له نێوه‌ندى ئه‌و گۆڕانكارييه قوڵه‌ى سيستمى دارايى جيهان به‌خۆيه‌وه بينيوه له‌نێوياندا سياسه‌ته بازرگانييه ناڕێكه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ و فراوانبونى كورتهێنانى بودجه له ئه‌مريكا، ئه‌و گومانانه‌ش له‌سه‌ر سه‌قامگيريى فيدراڵى ئه‌مريكا دروستبون، چين خۆى له‌به‌رده‌م هه‌لێكى ستراتيجى گه‌وره ده‌بينێته‌وه تا پێگه‌ى دراوه‌كه‌ى (يوان) له سيستمه بازرگانييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بچه‌سپێنێت، به‌مهۆيه‌وه سه‌رنجه‌كان ده‌چنه‌سه‌ر چين، وه‌ك يه‌كێك له‌و وڵاته زلهێزانه‌ى ده‌يه‌وێت جارێكى ديكه نه‌خشه‌ى دراوه جيهانييه‌كان بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌دواى جه‌نگى دوه‌مى جيهانييه‌وه دۆلارى ئه‌مريكى پێگه‌ى به‌رزى له‌ڕوى دراوه‌كانه‌وه به‌ده‌ستهێناوه، په‌كين له هه‌وڵدايه يوان بكاته دراوێكى نێوده‌وڵه‌تيى.
ئه‌م ويسته‌ى په‌كين بۆ باشتركردن و به‌هێزكردنى سيستمى دارايى و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستنه به دۆلارى ئه‌مريكى، به‌تايبه‌ت به‌هۆى ئه‌و گرژييه بازرگانيانه‌ى هاتونه‌ته پێشه‌وه بۆ رێگه‌ى سيستمى پاره‌دانى نێوده‌وڵه‌تى، له چوارچێوه‌يه‌كى فراوانتردا له سياسه‌تى ‘داماڵينى دۆلار‘ چين ده‌يه‌وێت له بازرگانيى و مامه‌ڵه داراييه جيهانييه‌كاندا به‌كارهێنانى دۆلار كه‌م بكاته‌وه.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و گۆڕانكارييه خێرايانه‌ى له سيستمى دارايى فره‌جه‌مسه‌رى جيهانيدا، چين له‌سه‌ر يه‌ك هێڵ هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌ويش به‌هێزكردنى پێگه‌ى يوان،ه له مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند هه‌نگاوێكى ستراتيجى گرتوه‌ته‌به‌ر كه ده‌توانين ديارترينيان به‌مانه دياريبكه‌ين:
-چين هه‌وڵده‌دات بڕى قه‌رز به يوان زياد بكات: به‌هۆى ويستى لايه‌نه باڵاده‌سته‌كانى چين بۆ زيادكردنى ئاڵوگۆڕ به يوان، په‌كين هه‌وڵده‌دات كۆمپانيا بازرگانييه‌كان هان بدات يوان له ئاڵوگۆڕ و پاره‌دان په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌مه‌ش خواستى قه‌رزكردن له وڵاته تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوه‌كان به دراوى يوان زياد ده‌كات و له‌وڕێيه‌وه چين هه‌وڵده‌دات تێچوى پاره‌دان و كه‌م بكاته‌وه و يه‌ده‌گى دراوى وڵاته‌كانيش هه‌مه‌چه‌شن بكات، تا ئێستا ئه‌و وڵاته له زياتر له 70 ده‌سه‌ڵاتى دراو يوانيان وه‌ك دراوى يه‌ده‌گ هه‌يه و به‌مه‌ش دامه‌زراوه داراييه جيهانييه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌يكه‌لى دراوه‌كانيان دابڕێژنه‌وه، هانى كۆمپانياكانيش ده‌ده‌ن خۆيان له‌گه‌ڵ ژينگه‌يه‌كى بازرگانى فره دراويدا بگونجێنن.
-بانكى ناوه‌ندى چين رێژه‌ى ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كانى به يوان به‌رزكردوه‌ته‌وه: له ئايارى 2025 بانكى ناوه‌ندى چين داواى له بانكه گه‌وره‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد رێژه‌ى به‌كارهێنانى يوان له مامه‌ڵه بازرگانييه‌كانيان زياد بكه‌ن، بانكى هاوڵاتييانى چين (PBC) بڕى ئاڵوگۆڕى مامه‌ڵه بازرگانييه‌كان به يوان له 25% بۆ 40% به‌رزكرده‌وه، ئه‌م بڕياره‌ى بانكى ناوه‌ندى چين له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆره‌ملێ نييه بۆ بانكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام ئه‌و بانكانه‌ى پێوه‌ى پابه‌ند نابن له هه‌ڵسه‌نگاندنێكى كه‌متريان بۆ ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له داهاتودا كاريگه‌ريى نه‌رێنى له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنيان دروست ده‌كات.
