدايه ئه‌وروپا و ئه‌مريكايه، لە ئەوروپا، مسوڵمانان نزیکەی 6٪ بۆ 7٪ـی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنن (زیاتر لە 45 ملیۆن کەس)، کە زۆرترین رێژەیان لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و روسیان.
لە ئەمریکای باکوور، موسڵمانان نزیکەی 2٪ـی دانیشتووان پێکدەهێنن و یەکێکە لە کەمینە گەشەسەندووەکان.
ئيسلام ده‌بێته يه‌كه‌م
به‌گوێره‌ى ئامارەکانی سەنتەری توێژینەوەی پیو (Pew Research Center) كه سه‌نته‌رێكى توێژينه‌وه‌ى ئه‌مريكييه، چاوه‌ڕێده‌كرێت تاوەکو ساڵى 2100 ئيسلام ببێته يه‌كه‌م ئايين له‌سه‌ر ئاستى جيهان له‌ڕووى ژماره‌ى په‌يڕه‌وكارانييه‌وه و رێژه‌ى شوێنكه‌وتووانى بگاته زياتر له 3 مليار كه‌س.
گەشەکردنی خێرا
گەشەکردنی خێرای ئایینی ئیسلام لە سەر ئاستی جیهان، دیاردەیەکە لەلایەن ناوەندە توێژینەوە جیهانییەکانى وەک ناوەندی توێژینەوەی پیو، بە ووردی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، سه‌ربارى پته‌ویى په‌يامى ئايينه‌كه هۆکارەکانی ئەم گەشەسەندنە فرەچەشنە دەگەڕێنەوە بۆ هۆکارگەلێكى وەک دیمۆگرافی، کۆمەڵایەتی و فیکری كه به‌مشێوه‌يه دياريكراوه:
رێژه‌ى لەدایکبوون
بەپێی ئامارە دیموگرافییەکان، تێکڕای منداڵبوون لەنێو ژنانی موسڵماندا لە سەر ئاستی جیهان بەرزترینە، بەراورد بە پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە كه به تێكڕايى ده‌كاته 2.9 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك، ئه‌م رێژە بەرزەی منداڵبوون هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ژمارەی پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام بەشێوەیەکی سروشتی گەشە بکات.
تێكڕاى ته‌مه‌نى مسوڵمانان
موسڵمانان خاوەنی گەنجترین پێکهاتەی دانیشتووانن لە جیهاندا، تێکڕای تەمەنی ناوەندیی لەنێو موسڵماناندا نزیکەی 9 ساڵ گەنجترە لە تێکڕای تەمەنی ناوەندیی لە ناوچە و ئایینەکانی دیکەی جیهان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى بەردەواميى گەشەی دیمۆگرافی بۆ ماوه‌يه‌كى دوورودرێژ.
كۆچى مسوڵمانان
کۆچی بەشێک لە مسوڵمانان لە ناوچەکانی خۆیانەوە بۆ ئەوروپا، ئەمریکای باکوور و وڵاتانی دیکە، وایکردووە لە کایەی دیموگرافی ئەو ناوچانەش گۆڕانکاریی بەسەردا بێت، بەهۆی ئەوەی نەوەی نوێی کۆچبەران و خێزانەکانیان هەندێکجار رێژەی منداڵبوونیان لە دانیشتوانە رەسەنەکانی ئەو وڵاتانە زیاترە، ئەمەش وایکردووە کاریگەريى لەسەر گەشەی گشتیی ژمارەی موسڵمانان هەبووە لەو کیشوەرانەدا.
پێکهاتەی خێزان
لە زۆربەی کۆمەڵگە مسوڵمان نشینەکاندا، بەها کۆمەڵایەتییەکان، گرنگییەکی زۆر بە دامەزراندنی خێزان، هاوسەرگیری و خاوەندارێتیی منداڵ دەدەن، کە ئەمەش رێگرە لە دابەزینی خێرای رێژەی دانیشتووان کە لە هەندێک وڵاتی پێشکەوتوودا دەبینرێت.