نزيك ده‌بێته‌وه له هه‌زار و 500 رۆژ، شه‌ڕى زه‌مينى و ئاسمانى له نێوان روسيا و ئۆكرانيا ده‌ستيپێكردووه، ئه‌م جه‌نگه جگه له زيانه گيانيى و مادديه‌كانى نێوان هه‌ردولا، زيانى بۆ ته‌واوى جيهانيش هه‌بو، له‌ڕوى ئابورى و وزه و سه‌قامگيرييه‌وه زيانى زۆرى لێكه‌وته‌وه، شه‌ڕ تا ئێستا گه‌رمه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كانيش بۆ راگه‌ياندنى ئاشتى به‌رده‌وامن، به‌ڵام هيچيان به ئاڕاسته‌ى ئاشتى نه‌گه‌يشتوه‌ته بنبه‌ست و هيچيان لێ سه‌وز نه‌بووه.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، پێش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌م پۆسته باڵايه، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى كۆتايى به ئاگرى شه‌ڕى نێوان روسيا و ئۆكرانيا ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه‌ى 18ـى ئابى رابردوو ده‌ريخست كه جه‌نگه‌كه له‌وه قورس‌تر و قوڵتره وا به‌ئاسانى كۆتايى بێت.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى ئه‌و وڵاته، له ئاب،ى رابردوو هه‌شت سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى له كۆشكى سپى له‌به‌رده‌م خۆى كۆكرده‌وه، ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى چڕكرده‌وه كه مێژوويه‌كى جياواز بۆخۆى تۆمار بكات و كۆتاييهاتنى جه‌نگى نێوان روسيا و ئۆكرانيا رابگه‌يه‌نێت، به‌ڵام وه‌ك رونبوه‌وه جگه له دياريكردنى واده‌يه‌ك بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه له داهاتودا هيچى دى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه روينه‌دا.
ئێستا زياتر له 100 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه و زياتر له هه‌زار رۆژيش به‌سه‌ر شه‌ڕى نێوان روسيا و ئۆكرانيا تێپه‌ڕيوه، له‌وكاته‌وه تا ئێستا هێرشه‌كانى هه‌ردولا بۆسه‌ر يه‌كتر به‌رده‌واميان هه‌يه به‌تايبه‌ت له هه‌رێمى دۆنتێسك، تا ئێستا وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌ريتانيا و ئه‌مريكا به‌رده‌وامن له هاوكاريكردنى ئۆكرانيا له‌ڕوى سه‌ربازييه‌وه به دابينكردنى موشه‌كى دورهاوێژ و به‌هێزكردنى سيستمى به‌رگريى ئاسمانى ئۆكرانيا، ئه‌مه جگه له هاوكارييه مادييه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته.
له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى 27 وڵاتى ئه‌ندام له يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر 19ـهه‌مين پاكێجى سزاكانيان بۆسه‌ر روسيا رێككه‌وتن، ئه‌و وڵاتانه تا ئێستاش سورن له‌سه‌ر هاوكارييه‌كانى ئۆكرانيا و درێژه‌دانيان به فشاره‌كانيان له‌سه‌ر روسيا بۆ پشتيوانيكردنى ئۆكرانيا.
ساڵی رابردوو، ڤۆلۆديمێر زێلينسكى سه‌رۆكى ئۆكرانيا جارێكى ديكه سه‌ردانى كۆشكى سپى كرده‌وه و له‌وێ داواى له سه‌رۆكى وڵاته‌كه كرد كه موشه‌كى جۆرى تۆماهۆكيان پێبدرێت تا بتوانن له به‌رگريكردن له خۆيان به‌كاريبهێنن، به‌ڵام تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه راده‌ستكردنى چه‌كى قورس به ئۆكرانيا هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاييهێنان به جه‌نگه‌كه خاو ده‌كاته‌وه و جه‌ختيشيكرده‌وه كه ده‌يه‌وێت كۆتايى به‌م شه‌ڕه بهێنرێت بێئه‌وه‌ى پێويست بكات چه‌كى تر‌ى قورس راده‌ستى ئۆكرانيا بكرێت.