-پشكى يوان له پاره‌دانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان زياديكردوه: له ساڵى 2022ـوه‌وه پشكى دراوى چين له پاره‌دانه نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا دوو هێنده زياديكردوه، ئه‌ويش به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له په‌يكه‌رى ئابورى ناوخۆييدا كردويانه، رێژه‌ى بازرگانيكردنى چين به دراوه ناوخۆييه‌كه‌ى بۆ زياتر له 30% زياديكردوه له‌كاتێكدا ئه‌م ڕێژه‌يه له ساڵى 2019 ته‌نها 14% بوه،ئێستا چين 50%ـى ئاڵوگۆڕه‌كانى له‌ڕێگه‌ى حه‌واڵه‌وه ئه‌نجام ده‌دات كه ساڵى 2010 ئه‌و رێژه‌يه ته‌نها 1% بو، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌يه كه ره‌زامه‌ندى بۆ وه‌رگرتنى دراوى يوان له وڵاتانى ديكه‌وه زياديكردوه و له‌ڕوى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه ئه‌و دراوه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
-به‌كارهێنانى سيستمى حه‌واڵه له‌نێوان بانكه‌كاندا: سيستمى حه‌واڵه لەڕێی سیستمی (CIPS) يه‌كێكه له ستراتيجييه دياره‌كانى چين بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان، كه وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌كيش بۆ تۆڕى (SWIFT)ـى رۆژئاوايى داده‌نرت، ئه‌م سيستمه‌ى چين له ساڵى 2015ـه‌وه دانراوه به‌خێرايى گه‌شه‌ى سه‌ندوه و تا سه‌ره‌تاى ساڵى 2024 52.9%ـى پاره‌دانه‌كانى چين بۆ ده‌ره‌وه له‌مڕێيه‌وه ئه‌نجامدراوه و دۆلارى تێپه‌ڕاندوه كه ئه‌و رێژه‌كه‌ى 42.8%ـه، زياتر له هه‌زار و 700 بانك به‌شدارى ئه‌م سيستمه‌يان كردوه بانكه‌كان به‌شى تايبه‌تيان به پاره‌دانى يوان كردوه‌ته‌وه و ئێستا دامه‌زراوه داراييه‌كانى توركياش به‌شداريان له‌م سيستمه كردوه.
-چين وه‌به‌رهێنانى له يوانى ديجيتاڵى زيادكردوه: (e-CNY) دراوى ديجيتاڵى بانكى ناوه‌ندى چينه، يه‌كێكه له سه‌ره‌كيترين ستراتيجييه‌كانى چين له به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان، به‌هاى ئاڵوگۆڕه‌كانى چين به‌م دراوه ئه‌ليكترۆنييه 7.3 ترليۆن دۆلارى تێپه‌ڕاندوه له‌گه‌ڵيشيدا ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م دراوه گه‌يشتوه‌ته زياتر له 260 مليۆن به‌كارهێنه‌ر.
-خسته‌گه‌ڕى سيستمى پاره‌دانى ئه‌ليكترۆنى نابانكيى: له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى دراوى يوانى ديجيتاڵى، چين پاره‌دانى ئه‌ليكترۆنى نابانكيى فراوان كردووه كه له‌ڕێى (QR codes) به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌توانن له بازاڕه گشتييه‌كان به يوان كڕين بكه‌ن، ئێستا هه‌نگاويش ده‌نێت كه ئه‌م سيستمه له حه‌واڵه‌كانيشدا زياد بكات له‌ڕێى پرۆژه‌ى (mBridge) كه ئه‌م كاره له‌ڕێى بانكه نێوده‌وڵه‌تيى و بانكه ناوه‌ندييه جيهانييه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، به‌مه‌ش له‌و روسياوه بۆ كينيا ده‌توانن جگه له دۆلار ئاڵوگۆڕ به دراوى ديكه‌ش بكه‌ن (يوان) كه پێشتر ئه‌م وڵاتانه به ملياره‌ها دۆلاريان ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و ئێستا چين هانى بانكه ناوخۆييه‌كانى ده‌دات به‌كارهێنانى ئه‌م سه‌كۆيه زياد بكه‌ن.
-دامه‌زراندنى تۆڕێك بۆ رێككه‌وتنى دوولايه‌نه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو: چين ژێرخانه ئابورييه‌كه‌ى به بنياتنانى تۆڕێك بۆ رێككه‌وتنى ئاڵوگۆڕى دوولايه‌نه‌ى دراو به‌هێز كردوه و ئه‌م كاره‌ش تا ئێستا له‌گه‌ڵ 30 ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام داوه، له‌مڕێيه‌وه رێگه ده‌درێت به بانكه ناوه‌ندييه‌كان به يوان قه‌رز بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دراوى ناوخۆى وڵاته‌كه‌يان، له ئايارى 2023 چين و به‌رازيل رێككه‌وتنێكێان ئه‌نجامدا به ئه‌نجامدانى ئاڵوگۆڕه بازرگانييه‌كانيان به دراوى ناوخۆيى وڵاته‌كه‌يان و دواى به‌رازيل ئه‌رجه‌نتينيش هه‌مان رێككه‌وتنى ئه‌نجامدا.
-دامه‌زراندنى تۆڕى سه‌لامه‌تى دراو هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى: چين له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ستراتيجيه‌تى به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان، كۆى 4.5 ترليۆن يوان كه ده‌كاته 630 مليار دۆلارى ئه‌مريكى له‌شێوه‌ى هێڵى ئاڵوگۆڕ به‌نێو جيهاندا درێژكردوه‌ته‌وه بۆ 32 بانكى ناوه‌ندى له جيهاندا، له‌م ئاڵوگۆڕه‌دا دراوه‌كان به به‌هاى دياريكراوى دراوه‌كان ئاڵوگۆڕيان پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌يه له‌مڕێيه‌وه بانكه ناوه‌ندييه‌كان له‌كاتى فشارى ئابوريدا ده‌توانن دراوى بيانى به‌ده‌ستبهێنن تا دامه‌زراوه‌كانيان پاره‌ى كاش به‌ده‌ستبهێنن، هێشتا ئه‌م ستراتيجيه‌ته‌ى چين نوێيه، به‌ڵام ده‌كرێت به به‌رده‌واميدان به‌م سياسه‌ته له داهاتودا وڵاتان يوان وه‌ك دراوى يه‌ده‌گى جێى متمانه به‌كاربهێنن.
-وڵاتانى بيانى قه‌زردانيان به حكومه‌ته‌كان و كڕينى پشكه‌كانيان كردوه به يوان: له ته‌مموزى 2025 هه‌نگاريا به بڕى 5 مليار يوان سه‌نه‌دى له پاندا كڕيوه، كه كۆمه‌ڵه سه‌نه‌دێكن به يوانى چينى دانراون و له ده‌ره‌وه‌ى چين ده‌رده‌چن و به دراوى چينى پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌لايه‌كى ديكه‌وه كۆمپانياى وزه‌ى روسيا له ئه‌يلولى 2025 ره‌زامه‌نديداوه به ده‌رچواندنى زه‌مانه‌تنامه به يوان، كينياش به نيازه قه‌رزه دۆلارييه‌كانى له چين له دۆلاره‌وه بۆ يوان بگۆڕێت.
- له ئابى 2025 هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى دراوه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ ئوستراليا رێككه‌وتنێكى ئه‌نجامدا، قه‌رزى به بڕى 14.2 مليار يوان كه ده‌كاته 1.98 مليار دۆلارى ئه‌مريكى دايه كۆمپانياى (فۆرتيسكۆ) كه كۆمپانياى زه‌به‌لاحى ئاسنه له ئوستراليا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى مێژويى بو بۆ چين كه گه‌وره‌ترين قه‌رز بو كۆمپانيايه‌كى بيانى به يوان بيكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چين به‌شێوه‌يه‌كى به‌رفراوان له هه‌وڵى به‌هێزكردنى دراوه‌كه‌يدايه، به‌ڵام هێشتاش ئاڵنگاريى دێته‌به‌رده‌مى له جێبه‌جێكردنيدا كه ده‌توانين به‌مشێوه‌يه دياريان بكه‌ين:
-هێشتا دۆلارى ئه‌مريكى له ئاڵوگۆڕى بيانييه‌كاندا هه‌ژمونێكى زۆرى هه‌يه، له ساڵى 2022 دۆلار هه‌ژمونى به‌سه‌ر 88%ـى ئاڵوگۆڕى دراوه بيانييه‌كاندا هه‌بوه، له‌به‌رامبه‌ردا يوان 7% بو، به‌گوێره‌ى پێونوێنييه‌كانيش دۆلار و يۆرۆ له دوو ده‌يه‌ى رابردودا توانيويانه هه‌ژمونى خۆيان بپارێزن.
-له نێوه‌ندى كرانه‌وه‌ى داراييدا په‌كين به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سياسه‌تى توند بۆ ئيداره‌دانى چونه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمايه به‌مه‌به‌ستى پارێزگاريكردن له سه‌قامگيريى دارايى له ناوخۆى وڵاته‌كه‌يدا، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تى دژى ستراتيجيه‌تى به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان و به‌هێزكردنى به‌هاى دراوه‌كه‌يه، ئێستا چين بۆ هێڵێكى ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێت كه هه‌م بتوانێت يوان بكاته دراوێكى يه‌ده‌گى و بازرگانى و هه‌م پارێزگاريش له سه‌قامگيرى دارايى بكات له ناوخۆيدا.