ئۆكرانيا ده‌ڵێت: ئامانجمانه به خێرايى كۆتايى به‌م جه‌نگه بهێنين
ڤۆلۆديمێر زێلينسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانيا ئاشكرايكرد؛ شاندێكى دانوستانكاريى وڵاته‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتنى خێرا بۆ كۆتاييهاتنى جه‌نگ به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێكه‌وتون، تيمه‌كه به سه‌ركردايه‌تى رۆسته‌م عه‌ميرۆف، وه‌زيرى پێشوى به‌رگرى ئۆكرانيا ده‌بێت و ئه‌م گۆڕانكارييه له كۆتا چركه‌كاندا له كييڤ ئه‌نجامدرا.
زێلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانيا له‌وباره‌يه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى ئێكس نوسيويه‌تى: ئه‌ركه‌كه‌مان رون و ئاشكرايه و ئامانجمانه به خێرايى و كاريگه‌ريى كۆتايى به‌م جه‌نگه بهێنين.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه كه له رابردودا كيڤ به‌وپه‌ڕى تواناوه گفتوگۆى بنياتنه‌رانه‌ى له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئه‌نجامداوه، جه‌ختيشيكردووه‌ته‌وه كه ئۆكرانيا كارده‌كات له‌پێناو ئاشتى بۆ پاراستنى كه‌رامه‌ت.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا ئاشكرايكرد؛ رۆژى دووشه‌ممه سه‌رۆكيى وڵاته‌كه له پاريس ميوانداريى زێلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانيا ده‌كات و بڕياره له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆ له‌باره‌ى مه‌رجه‌كانى ئاشتى بۆ كۆتاييهاتنى ئه‌م جه‌نگه درێژخايه‌نه بكه‌ن.
ژان نۆوێڵ بارۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌باره‌ى ئه‌م ديداره‌ى سبه‌ينێى نێوان ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌وه ده‌ڵێت، ئاشتى له‌به‌رده‌ستدايه، ئه‌گه‌ر ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى روسيا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و خه‌ياڵى پوچه‌ى ببێت كه ده‌يه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ژێرده‌سته‌كردنى ئۆكرانياوه يه‌كێتى سۆڤيه‌ت زيندو بكاته‌وه.
به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه نزيكه‌ى 10 مليۆن ئۆكرانى ئاواره بون
زيانه‌كانى ئه‌م جه‌نگه‌ى نێوان روسيا و ئۆكرانيا به‌هۆى شاردنه‌وه‌ى ئاماره‌كانه‌وه روون نيهيه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى پشتڕاستكراونه‌ته‌وه تا ئێستا زياتر له 350 هه‌زار سه‌ربازى روسيا و زياتر له 400 هه‌زار سه‌ربازى ئۆكرانيا كوژراون.
زيانه مادييه‌كان له‌لايه‌ن روسياوه به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه له‌ده‌ستدانى زياتر له 11 هه‌زار تانك و 23 هه‌زار كه‌ره‌سته‌ى جه‌نگيىى بوه ئۆكرانياش زياتر له پێنج هه‌زار تانك و هه‌زاران كه‌ره‌سته‌ى ديكه‌ى جه‌نگيى له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا روسيا 19%ـى خاكى ئۆكرانياى داگير كردوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى 40%ـى كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى غازى ئۆكرانياى له‌ناوچون.
هه‌ر به‌هۆى ئه‌م جه‌نگه‌وه نۆ مليۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتى ئۆكرانيى له ناوچه‌كانيان دوركه‌وتونه‌ته‌وه و ئاواره بون له‌و ژماره‌يه پێنج مليۆنيان بونه‌ته په‌نابه‌ر له وڵاتانى ديكه، به‌هۆى سياسه‌ت و جه‌نگى روسياشه‌وه، ئه‌و وڵاته 800 هه‌زار هاوڵاتيى خۆى له‌ده‌ستداوه وئه‌و هاوڵاتيانه وڵاته‌كه‌يان چۆڵكردووه.