-تا ئێستاش بازاڕى دراوه‌كانى چين به‌راورد به وڵاته هاوتاكانى لاوازه، تا ئێستاش بازاڕى سه‌نه‌د و پشكه‌كانى چين به‌راورد به ئه‌مريكا و ئه‌وروپا گه‌شه‌يه‌كى كه‌مى كردوه و به‌شدارى وه‌به‌رهێنه بيانييه‌كان سنورداره به‌مه‌ش پاره‌ى يوان له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و رێگريده‌كات وڵاته‌كه له نرخدانان گه‌شه‌بكات.
-به‌رده‌وامى جه‌نگى بازرگانى نێوان چين و رۆژئاواش ئاڵنگارييه‌كى ديكه‌يه، چين له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزكردنى دراوه‌كه‌ى ده‌دات به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ى هه‌نگاوه‌كه‌ى تێدا ده‌نێت ناجێگيره، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، چونكه رێگريى هه‌يه له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنى يوان له رێكخراوه داراييه‌كانى وڵاتانى رۆژئاوا، له‌گه‌ڵيشيدا دانانى سزا له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه له‌سه‌ر به‌شێك له قه‌واره چينييه‌كان واده‌كات به‌شێك له بانكه‌كانى رۆژئاوا نه‌وێرن مامه‌ڵه‌كانيان به دراوى چين بكه، به‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان خاو ده‌بێته‌وه.
سیناریۆکان بۆ داهاتوی ئەم دراوە چییە؟
1/ چين هه‌نگاوه‌كانى بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى دراوه‌كه‌ى خێراتر ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت چين ده‌ستبكات به چاكسازييه داراييه‌كانى كه له‌نێو ئه‌و چاكسازييه‌شدا وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كييه، له‌گه‌ڵيشيدا سيستمى بانكى له وڵاته‌كه‌ى شه‌فافتر بكات و سه‌ربه‌خۆيى زياتريش بداته بانگى گه‌لى چينى، له‌گه‌ڵيشيدا زياتر په‌ره به سيستمى (CIPS) بدات و كه‌متر پشت به سيستمى سويفت ببه‌ستێت، به‌مه‌ش به‌كارهێنانى يوانى چينى له بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئاسيا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌مريكاى لاتين زياتر ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه بڕوات ئه‌وا ئه‌گه‌رى هه‌يه ببێته يه‌كێك له به‌هێزترين وڵاته‌كان له‌ڕوى سيستمى داراييه‌وه.
2/ سيناريۆيه‌كى ديكه‌ى به‌هێزكردنى يوان ئه‌وه‌يه په‌كين رێبازێكى خاوتر بگرێته‌به‌ر، به‌شێوه‌يه‌ك كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كى بكات، به‌ڵام هه‌ر چاودێريش بێت به‌سه‌ر رۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمايه‌ى وڵاته‌كه‌ى، به‌مه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى هێواش به‌كارهێنانى يوان له بازرگانييه هه‌رێمييه‌كان زياد ده‌كات و رێگه‌ده‌دات له فراوانبونى به‌كارهێنانى يوان له ئاسيا و ئه‌فريقا، به‌ڵام له بازاڕه رۆژئاواييه‌كاندا هه‌ر سنوردار ده‌بێت، له‌م سيناريۆيه‌دا يوان كاريگه‌ريى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى به‌ڵام نابێته دراوێكى باڵاده‌ستى جيهان، له‌په‌ناشيدا چين پارێزگارى له سه‌قامگيرى دارايى له ناوخۆى ده‌كات و سياسه‌تى دارايى خۆشيى ده‌پارێزێت.
3/ سه‌رنه‌كه‌وتنى چين له هه‌نگاوى به‌نێوده‌وڵه‌تيكردنى يوان سيناريۆيه‌كى ديكه‌يه، ده‌كرێت ئاڵنگارييه داراييه ناوخۆييه‌كان وه‌ك كه‌مبونه‌وه‌ى گه‌شه‌كردن و زۆربونى قه‌رزى كه‌رته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌پاڵيشيدا ئه‌و سزايانه‌ى خراونه‌ته‌سه‌ر بانكه‌كانى وڵاته‌كه، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى چين بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دراوه‌كه‌ى دروست بكات، له‌م سيناريۆيه‌دا چين له‌ناوخۆدا به به‌هێزى ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام روبه‌ڕوى ئاڵنگارى ده‌بێته‌وه له به‌ره‌وپێشبردنى پێگه‌كه‌يدا له جيهان، به‌تايبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ڕوى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پشتبه‌ستن به دۆلار به به‌هێزى بمێنێته‌وه.