ئه‌م جه‌نگه له‌ڕووى ئابورييه‌وه زۆر له‌سه‌ر روسيا كه‌وتووه، به‌پێي خه‌مڵاندنه‌كان روسيا تا ئێستا زياتر له 450 مليار دۆلارى خه‌رجكردووه، له ساڵى 2022ـيشه‌وه تا ساڵى رابردو وڵاتانى پشتيوان له ئۆكرانيا زياتر له 310 مليار دۆلاريان بۆ پشتيوانى سه‌ربازى و دارايى و ته‌ندروستيان خه‌رجكردووه، به وته‌ى وه‌زيرى به‌رگرى ئۆكرانياش تێچوى رۆژانه‌ى ئه‌م شه‌ڕه نزيكه‌ى 172 مليۆن دۆلاره.
روسيا ده‌يه‌وێت ئۆكرانيا ده‌ست له خاكه‌كه‌ى به‌ربدات و ئۆكرانياش گه‌ره‌نتى ئه‌منى ده‌وێ
روسيا له‌به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئۆكرانيا داوا ده‌كات ئه‌و خاكه‌ى له‌ماوه‌ى نێوان جه‌نگدا ده‌ستى به‌سه‌رداگرتون وه‌ك به‌شێك له وڵاته‌كه‌ى بناسێنرێت، به‌تايبه‌ت له هه‌ر چوار هه‌رێمى دۆنتێسك و لۆهانسك و خێرسۆن و ژاپۆريژيا، ده‌شيه‌وێت ئۆكرانيا به‌ته‌واويى ده‌ستبه‌ردارى ويستى بێت بۆ ئه‌ندامبونى له ناتۆ و ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تيانه‌ش خراونه‌ته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى لاببرێن و ئازادجيش بدرێت به‌و هاوڵاتييه روسيانه‌ى له ئۆكرانيا ده‌ژين بۆ ده‌ربڕينى ڕا و ده‌نگى خۆيان.
له به‌رامبه‌ردا ئۆكرانيا داوا ده‌كات ته‌واوى هێزه سه‌ربازييه‌كانى روسيا له خاكه‌كه‌ى بكشێنه‌وه، داواش ده‌كات گه‌ره‌نتى ئه‌منيى پێبدرێت كه روسيا جارێكى ديكه ئازادانه نه‌توانێت هێرش بكاته‌سه‌ر خاكه‌كه‌يان داواش ده‌كات ته‌واوى ديله‌كانيان راده‌ستبكرێته‌وه تا له‌به‌رامبه‌ردا ئۆكرانياش ته‌واوى ديله‌كانى روسيا ئازاد بكات و ئه‌و هاوڵاتييانه‌ش بگه‌ڕێنرێنه‌وه كه به‌زۆر له‌لايه‌ن روسياوه براونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه جه‌نگه به‌كوێ ده‌گات؟
هه‌وڵى ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌رده‌وامه بۆ كۆتاييهاتنى جه‌نگه درێژخايه‌نه‌كه‌ى نێوان ئۆكرانيا و روسيا، گه‌ڕی دووه‌می كۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌كه‌ی نێوان (ئه‌مریكا و روسیا و ئۆكرانیا)ش له ئیمارات بێ هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتو كۆتاییهات، ته‌نها له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 314 دیل رێككه‌وتن، بڕیاره گه‌ڕێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له مه‌یامی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت؛ روون نييه كێ ده‌ستبه‌ردارى كام داوايه‌ى ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ش جه‌نگ به‌رده‌واميى هه‌يه و ئاشتى له‌نێوان ئه‌م كۆنه قينه‌ى روسيا و ئۆكرانياش به‌رقه‌رار نابێت.
ئه‌مریكا حوزه‌یرانی ئه‌مساڵی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان مۆسكۆ و كییڤ دیاریكردووه، فشارێكی زۆریش هه‌یه له ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه بۆ راگه‌یاندنی ئاشتی. تا ئێستاش هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا به‌رده‌وامی هه‌یه و پێشره‌وی له به‌شێك له ناوچه‌كانی ئۆكرانیاش كردووه.